یەکێک لە نوێترین خیانه‌تەکانی مەسعود بارزانی

Sunday, 18/11/2012, 12:00

3826 بینراوە


جارێکی دیکە مەسعود بارزانی، هەروەک چۆن هەموو تەمەنی بە خیانەت بەڕێکردوەو و بەشیری خیانەت گۆشکراوە، ئیستاش خیانەتێکی دیکەی خستەسەر خه‌رمانی خیانەتەکانی، خیانەتێک پڕ بە واتا و دەستەواژەی خیانەتکردن، کە ئێمه‌ ناتوانین هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی دیکەی بۆ بکه‌ین، بۆ نمونه‌ کاتێک هەندێک که‌س ئەڵین: مەڵین سەرۆک پارەی گەلی دزیوە، بەڵکو بڵێ بردویەتی، بەدڵنیایەوە من وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ده‌نووسم، لێ ئەوە پێنووسە ترسنۆکەکانن، کە دەیانەوێت، ڕوخساری چەتە و مافیاکان، بە ئاوی زێر وەشێرن، چونکه‌ دزیی ، هه‌ر دزییە، خیانەتیش هه‌ر خیانەتە، هیچ پاساوێک ئه‌و کارانه‌ ناشارێتەوە. ئه‌وه‌ی که‌ بۆ نمونه‌ ئێمه‌ و کوردستانپۆستی پێ تاونبار ده‌که‌ن گوایه‌ ئه‌مه‌ جنێوه‌، ئه‌وه‌ راستیییه‌ و پێناسه‌یه‌، جنێو ده‌چیته‌ قاڵبی بوختانه‌وه‌، بۆختان بۆ سووکایه‌تیی و ته‌شهیره‌، با بڵێین ئه‌وه‌ جنێویش بێت، لێ جنێوێکی جوانه‌، به‌ رووی که‌سێکی ناشریندا ده‌یکه‌یت. ئەو خیانەتەی مەسعود بارزانی ئەمجارەیان وەکوو هەموو جارەکانی دیکە دەست تێکەڵکردنە لەگەڵ دوژمنە هەرە سەرسەختەکەی گەلەکەمان کە تورکی فاشستە، سەرەتای ئەو خیانەتەش، هەر دوەم ڕۆژی مانگی ٩ ی ٢٠١٢، دزەی کردە دەرەوە، کە موسادی ئیسرائیلی، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، نوێنەری سەفارەتی ئەمەریکی ئوردن، بە بەشداری مەسرور بارزانی و هەروەها کۆسرەت ڕەسوڵ، پاشان کۆنە ساواکی و سیخوڕی تورکی او سەدام، سەلاح بەدەرەین، کە ئەوسا بەناوی سکرتێری پارتی گەلی کورد لە سوریا ، ئێستا ناوی خۆیان ناوە، (رابتەی کاوە) هەروەها بە بەشداری کۆمەڵیک حزبۆکەی بچووکی دیکەوە، ئەوەی کە لێرەدا مەبەستە و کارگەری نەرێنی هەیە لەسەر ڕەوشەکە، سەلاح بەدەرەدینە. کە بە زمانی خۆی دان بەوەدا ئەنێت کە سیخوڕی بۆ ڕژێمی فاشستی تورکیا کردوە و ناشیشارێتەوە. پێشی وایە کە بە سیخوڕی کردن، دەتوانێت پرسی گەلی کورد چارەسەر بکات، ڕێک وەک جاش و موستەشارەکانی سەردەمی بەعس، ئاخر فەتاح ئاغاو قاسمە کوێر ئێستا خۆیان بە گێڤارا ناگۆڕنەوە و ئەڵین خەڵکمان لە ئەنفال پاراستووە!


ووشیار زێباری کە هەروەکوو خڵۆکەی مەسعود بارزانی بە شیری خیانەت گۆشکراوە، هەمیشە هەروەک حاجیە ئیسلامیەکان لە نێوان سەفارەتەکانی، سەدامی ئەوروپا لە سەفاو مەروادابوو، ئەوە بەڵگەی دۆستە نزیکەکانی مەسعود بارزانیە کە ووشیار زێباری، سیخوڕی لەسەر کوردەکانی دەرەوە کردوە، بۆ سه‌فارەتەکانی سەدام، لەگەڵ سامی عەبدولڕەحمان، شیعەکان داوای دوورخستنەوەی ووشیار زێباری دەکەن.


هەرچەند بەڵگەکان زۆرن، کە سەلاح بەدەرەدین لەیەک کاتدا (هەروەک سامی عەبدوڕەحمانی کە لەیەکاتدا سیخوڕی بۆ سی لە دوژمنەکانی گەلەکەمان کردوە، ئەوەش لەهەرە کاتە سەختەکاندا، لەسەردەمی ئاشبەتاڵدا، 


لەو ڕۆژگارانەدا،کە گەلەکامان پەرتەوازەکران و ڕەوانەی بیابانە گەرموو و سەختەکان دەکران، خۆشبەختانە، نووسەری ئەم بابەتە دەربارەی نهێنی سیخوڕی سامی عبدەوڕەحمانە، نە جەلالیلە، نە مەلایی نە پەکەکەشە، هەروەها بەعسیش نەبووە، نەساواکیش، بەڵکوو نوسەرێک ئەڵمانیە). بەڵگە زۆرە کە سەلاح بەدەردین سیخوڕی بۆ سەدام تورکیاو شاو سوریاش کردوە، لەگەڵ ئەوەشدا، داوام لەمامۆستا عومەر شێج مووس کرد، ئەویش گوتی بەڵێ وایە و بەڵگەی زۆری هەیە کە سەلاح بەدەردین سیخوڕی بۆ دوژمنی گەلەکەمان کردوەو بەڵگەکانیشت بۆ دەنێرێت، بەڵام هێشتا هیچم لەلایەن مامۆستا عومەر شێخ مووسە بەدەست نەگەیشتوە. زۆر بەکورتی، خیانەتە نوێکەی مەسعود بارزانی، لێروە دەستی پێکرد، کاتێک میتی تورک و نوێنەری سەفارەتی ئەمەریکا، هەروەها ئیسرائیل بانگهێشکران، بەڵام نوێنەری ڕاستەقینەی گەلەکەمان لە باشووری بچووک و سەرۆکی (پەیەدە مسلم ساڵح) بانگ نەکرا، هەروەک ئاشکرایە، (پەیەدە) وەک باڵی سیاسی پەکەکە ناسێندراوە، بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگ نەکرا، پارتی لەلایەن خۆیەوە، گازەندەی ئەوە دەکات، کە پارتی (پەیەدە) بانگکردوە خۆیان نەهاتوون، بۆ ڕاستی و ڕەوایی ئەو باسە دەپرسین ئایا ڕەوایە ٣ دوژمنی سەرەکی کورد، ئیسرائیل، ئەمەریکا،میتی تورکیا، بانگ بکرێن، هەروەها پەیەدەش بەشداربێت،ئایا میتی تورک، هەروەها سیخوڕێکی بە ڕێشە سیخوڕی وەک سەلاح بەدرەدین، ئەوە قبوڵ دەکات؟
گونجاوترە و ڕێگەی تێدەچێت، کە سەلاحەدین بەدرەدین، بەشداری بکات، چونکە ناوبراو دەیان ساڵە، سیخوڕی ٣ سەرەیە. چونکە تورکییای فاشی تا ئێستاش ئامادە نیە، کە ددان بە بوونی کورد بنێت، تورکییای فاشی یەخەی گۆگلە و میکرۆسۆفت دەگرێت، کە بەرنامەکانی بە زمانی کوردی دەرنەکات. تا ئێستاش تورکییای فاشی ڕێگە نادات بە گەلەکەمان لە باکوری کوردستان بەزمانی زگماکی خۆی بخوێنێت، هەروەها دەیان کەڕەت بەفەرمی ئەڵێن دژی هەموو بونێکی قەوارەی سیاسی کوردن، ئەوان تا ئێساش تا نوسینی دوا پیتی ئەم بابەتەی منیش هەر نکوڵی لە بوون و داننان بە ئازادیەکانی گەلەکەماندا نانێن لە باکوری کوردستان، تورکییا فاشی نەک هەر دان بەمافەکانی گەلی کوردا نانێت بەڵکوو،هەڕەشەش دەکەن، کە ڕێگە نادەن، کوردەکانی باشووری بچووک، قەوارەیەک بۆ خۆیان دروست بکەن. لەو لینەکی خوارەوەدا، ئەدەرغانی بە ڕیشە فاشست، هەڕەشە دەکات کە ڕێگە نادات، کە کوردەکانی باشووری بچووک، تەنانەت ببنە خاوەن ئۆتۆنۆمیش، کەچکی خۆفرۆشێکی وەک سەلاح بەدەرەدین ئەڵێ: کە کورد و تورک دەتوانن بەیەکەوە بژین، مەسعودیش هەروەکوو چۆن قەلەموونەکان بە علوو لویەک بۆیەکتری دەسەننەوە، مەسعودیش دوای دەست هەڵگرتن لەمانگرتوانی باکوری کوردستان دەکات و داوای چەک دانان لە شۆڕشگێرانی پەکەکە، دەکات.


هەروەها ئەم (جووتەی دوانەی) مەسعود بارزانی، بێشەرمانە و بێمۆڕاڵانە هەروەک هەموو تورکێکی فاشی داوا لە کورد دەکات،کەدەست هەڵگرن لەدوای سەربەخۆی و فیدراڵێش. ڕەنگە بە درێژایی مێژوو خائینێکی دیکە جگە لە(سەلیم شەوقی)، کە بەناو پێشمەرگەیەکی فەلەستینی بوە، لە مێژووی مرۆڤدا نەدۆزینەوە، چونکە کاتێک ئەم ناتانیاهوی ئەمڕۆ کەسەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە، لە پەلامارێکی نهێنی کۆماندۆسیدا،بە خەستی بریندار دەبێت، کەچی ئەو نامەردە (سەلیم شەقی) ڕزگاری دەکات و دەیگەیەنێتەوە، دەستی ئیسرائیلەیەکان. 


بەداخەوە، ئەوەی چاوەڕێ نەکراوبوو، لە ڕۆژێکی وەکوو جەژندا، ڕووبدا، ڕویدا، چونکە ڕۆژێکی پیرۆزە لەلای زۆربەی گەلانی سوریا، دیتمان لەیەکەم ڕۆژی جەژندا، بە پیلانی تورکە فاشستەکان کارەساتێکی ترسانکیان، دروستکرد. کەبووە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی ٤٠ کەسی کوردی سڤیل و تەنها لەبەر ئەوەی کەخۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەدژی ئەو لەشکرەی، کە کەوتە، دەڤەرەکەیان.
لەو کاتە ناسکە و چارەنووسسازەدا، لێدانی کوردەکانی شاری حەڵەب، هەروەها پەلاماردانی چەند گوندێکی کوردی ئێزیدی. جگە لە ئاژاوە لە نانەوە و پشێوی و تێکدانی ئەو ئارامیەی، کەلەناوچە ئازادکردوەکاندا،هەیە، هێنرایە ئاراوە، کارێکی دیکە نیە. چونکە کوردەکانی ڤباشوور ژیرانە توانیان کە قەوارەکەی خۆیان بپارێزن و قوربانیەکی کەمیش بدەن، مەسعود و نۆکەرەکەی تورکەکان، ئەمەی پێقووت نەدرا، هەروەکوو چۆن مەڕ لەترسا گورگ، دوای گەرگ دەکەوێت و چونکە چارەیەک شک نابات و ناتوانێت کەلە دەستی گورگ خۆی ڕزگار بکات، مەسعودیش بەهامان شێوە، چونکە یەکەم سەراپای سامانی خۆی ڕادەستی تورکەکان کردوە، دوەم بە پێی مەدیایکانی باکوری کوردستان لە %٩٥ ئەو کۆمپانییایانەی کەلە باشووری کوردستان کار دەکەن، سەربە پارتە فاشسەکانی تورکیان، هەروەها جەنەڕاڵە دژ بە مرۆڤەکانە، پاشانیش سەرپای دەسەڵاتدارانی بنەماڵە لەوە ئاگادارە، کەلە کوردستانێکدا کە یاسا کار بکات، ئەوا جێگەی بنەماڵە، زیندانە. چونکە دەسەڵاتدارانی بنەماڵە دەستیان سوورە بە خوێنی ڕاپەڕینەکەی شاری شاری شنۆی دژ بە پاسدارانی ئێرانی، خەڵک شاری شنۆ ساڵی ١٩٨١ دەژ بە پاسدران ڕاپەڕین، کەچی پیاوەکانی مەسعود و ئیدریس بارزانی هەروەها ڕاپەڕینەکی١٧ شوبات، لاوانی شاری شنۆیاندایە بەر ڕێژنەی گوولە، بەفەرمانی مەسعود بارزانی بەسەرپەرشتی (حەمیدە ئەنفەندی) ئاخر کاتیێک قەرارگای ڕەمەزان فەرمنیاندا بە (بروجردی) سەرۆکی گروپێکی پادسدران کە تەقە لە خۆپیشاندەران بکات، بروجردی گووتبووی، بە چ ویژدانێکەوە تەقە لەو خەڵکە بکەم، ئاخر دوێنێ بوو، کە پێکەوە هاوارمان دەکرد(مرگ برشا، مردن بۆ شا) هێشتا خوێنە ڕژاوەکەی کە دژ بەشا لەم شارەدا ڕژا، ووشک نەبۆتەوە. ئەی کارەساتی هەکاری کە تیرۆرکردنی دەیان کەسایەتی نیشتیمان پەروەری شیوعی، ئەی رادەست کردنی سەدان لاوی خۆرهەڵات لەسەدەمی شاو خومەینی وفرشتنیان، ئەی فرۆشتنی گەریلا، ئەی ڕادەستکردنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا وەک دوکتۆر شڤان، سەعید ئاڵجی بەدوژمننای گەلەکەمان. ئەی هێننای پۆستاڵ ڕەسەکلانی بەعش بۆ سەر بارەگای پارلەمان، نا خوێنەری هێژا، بنەماڵیەی بارزانیە دسەسەڵاتدارەکان،‌هێندە گەمژە نین کە ڕێگا بە شۆڕشگێڕي ڕاستەقینەکانی گەلەکەمان بدەن، کە قەوارەوی کوردستان بپارێزن، چونکە خۆیان لەوە دڵنیان کە کوردستانی ئازاد، دۆزەخی ئەوانە. 
هەر هەمان تراژیدیا ڕۆژی٥ ی نۆڤامبەری ٢٠١٢، بەهەمان شێوە، چەکدارەکانی نزیک لە لەشکری ئازادی سوری، دیسان پەلاماری گوندەکانی(قەستە و جندۆ و عەفرین) یاندا و لەساڵێ ٢٠١٢ دا، داوای بە ئیسلامبونیان، لە دانیشتوانی ئەو گوندانە کە ناومان هێنان، کرا.


ئەمەشە پاش ئەوەدێت کە ڕۆژنامەی هارلدتریبویونی ئەمەریکی، نووسیویە کە بەرهەڵسکارانی سوری، کە لەلایەن تورکیا و قەتر و سعودیەو تورکیاوە، چەکدار دەکرێن، گەورەترین شکستیان خواردوە، بۆ زانیاری زیاتر و بەڵگە تەماشای لینکە گەورەکەی پێش کۆتای بکە. تەنانەت ئەو کارەساتە و کۆمەڵ کوژییەی حەڵەبی یەکەم ڕۆژی جەژن، هەر هەموو مۆرکی توڕەی و لەدەستدانی ورەی تورکە فاشستەکانە، کە هیچیان بۆ نەکرا، لەئاست سەرکەوتنی کوردەکان و پاراستنی هێمنی و ئاسایشی گەلەکەمان، لەدەڤەرەکەی خۆیان، ئەو کوشتارەیان ئەنجامدا، بەدەستی چەپەڵی سەلاح بەدرەدین و مەسعود بارزانی. تەنانەت بەشێکی گەورەی ئە کۆمەڵ کوژییەی لە سوریاد ئەنجام دەدرێت، ڕۆژانە ئەوەش هەر لە ئەستۆی پیاوەکانی تورکیدایە، کە مەسعود و سەلاح بەدەردین و چڵكاو خۆرەکانی دیکەدان، ببینە باچاوی خۆت نوێنەری حزبەکەی ئەتاتورک بە ئاشکرا ئەڵێ زۆربەی کەمەڵکوژیەکانی سوریا، لە تورکیاوە پیلانی بۆ دادەڕێژرێت، کە بریتیە لە کوشتنی بەکۆمەڵی پیر وتەنانەت منداڵ و پەکەوتەش، تا سوریا بەرەو شەڕی ناخۆبەرێت، ئەی ئەمەبەکێ دەکرێت، ئەگەر جانەورێکی وەک مەسعود و سەلاح بەدەرەدینە نەیکات و ئەوان یارنەتی دەر نەبن، تورکیا لە دەڤەرە،کێی دیکەی هەیە؟


چونکە ئەگەر دەست تێوەردان نەبوایە و بەرەی بەرهەڵستکارانیان پەرتەوازە نەکردایە، دەستیان نەبوایە لە شێواندنی ڕەوشی شۆڕشکە بە دروست کردنی دەیان گروپ و بیری جیا جیا، ڕەوشی ئێستای سووریا و باشووری بچووکی کوردستان بەم ڕۆژەی ئەمڕۆ نەدەگەیشت،کە ئەوەش هۆکارەکەی بوونی کورد، لەبەوشەی سووریدا، ئەگیان دەبینن هیچکام، لەم زنجیرە شۆڕشەی کەلە ووڵاتانی عەرەبیدا سەر هەڵدا، هێندەی ڕاپەڕینەکەی سوریا خوێناوی و درێژ خایەن نەبوو، ڕاپەڕین لە تونس تەنها مانگێک کەمتریشی پێچوو.
پاشان، سەرجەم مەدیاکانی جیهانی، ئەوەیان بڵاو کردەوەکە، کە بۆ ئایندەی نزیک، بەرهەڵستکاران، بەسەرپەرشتی ئیپریالیزمی جیهانی، سەرجەم بیرە جیاوازەکان لە قەتەر کۆدەکەنەوە، بۆ دورستکردنی، بەرەیەکی بەهێز، لە قەتەر بەسەر پەرشتی، (عبد باست سیدای) ی خۆفرۆش، ئەوەش لەکاتێکدا سیدا ئەو کارە دەکات، کە بەهیچ شێوەیەک، دان بەبوونی کوردا ناندرێت و دەگووترێ، بەڵکوو هەمان چارەسەری وەک عێراق ڕەچاو دەکرێت، کەی سەدام ڕووخاو، حکومەتی نوێ دروستکراو دوووبارە حکومەتی نوێ بەهیزکرایەوە، ئەوسا باسی کورد، دەکەن.
ئەسڵی مەسەلەکە، هەروەکوو چۆن تەنانەت هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاش گاڵتەجاڕیە، بەهەمان شێوە، ئەو سیدا و ئەوانەش کەبەناوی کوردەوە، بەشدارن گاڵتەجاڕین، بۆ ڕاستی ئەم باسەش لە گۆگلە بەو زمانەی کە شارەزایت، جگە لەزمانی کوردی(چونکە بەوسەروەتە زەبەلاحەی کە هەیە، هەوڵنەدراوە، بە شێوەیەکی پێویست لەگۆگلەدا داواکاریەکانمان، بۆ جێبەجێ بکرێت بەکوردی، بۆیە هەمیشە ناچارین پەنا بەرین بۆ زمانی عەرەبی یان فارسی یان ئیگلیزی، یا سویدی. نموونە ئەم دەسەواژانەی کە دەیان نووسم بەکوردی،جگە لەزمانی کوردی بەهەر زمانێک دەینووسیت، سەدان ئەگەر دەداتێ، بەڵام ئەفوسووس بەکوردی نیە، لە ڕاستیدا ئەمبابە پێش دوو هەفتە ئامدەکردوەو هەرچەند ویستم دەربارەی فەتحوڵا گیولەن ،کە سوکایەتی بەنەتەوەی کورد دەکات بۆ نەدۆزرایەوە، تا برادەرێک کەزمانی تورکی دەزانێت، بە دوو خولەک سەرتاپای یوتووبەکانی فەتحوڵا گیولەنی بۆ دۆزیمەوە) هەرچۆن بێت، بەو زمانەی دەتەوێت بنووسە(گەمژەترین احمق، سەرۆکی ئەمەریکی، بنووسە، ساڵانە ٦ ملێۆن ئیسلام واز لە ئیسلام دەهێنن(مەبەست لێرەدا ئەوەیە، کەبۆ لەهەر کوێەک بیانەوێت، ئیسلام لاواز دەکەن و لەناوی دەبەن، کەچی لە جێگایەکی دیکە کە بیانەوێت، وا بەهێزی دەکەن، کە مرۆڤ بەچاوی خۆی باوەڕنەکات)، بنووسە قەشەیەکی جولەکە هەڕەشە لە ئۆباما دەکات، ئەگەر سیخوڕە جولەکەی کە لە ئەمەریکا زیندانە، ئازاد نەکرێت، ئەوا بەراک ئۆباما، نابێت چاوەڕ بکات، کە بۆ جاری دوەم ببێتەوە بەسەرۆکی ئەمەریکا. مەبەستە کە بڵێن ئەیا دەکرێت، مەلایەکی جولەکە هەڕەشە لە گەورەترین دەسەڵاتی جیهانی بکات، بڵێ ئەگەر ئەوەم بۆنەکەیت، چاوەڕیی ئەوە نەبیت، کەبۆ جاری دوم ببینتەوە، بەسەرۆک کۆماری ئەمەریکا؟!
ئەگەر لە دەسەتەواژانە تێگەیشتیت، ئەوسا دەزانێت، کە نەک عبد باست سەیدا، بەڵکوو خودی جۆرج بۆش بە ئۆباماتەوە، گاڵتەجاڕی و دێموجامەیە، هەرچەند تێگەیشتینیان، ئاسان نیە، بەڵام ئەوە ڕاستەیەکەیە، بۆیە یاریکەری سەرەکی، دەستێکی شاراوەیە، مەدیاکانی سەربەبنەماڵی بارزانی گووتیان سەرۆک بارزانی چوە بۆ بینی یاریەکانی لە ئیمارات،کەچی دەرکەوت، کە بە دزیەوە گەیشتۆتە قەتەر بۆ بەشادریکردن لە پیلانە نوێیەی بە خواستی ئیمپریالیزمی جیهانی و دژ بەخواستی گەلەکەمان، مەسعود وادەزانیت کە ساڵانی ٧٠ کانە بەدرۆ دەسەلە دەتوانێت، تاوانەکانی بەو سادەییە بشارێتەوە. نموونەیەکی دیکە، لەکاتی دەستگیرکردنی ڕیبەری گەلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلاندا، خودی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوڵەند ئەجاوید گووتی: نازانین بۆ بەڕیز عەبدوڵا ئۆجەلانیان ڕادەستی ئێمە کرد! بڕوانە تەواوی ڕۆژنامەکانی تورکی و جیهانی دوەم ڕۆژ و سێهەم ڕۆژی پاش دەسگیرکردنی ڕابەری گەلەکەمان، بەڕیز عەبدولا ئۆجەلان. ئەگەر هاتوو لەو شینکردنەوە تێگەیشتیت، دڵنیابە، ئازادی کوردستان بە چاوی ژیری دەبینیت.
ئەمەوێ بڵێم، دووبارە و سێبارە، سیداو میداو، تەنانەت جێگری سەرۆکی لەشکری سوپای ئازادی سوریا کە کوردە، هەرهەموویان داشی شەترەنجن، بە فەرمانی کەسانی دیکە نەبێت، ناتوانن، تەنانەت،دۆخینەکانیشیان بکەنەوە. یاریکەرە چالاکەکانی گەمەکە، کەسانی دیکەن، تەنانەت ئەو بەڵگەنامەی کەلە هەولێر ئاشکرابوو، کە میتی تورک بەشداریکرد، کە پەیەدە حزبی سەرەکی کوردستانی خۆرئاوایە، بانگ نەکرا،کە پیلانێک بوو، دژ بە جەنگاوەرەکانی پەکەکە، تەنها تاقیکردنەوەی ڕاو بۆچوونە جیاوازەکان بوو، ئەگینا حسک و ی ن ک، نکوڵی لە دانیشتنە دەکەن، بەڵام، بەڵگەکانیش ڕاستێتی ئەو ڕوداوە دەسەلمێنن.


ئەسڵی گەمەکە لە سەلاح بەدرەدینەوە، دۆستە دێرینەکەی مەسعود بارزانیەوە دەست پێدەکات، کە دانپیانانی خودی خۆی سەلاح بەدەرەدین لە ساڵانی ٧٠کانەوە، سیخوڕی بۆ سەدام و شاو سوریا و تورکیای فاشی کردوە، کاتێک بەهەشتی (عەلی بەدرخان)، پەلاماری (قاسملوو دەدات، لەسەر ئەوەی سیخوڕی بۆ سەدام و شا و تورکیا دەکات)، قاسملوو ئەڵێ ئەوە منینم کە سیخوڕی دەکەم بۆ دوژمن ئەوە ئەحمەدی برامە، ئەوکاتە کە سەلاحەین بەدرەین ئەو باسە دەبیستێت، ئیتر ناوێرێت، خۆی پیشانی، بەهەشتی عەلی بەدرخان بدات.(بڕوانە بەڵگەکانی دانشجیویان دنشگاه تبریزی چریکهای فدای خلق ایران). 
پاش ئەوەی کەلەیەکەم ڕۆژی جەژندا، بەکرێگیراوەکانی مەسعود بارزانی، کە خۆی بەکرێگیراوی ئەنتەرنەشیوناڵە، بە پیلانێکی داڕێژراوی تورکییای فاشی، کۆمەڵ کوژیەکیان ئەنجامدا، بەئاشکرا، چونکە پێشتر هەمان کاریان ئەنجامداوە، بەڵام نەزنراوە، بەڵکوو وازانراوە، کە سوپای سوریا بوە، بۆ نموونە(قەناسە ڕوسیەکە، لە سەرەتا ئەوە ناوی فلیمێکە بەناوی (دژمن لە بەردەرگایە)) کە کەسێک ناوی خۆی بەو ناوە ناوە، کێ چوزانێت، کەچەند کوردی کوشتوە، بەناوی تێکۆشان دژی بەشار ئەسەد؟ 

هاوشێوەکەی مەسعود بارزانی، یان جووتەکەی مەسعود، ئەڵێ کورد و تورک دەتوانن پێکەوە بژین، ئەم سیاسیە قاچاخچیە، داخوازیەکانی هیچ کەمی نیە، لە نیازە بۆگەنەکانی تورکیای فاشی. ئێستاش ئەردۆغانی بەڕیشە فاشست ئەڵێ بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین، کە کوردە
کانی باشووری بچوک، یان خۆرئاوای کوردستان ببنە خاوەن ئۆتۆنۆمیش، هەردوێنێش کەمال کلیچ ئۆغلوو، هەروەها کەمال بۆرقای، لە دۆستە هەرە نزیکەکانی مەسعود بارزانی، لەکۆنگرەکەی خۆیاندا، سەرجەم تێکۆشانی گەلەمانیان گەیاندە خاڵێ سفر بەفەرمی لە تێڤیەکەی تەرەتەی ٦ بەبێ شەرم، بۆ بیرهێنانەوەش، کەمال کلیچ ئۆغلوو پارساڵ گووتی تەنها چارە بۆ کێشەی کورد، هەمان ڕێگەی ئەتاتوورکە، واتا کۆکوژیەکەی ساڵێ ١٩٣٦، کە دوا جەنەڕاڵی زیندانیکراو (ئالانی) ئەڵێ: کەلەو کۆکوژیەدا٩٠٠٠٠ کوردی سڤیلی کورد ئەنفال کراوە. هەروەها حەزدەکەم لەو ساختەچیە سیاسیەی نوێنەری مەسعود بارزانی بپرسم، ئایا کوردەکانی باکور تێکچوون ئەگەر تورکیا دان بەمافەکانیدا بنێت، کوردەکانی باکور،بڵێ نا من هەر شەڕ دەکەم، ئەگەر مافەکانی گەلەکەشمان دانی پیادبندرێت و داواکانی جێبەجێبکریت؟! 
تەنانەت شەهید کردنی (شەهید مشعەل تەمۆ) ش هەر بەدەستی پیاوەکانی تورکیا، مەسعود بارزانی پاشان، سەلاحەدین بەدرەدین، ئەنجام دراوە، سەرەتا سەرجەم مەدیاکانی کوردی و بێگانەش بەبێ سڵمینەوە، یەکسەر سورییان تاوانبارکرد، هەرچەند ئەنجامدانی ئەو کارە ترسنۆک و نامەردانەش لە سوریە فاشستەکان دەوەشێتەوەو هیچ کەسێک، ئەنجامدانی کاری وا نامردانە لەدەسەلاتە فاشستکەی سوریا بەدوور نازانێت، ئەدی لۆ، بۆ باوەڕ بە کەناڵی ئەلعەربیە بکەین، کە ناتوانێت ئاویش بخواتەوە، بەبێ بڕیاری شای سعودیە، لەکاتێکدا ڕۆژنامەیەکی بەربڵاو وباوەڕپێکراوی وەک گاردیان، کە خودی دەوڵەوتەکانی جیهان بە ڕاسگۆترین ڕۆژنامەی و بوێری ناودەبەن، باوەڕ بەکەین؟!

زۆربەی هەڵوێستەکانی بنەمالەی بارزانی،ئاشکرا و ڕوونە، ئەو دژایەتیەی کە بنەماڵەی بارزانی دەیکات، دەرهەق بە خۆپیشاندەران لە هەوڵێر، بۆ پاڵپشتی مانگرتوەکانی باکوری کوردستان، تەنانەت خودی تورکییای فاشی ئەو کارە ناکات، هەرهەموومان ئاگادراین، کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆپ و فڕۆکەی بەعسی فاشی وێرانکردوە، کار و پیشەسازی لەو دەڤەرە وەستێندراوە، کەچی کاتێک لەمەسعود دەپرسن، بۆ یارمەتی کوردەکانی خۆرهەڵات نادەیت، مەسعود لە وەڵامدا ئەڵێ: ئاخر بەغداد ڕێگەنادات. بەڵام هەرهەمان ئەگەر بە بەرچاوی کامێرای هەمو جیهانەوە ئەوەمان، لە تێڤیەکانەوە، کاروانی تانکەری سەدان مەتری دزینی نەوت، مەسعودمان دیوە، مەسعود، بەبێ ڕەزامەندی بەغداد، نەوتی قاچاغ دەفرۆشیت و پرس بە بەغداد ناکات.

بەئەو پەڕی دڵنیایەوە، سعودیەکان لە شەڕی (ایام ستەدا) کە نەوتیان ڕاگرتوو، نەیان فرۆشت، ئەوروپا و ئەمریکایان تووشی شەلەلکرد، بەڵگەکان ئەڵێن لەو کاتەدا تەواوی ماشێنو کارخانەکان لەکار کەوتن، بەهەمان شێوە تورکییای فاشی ئەگەر ئابوری کوردستانی باشوور نەبێت، ناتوانێت یەک مانگیش بەرگەی پەکەکە بگرێت، چونکە هەموومان دەزانین کە تورکیا خۆی سواڵکەرە و هیچی نیە.
ڕوداوەکان ئاشکرا و بەڵگەنەویستن، ئەوەی کە تورکییای فاشی شەرمی لێدەکات، کە بیکات ڕێگە نەگرتنە، لە ڕێو ڕيسمی گەریلەدا، کەچی بنەماڵی بارزانی بەبێ هیچ سڵمینەیەوە، ڕێگری دەکەن و سووکایەتیش بەتەرمی گەریلا، دەکەن.

هەروەها کەسوو کاری گەریلاکی شەهیدی(چراڤ ئورمیە) ڕانیە، بەفەرمی ئەڵێ: هێندەی بازگەکانی دەسەڵاتدارانی دەڤەری زەرد ڕێگریان لە هێنانەوەی تەرمی گەریلا کرد، تورکەکان ئەو ڕێگرییەیان لێنەکردین!


تەنها بۆ بیر هێنانەوە، دادگای بەریتانی لورد جێفریب ئارچەری لەسەر دزی ئەو پارەی کە کۆکرایەوە، بۆ ئاوارەکانی کۆچە گەورەکە، ساڵی ١٩٩١، ١٠ ساڵ زیندانی بۆ جێفرینئارچەری دۆستە دێرینەکەی مەسعود بارزانی بڕیەوە، کەچی مەسعود بارزانی بەدۆستی گەلەکەمانی ناودەبات، ئاخر بێرتۆلت برێشت ناحەقی نیە کە دەفەرموێ: ئەو کەسەی کە ڕاستیەکان نازانێت، ئەواکەسێکی نەفامە، بەڵام ئەوەی دەیزانێت و دەیشارێتەوە، ئەوکەسە خاینە، تاوانبارە. مەبەست لێرەدا تەنها مەسعود بارزانی نیە، بەڵکوو تەواوی ئەوانەی ئاگاداری تاوانەکانی مەسعود بارزانین و خۆیانی لێ گێل دەکەن.
ڕێبەر ئەپۆ دەفەرموێ: کورد بوون تاڵە، لێ ڕاکردن لێی نامەردیە.


دڵنیام کە ناتوانن بە درۆ دەلەسە خەڵک بخەڵەتێنن، بەنامەردی گەلەکەی خۆیان لە خشتەبەرن، دڵنیابن، کەلە شەقی گەل ڕزگارتان نابێت. بیرتان دێت کە مەسعود گووتی: کە مالکی خەریکە ئێف ١٦ بۆ دژ بەکورد دەکڕێت، ئەگەر مالکی ١٦ دەکڕێت کە دژ بەکورد بەکاری بهێنێت، مەگەر کوڕێکی بابەکر زێباری دوانی دیکە، نەنێردروان بۆ مەشقی ئەو فڕۆکانە؟
ئەگەر مالکی ئێف ١٦ بۆ دژایەتی کورد دەکڕێت، بابەکر، زێباری و نا ووشیار زئباری، دەیان بەرپرسی دیکە چی دەکەن لەبغداد، ئەی مەگەر هەردوێنێ نەبوو، خۆتان بە عێراقی ناونووس و کردو گووتان ئەوەی گەڵمانا نەبێت، دوژمنە، ئەرێ کوا خۆ ئاو نەبوو بە بیبسی، ئەوە کێ بوو؟ هاواری دەکرد، دەنگ بدەن بە ٧٣٠ ئاوی بەلووعەتان بۆ دەکات بەببیبسی. دەوڵەتی فاشستی تورک ٨٠ ساڵی ڕێکە، دارو دیواری بە درۆ هەڵچنیوە، بەڵام هەر ئەمڕۆ خۆیان ئەڵێن: بەڵی کورد هەیە، بەڵام ئەم ووڵاتە یەک ئالاو یەک زمانە، واتا ئەوان بۆیان نەچوە سەر، دڵنیابە ئێوەش باشترتان پێناکرێت.
ئاخر زۆر سەیرە، کە دەوڵەتێک بەفەرمی ئەڵێ: جێری ئارچەرمان سسزادا لەسەر دزینی ئەو پارەی کە کۆڕەوە گەورەکەی کورد کۆکرایەوە، کەچی ئەو مەسعود لە تێڤیەکانیەوە، هاوار دەکات، دۆستی دێرنەی گەلەکەمان گەیشتە کورردستان، خوێنەری هێژا، لەو لینکەی سەرەدا دەتوانیت، پێش و پاش ٥ بەڵگەت دەست بکەوێت، کەچۆن مەسعود لەگەڵ جێفری ئارچەر ئەو پارەی کە کۆکرایەوە و لەبەینی خۆیاندا بەشی دەکەن، لەکاتێکدا هەزاران پیر و پەککەوتەی نەتەوەکەمان، لە برسا لە ژێر کڕێوەی بەفردا، لە برسا گیانیاندا، دەبینیتەوە.
هەروەها بەچاوی خۆت ببینە کە تەنانەت خودی ڕۆژنامەکانی تورکی قەشمەری بە ئەردۆغانی ساختەچی، دەکەن، کەچی کۆڵانیەکی وەک بەهرۆز گەڵالی سوکایەتی بە مانگرتوەکان دەکات.


ئەمانە ئەگەر چی خۆیان بە شۆڕشگێر دەزانن، بەڵام ئەوساو ئێستاش هەر قاچاخچی سیاسیبوون و هەن.


لە مەسعود پرسیار بکەن، ئەگەر کێشيکەی تۆ لەگەڵ مالکی کێشەی نەوت دزین نیە، بۆ لەمەدیاکانیاندا باس لە جەلاولاو شارەبان و ناوچەکانی دیکە ناکرێت، کە زۆربەی زۆری کوردەکانی دەرکراون،، کوا کەرکووک باش ڕوخاندنی سەدام بە ١٠ساڵ؟

خوێنەری هێژا
ئایا مالکی ڕاست دەکات یان مەسعودی ساختەچی، مالکی ئەڵێ: بۆ لەشکری بێگەنەی وەک تورکیا لە کوردستان هەبێت، بەڵام لەشکری عێراقی لەکوردساتن نەبێت؟ کێ هەقە کێ ناهەقە؟
ئەوەش کۆمەڵیک لینک،کەپەیوەستە بەو بابەتەوە، بەداخەوە، خەبەرنێت ٢٤ بەشی کوردیە سۆراینەکەی لابردوە، کە لەوێشدا کۆمەڵێک بەڵگەی بەسودیبتێدا بڵاوکرایەوە، هەرچۆن بێت، بەڵگەکان زۆرن کە مەسعود بارزانی لە جیاتی تورکە فاشستەکان دەستی لەکۆمەڵ کوژیەکەی حەڵبدا بەهاوکاری سیخوڕی ٣ سەرە سەلاحەدین بەدەرەدین.

خوێنەری هێژا
تەماشایەکی ئەو کلیپە ڤیدێۆیە بکە و بزانە کە مامۆستاکەی ئەردۆغان پیاوە ئاینیەکانی تورک بە چ زمانێک سووکایەتی بەناوی ئاینەوە بە نەتەوەکەت دەکەن، ئەوسا لەخۆت ببپرسە، ئایا مەسعود بارزانی، بە چ ئەخلاق و هەست و وێژدانێکەوە خیانەت لەگەلەکی دەکات، بۆ ئەو شێوە دوژمنە نامرۆڤ حەیوان سیفەتە؟
من لۆمەی گەلەکەم ناکەم، چونکە ئاداگارم کە دوماری بیویژدان بێ هەست لە هێلانەکەماندان، گەلەکەمانیان بەو ئاستە گەیاندوە، بەڵام دڵنیام کە هەستانەوەی لە ئاو خواردنەوە، ساناترە، گەریلا خۆشبێت، بەهیوای سەرکەوتنی گەریلا جەربەزە و سەربەرزەکان سەرشٶڕیش بۆ خۆفرۆشانی مەسعود و خەلالی هەمیشە، خۆفرۆش و خائین.








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە