فەرهاد پیرباڵ، حەرباکەی چیخۆفە!

Saturday, 01/08/2009, 12:00

2494 بینراوە


بێژەرێکی ڕادیۆیی بەڕێزی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دانیشتووی سوید، لەگەڵ ئەم بەستەرێکدا، http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/31-7-2009/news12.html
کە بەیاننامەی پشتیوانی لە فەرهاد پیرباڵی لەخۆگرتووە، خستۆتەڕوو، کۆمێنتێکی ئاوای بۆ نووسیوە:
چاو ئەو بەزمەی! وەڵڵا نەمزانی شتی واش دەتوانێ ڕوو بدات!
هاوکات نووسەرێکی گەرمیانی لەم بەستەرەدا، تیشک دەخاتە سەر چۆنییەتی ڕوودانی سووتاندنی کتێبەکانی فەرهاد پیرباڵ:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=47be2d51

لەسەر ئەو مەسەلەیە گفوگۆیەکم دامەزرا، بەم شێوەیە:

لەو کۆمێنتە مەبەستت چییە! بۆ جێی سەرسووڕمانە؟ ئەوە گوزارشت لە ئەوپەڕی تووڕەیی ئەو گەنجانە و ئەو نووسەرە دەکات. زۆر ئاساییە کاری وا ڕوو بدات! دەزانی لەدواهەمین ساتەکاندا زۆر بەداخەوە، فەرهاد پیرباڵ وەک خۆی دەڵێت دەنگی بە مەسعود بارزانی دا و بانگەشەی بۆ کرد! ئەو بۆڵەبۆڵەی لەمەوپێشی لەچی؟ ئەو پێدەەچێت ئۆپۆزسیۆنێکی جەعلی بوو بێت! دوای ئەوە بۆ دوای پەیڤی ژمارەیەک نووسەر بکەوین کە هەر هەموویان سەر بەدەسەڵاتن؟ بە هاندان و دنەدانی دەسەڵاتی کوردی دوای ئەوەی لەهەڵبژاردنەکاندا دۆڕاندویانە، دەیانەوێت هێزی براوە لەکەدار بکەن، و خاڵێکی ناشیرینی بدەنە پاڵ، گوایە ئەوەی ئەو کارەی ئەنجام داوە سەر بەبزووتنەوەی گۆڕانە! کاری ئەو گەنجانە و نووسەر یاسین بانیخێڵانی خۆرسکییە و بەتەنهاش کومپانیای وشە ئۆپۆزسیۆن نییە!

مەسەلە لایەنگری و نالایەنگری نییە. ئەو کردەوە ناژیرانەیەی فەرهاد، سەپرایسە و شۆکی دروست کردووە! لەهەموو کەس چاوەڕوان دەکرا ئەو نەبێت، خیانەتێکی گەورەی بە خوێنەران و بیسەرانی خۆی کردووە، خۆ ئەو تەنها کتێب و وشەی هەیە، بۆیە ئاساییە وەک ناڕەزایەتییەک کتێبەکانی بسووتێنرێت، ئاخر ناکرێت، وا بەپیرۆزی سەیری کتێب بەگشتی و کتێبی ئەو کەسە بکرێت، دەبوایە بێدەنگی هەڵبژاردایە.

بەڵام ئەو کەسێکی جەنجاڵ ئامێز و شازە، کەواتە دەبێت چاوەڕوانی کاردانەوەی توند و شازی وا بێت. قسە لەوەیە ئەو کەوتۆتە پاڵ هزری سائید و سوونەتییەوە، دەسەڵات و سەرۆکی هەرێم دەیەوێت حوکم هەر لەدەستی خۆیدا بێت و نەگۆڕیت! کێشەکە هێندەی مەسعود بارزانییە نیو هێندە فەرهاد نییە.

مەرج نییە! ئیتر هەر وڵاتە خاوەن کەلتووری خۆیەتی، بەشێوەیەک جیاواز بەرخورد دەکات. لەو بڕوایەدام گەر ڕووداوێکی هاوشێوەی وا لەکوردستانی ڕۆژهەڵات ڕوو بدات، هەرگیز وەک ئەوەی فارسەکان نابێت.
ناکرێت بەو بیانوانەوە پشتیوانی لە نووسەرێک بکرێت کە لە ئۆپۆزسیۆن ئۆپۆزسیۆن تر بوو، ئیتر بەهەر بیانوویەکەوە بێت لە پڕ گێر بگۆڕێت و دەنگ بدات بە دەسەڵاتی شوبهە دیکتاتۆری و خەلافەتی لەباوانەوە، کە بوونەتە بەڵا بەسەر هەرێمی کوردستانەوە، زۆربەی زۆری خەڵکی هاوچەرخ و مۆدێرن واوەیلایەنە بەدەستیانەوە، و لێیان ناڕازین. ئاخر ناکرێت بەچەند داخویانی پفداری کوردانە و ناسینالیستیانە مرۆڤ بخەڵەتێت و دەنگی پێبدات! 09.7.31

*******

(.. بزووتنەوەی گۆڕان بووە مایەی: ١- بەدەنگهاتنی ئەو بەشانەی کۆمەڵگا کە لەدونیای دوای راپەڕیندا بێدەنگ و بیرکراو و پەراوێزخرابوون، لادێ و شارۆچکە،بەشە هەژار و گەنج و پەراوێزخراوەکەی ناو شارە گەورەکان. ٢- وایکرد گەورەترین بەربەست لەبەردەم خۆناسین و بەقسەهاتنی کۆمەڵگای ئێمە لەناوبچێت، مەبەست لەو بەربەستە، ترسە. ٣- گەڕاندنەوەی ململانێ بۆ ناو کایەی سیاسی کوردی...)

ئەو پەرەگرافە کورتکراوەی دیدی مەریوانی وریا قانعە، کە لەماڵپەڕی ئاوێنە بەناونیشانی: حەماسەت چییە؟ بڵاوبۆتەوە، وەرگرتووە. ئەمە بەستەرەکەیەتی:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Birura&jimare=872

هاوڕێیەکی کۆنم کە کاریکاتێرستە و میولی چەپی هەیە، دوو کۆمێنتی لەسەر ئەو پەرەگرافە نووسی بوو، کورتە گفتوگۆیەکم لەگەڵیدا دامەزراند، بەم شێوەیە:
بەحوکمی ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر ناشیریینییەکانی پارتی و یەکێتی بنیات نراوە، و هەستاوە، پشتی بەناڕەزایەتییەکانی جەماوەر بەستووە، باڵێکی دەسەڵاتە و هاتۆتە وەڵام، گەر ناکارا بێت بێگومان لەدەورەی داهاتودا دەنگی پێنادرێت. ئەوەی تۆ (... جووجەڵه له ئاخیری پایزدا دەژمێردرێت ...) دەیڵێت پرسیارێکی گونجاوە، هەموو ئەگەرەکان لەبەردەمدایە.

بزووتنەوەی شووراکانی سەرەتای ڕاپەڕینی ١٩٩١ ، ئەم بزووتنەوەی گۆڕانە لەوانەیە لە یەکدووخاڵدا لێک بچن، بەڵام ناگەن بەیەک لەبەر ئەوەی لەدوو سەردەمی جیاواز سەریان هەڵداوە. هۆی زاتی و مەوزوعی زۆر بوون بۆ شکستی شووراکان.
ئەی بۆ ئەم بزووتنەوە نوێیە بەسەرئەنجام گەیشت؟ لەوە نییە خەڵک بەپێوەری عەشیرەت و کەسایەتی و ناوچەیی بەسەرکەوتن گەیشت، سلەیمانی لەوەتەی هەیە سەرباشقە بووە، لەسەردەمی زەعیم سدیق و لە شەستەکانی چەرخی ڕابردوودا پێیان دەووت سەری مارەکە!
ئۆتۆریتەی سەرکردەکانیش وەک نەوشیروان مستەفا بۆ خۆی لەو سەرکەوتنەدا ناکرێت فەرامۆش بکرێت، جیاوازیی بزووتنەوەی کۆن و نوێ لەوەدایە ئەمیان بەهرەمەندە لە خاڵێکی وا بەڵام ئەوی کۆن نەیبوو.

خاڵی عەشیرەتی دەکرێت بڵێن هەبووە، بەڵام زۆری وا نەبووە کە ببێتە عەیب و عار، ئەم بزووتنەوەیە بەوە ناسراوە کە هێزی بزوێنەری کوڕوکاڵی شارە، و هزری شار تەحەکومی پێوەکردووە، تەنانەت نەیارانی تۆمەتی سلەیمانیچێتی دەدەنە پاڵ! کام هزری سلەیمانی ؟ بێگومان هزری سکۆلار و مۆدێرن، نەک شتێکی تر.09.7.31

*******

لەماڵپەڕی سبەیدا ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین بابەتێکی بەناونیشانی : شەقامی سەهۆڵەكه‌، شوێنێك بۆ خەوبینین، شوێنێك بۆ بیركردنەوه‌.. بڵاوکردۆتەوە. لەم بەستەرەدا:
http://www.sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=1971&AuthorID=466
وەک بیرەوەی باس لە سەردەم و کاتێک دەکات و بەبیردا دەهێنێتەوە کە خۆی کارەکتەرێکی بووە، بۆیە وا لای پیرۆز بووە، چوونکە سەرچاوەی تەوژمیکی ڕادیکاڵ بووە، دەیبەستێتەوە بەم ساتەوەختەوە، سەرئەنجام بزووتنەوەیەکی ڕادیکاڵنەی وەک گۆڕانی پێگەیاند و خەریکە بەسەرکەوتن دەگات.

ئەو شوێنانەی وەک شەقامی سەهۆڵەکە وا بوون، لە نێو شار و لە کات و قۆناغە جۆراجۆرەکاندا زۆر بوون، کەواتە تاقانە نییە مادام ژیان وەک ڕووبار نەوەستاوە، چەندەها ناوەندی وا چێدەبێت، لەوانەیە هەر ئەم شوێنە چۆن بۆتە ڕووگەی گۆڕانخوازان، ماوەیەکی دی بەویش دانەساکێ و لێی هەڵگەڕێتەوە.

قسە لەوەدایە خاڵێک کە کوێخا (ناوی دووەمی خاوەن باسە) پەیپێنەبردووە، ئەویش دیدی ناوەند و شەقام و شوێنەکانی دی ناوشارە، چۆن دەڕواننە سەهۆڵەکە؟ بزووتنەکەوەکە بەتەنها لەو شوێنەوە سەریهەڵنەداوە، بەسەرکەوتن نەدەگەیشت گەر بەشداری ناوەندەکانی تری لەگەڵدا نەبوو بێت!
مەبەست لەتێڕوانێنی شوێنەکانی تر بۆ سەهۆڵەکە لە دیدی چینایەتییەوە سەرچاوە دەگرێت، وەک لەوەی شتیکی تر بێت، چوونکە سەهۆڵەکە و دەوروبەری، بەگەرەکە خۆشگوزەرانەکانی سلەیمانی ناسراون. ئەوەی کە گاڵتە بەگەنجانی کراوە و دەکرێت، لەكۆنزە‌فاتیڤ وكۆنەخوازییەوە نەهاتووە! 09.7.29

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە