دەستوورە فەیکەکە!

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

1859 بینراوە


کە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانیان پێکهێنا، وترا پێدەچێت هاوڕێیان ژیر(مەبەست لەسیاسەتی ژیرانەیە) بووبێتن، ئەو بۆچوونە هەڵە دەرچوو، ئەم چاوپێکەوتنەی عوسمانی حاجی مارف ئەوە دەسەلمێنێت. لەسەر هەمان ئاوازی کۆن بەخەڵکی دەڵێن؛ مەچن بۆ دەنگدان! ئاخر ئەوە چ لۆجیکێکە مرۆڤێک ڕۆبۆت ئاسا پەیڤی دەساڵ لەمەوبەر بڵێتەوە! بێ زیادکردنی شتیکی نوێ! لەوانەیە خەڵکیش بە دۆگما بزانن و بشوبهێنن! سەیرم لێدێت بە کۆمۆنیستی لەدایک بیت و بە کۆمۆنیستی بمریت!

ئەوە پەیڤانەی دەرهەق بە لیستی گۆڕان کردوویەتی، جۆرێکە لەبەرتیلدان بەلیستی کوردستانی، گەر واش نەبێت بەقازانجی ئەوان دەشکێتەوە. هەواڵەکان وا دەڵین کە مەلا بەختیار لەپشت ئەو دنەدانانەوە بێت! ئیتر لەبەرانبەردا، کۆمۆنیستی کرێکاری چی بەدەست دەهینێت، جارێ رۆشن نییە!

تەناقوزی سەیر لەو چاوپێکەوتنەدا بەدی دەکرێت، لەلایەکەوە باس لەسەربەخۆیی عەیارە بیستوچوار دەکات، لەلایەکەوە گاڵتەی بەدەستووری هەرێم دێت، پێیوایە تەنها خاوەن کیانی سیاسی هەقی دانانی دەستووری هەیە و دەبێت هەیبێت! هەموو کەس ئەوەی دەربڕیایە نەدەبوو عوسمانی حاجی مارف بیڵێت، چوونکە لەبەر ئەوەی دەرچووی کولیجی یاسایە! بەڵام دەڵیی چی، سیاسەت سەری لەزۆر کەس تێکداوە! 09.7.1
تێکستی چاوپێکەوتنەکە:
http://www.hawpshti.com/ku/index.php?option=com_content&task=view&id=3929&Itemid=1
بۆ قوباد تالەبانی، لەدەستوورە فەیکەکەدا وا هاتووە کە هەر یاسایەک بەپێچەوانەی ئیسلامەوە بێت قبووڵ نییە! ئایا ئەو ئازادییە ئایینیە بۆ کەسانی بێ ئایینیش هەیە؟ ئێمە هەڵقوڵاوی ئەو کۆمەڵگا ناشیرینەین، بۆ خۆمان بخەڵەتێنین! چ کەسێک بەئاشکرا دەوێرێت دژی خوا و پێغەمبەر و ئاین بێت؟ بەس تەنها ئازادی بۆ ئایینی ئیسلام زۆر زۆرترە وەک لەئایینەکانی تری وەک کریستیان و یەزیدی و کاکەیی و زەردەشتی و... 09.6.30
بۆ نورەدین وەیسی، ئەمەش جۆرێکە لە گفتوگۆ لەسەر دەستوور، هاوکات دانپیانانی ئەو دەستوورەیە، کە جەنجاڵێکی گەورەی خوڵقاندووە، پەرڵەمانێک ڕایکردووە و ڕازی بووە لەسەری، کاتی یاساییان بەسەر چووە، ئیعتباری دانانی هیچ یاسایەکیان نەماوە، هەرەشەکان گەیشتۆتە ئەوەی لەدادگای فیدراڵی شکات بکرێت، کەچی ئێوە بەپێچەوانەی زووربەی خوێنەوار و ڕووناکبیرانی جدی هەرێمەوە، ئەو پەسەندکردنەت پێ قبووڵە!! 09.6.29
تێکستی نووسینەکە بەزمانی ئینگلیزی:
http://rudaw.net/details.aspx?lang=English&page=articles&c=Opinions&id=10061
بۆ قادر عەزیز، ڕازیبوونتان لەسەر دەستوور، چ مانایەکی هەیە، لەم کاتەدا بۆ ئەوەتان کرد؟
بەدرۆخستنەوەی ئەو هەواڵەی ڕۆژنامەی خەبات، گوایە وەڵامە بۆ ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵتان، ئێوە لەگەڵ ڕایککردنی دەستووردا نەبوون؟
ئاخر ئێوە لەڕیزی لیستی خزمەتگوزاریی و چاكسازی ژماره (59) دان، هەر کارێک بکرێت ڕوو ئێوەیش دەگرێتەوە، چۆن ڕازی دەبن لایەنێکی وەک کۆمەڵی ئیسلامی یان یەکگرتوو، ئەندام پەرلەمانەکانیان دەنگ بەدەستوور بدەن، یان بێ پرسی ئێوە سەوداومامەڵەی ژێربەژێر بکەن؟ 09.6.24
ئەوەی جێی قسەی ئێستایە، دەستوور ڕفراندۆمی لەسەر دەکرێت لە هەڵبژادنەکاندا! ئەوانەی بەمە ناڕازین، چۆن دەتوانن، بەر بەوە بگرن؟ گەر نەتوانرا، ئەی چار چییە؟ تۆ بڵێێ دەستوور هێندە قەبەبکرێت بەدەردی قورئانەکەی محەمەدی مسلمانانی لێبێت، قابیلی گفتوگۆ و هەموارکردن نەبێت. بێگومان وا نییە، ئۆپۆزسیۆنی ناو پەرلەمانی تازە هەڵبژێردراو، دەتوانن کەم تا زۆر گۆڕانکاری تێدا بکەن. 09.6.22

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە