زۆرەکەی ئەرسەلان بایز و کەمەکەی ئێمە

Saturday, 17/12/2011, 12:00

2491 بینراوە



روداوەکانی ٢/١٢ ی بادینان ، دەتوانین بە وەرچەرخانێکی تر لەهاوکێشەی سیاسی ناوخۆی کوردستان ئەژمار بکەین . چونکە پارتی بەتەنیا کەوتە سەنگەرێکەوە، هەموو ئەوپارت و ڕێکخراوانەش کاریگەرییان لەناوخۆی کوردستاندا هەیە کەوتنە رەخنەگرتنی لەدرێژەدانی بە سوتاندنی بارەگا و سیناریۆیە فلیمی هیندیەکانی . هاوکات پارتێکی وەک یەکگرتوو کەلە٢٠سالی رابردوو دەیان سوکایەتی و تاوان بەرامبەری دەکرا و بەتەمای خوای بەجێ دەهێلا ، بەلام ئەمجارە ، چەقینێکی سیاسی و هەلمەتێکی راگەیاندنی بەرامبەر پارتی دەست پێکردوە . بۆیە چەند کورتە سەرنجێک دەنوسم.

١/ لە کوردستانی نوێ ئەرسەلان بایز ئاماژە بەوەدەکات ، سەری لەو سیاسەتە نوێیەی یەکگرتوو دەرناچێت ،چونکە پێشوتر یەکگرتوو بەحەکیمانە مامەلەی کردوە بەلام ئەمجارە هەڵمەتێکی ڕاگەیاندن و رەتکردنەوەی گفتوگۆ دەکەن ....
یەکگرتوو ٢٧ بارەگای سوتاوە و دەیان کادیری زیندانی و ئەشکەنجە دراوە ، گەورەترین تۆمەتی سیاسیان داوەتە پاڵی (شەری ئاینەکان) کەچی بەس ئازارەکانی خۆی لەمیدیاکەی دەردەبڕیت و دەلێت بەلای کەمەوە وەک ٢٠٠٥ شەرمەزارم مەکەن لای ئەندام و چاودێرەسیاسیەکان ، کەچی بە توندرەو لادان لەسیاستە حەکیمەکەی یەکگرتوو لێک دەدەنەوە!؟
پارتی و یەکێتی ناهەقیان نیە ، ٢٠ ساڵە والێراهاتوون (بگرن ، بکوژن ، بسوتێنن ، دارو بەرد ی نیشتمان لەسەرە خۆیان تاپۆ بکەن ، بودجەی نیشتمان بەموڵکی حزب و جۆتێ بنەمالە بزانن ... کەسێتی تاکی کورد بەدامەزراندن و بڕینی مووچە زەلیل بکەن ... بۆیە روبەروی شۆک دەبن کاتێک پارتیک ، کەسێک بەرامبەریان بچەقێ !؟ روداوەکانی ئەم چەند مانگە ی بەهاری عەرەبی سەلماندی دیکتاتۆرەکان تادوا هەناسە ، بڕوا ناکەن خەڵک ، چ رقێکی پیرۆزی بەرامبەریان هەیە . بۆیە تاوەک قەزافی و سەدام لەکونە دیوار دەریان نەهێنن و سوکایەتیان پێ نەکەن ، یان وەک حسنی موبارەک لەقەفەزی زیندان نەبێت ئەوان هەر لەخەیاڵ و دروشمی (شۆڕش و بەرگری و پیلانی دەرەکی و سەروەریەکانی کۆنن (چەقاندنی ئالای میسر لەسوێس)
پارتی و یەکێتی دەبێت لەو هاوکێشە بگەن ، زەمەنی عەقلی ئیرهابی ئەوان لەهەموو جیهان وەک دەیناسوڕ بەرەو کۆتایی دەڕوات . هەرچی بکەن ، تازە ناتوانن پێش بەرەوتی گەشەی دیموکراسی بگرن . بەتایبەتی ئێستا جیهان کاریگەریەکانی لەسەر یەک بە رۆژ ومانگە . وەچەندە توندوتیژی بەکاربهێنن ئەوەندە لەروخان و کۆتایی ژیانی سیاسی نزیک دەبنەوە ،چونکە سەردەمی کۆتایی هاتنی ولاتە زەبرزەنگەکانە
٢/ کەم نین ئەوانەی بەپاساوی یەکگرتوو (هێزێکی ئیسلامی سیاسیە) دەبێت بێدەنگ و دەست خۆشی بکرێت، لەئازاردانیان . دەنگ هەڵبڕین بەرامبەر سوتاندنی بارەگاکانیان ، دەکەویە خزمەت بەئایدیەلۆجیای ئیسلامی سیاسی !؟
بێ ئەوەی لەخۆیان بپرسن ، ئایا دەکرێت یەکێک خۆی پێ داکۆکیکەری ئازادی سیاسی بێت ، پشتگیریش بەبەهانەی جۆراو جۆر لە ئیرهاب لەململانێی سیاسی بکات ؟ ئایا دەکرێت داکۆکی لەپڕەنسیبەکانی مافی مرۆڤ بەپێی میزاج و رق و گولبژێری ناسینی کەسایەتی و هاوسۆزی حزبی بکرێت؟ لەکارکردنم لەگەل ئامنستی فێرە ووتەی ئەوزانایە بوومە بەداخەوە ناوەکەیم لەبیر چووە (لەپێناوی ئازادی دوژمنەکەم خۆم بەکوشت دەدەم) هەربۆیە لێکدانەوە و داکۆکی لەمافی مرۆڤ و دیموکراسی ، بەپێی جۆڕی پێشێلکاریە نەوەک ناسنامەی پارتەکە ؟ چونکە ئەگەر ئەمرۆ بەرامبەر ئیسلامی سیاسی بارەگا سوتا ، ئەوا سبەی بەرامبەر لایەنێکی علمانی و چەپیش دەکرێت ، هەروەک ڕویداوە و ولەخوارەوە ڕیزبەندم کردون . ئەگەرنا مرۆڤێک چەپ و پێشکەوتوخواز بێت چۆن لەگەل بیری ئیسلامی سیاسی یەکانگیر دەبێت ، کەئەوانیش وەک پارتی لەگەل کەش و هەوای سیاسی مەدەنیەت و دیموکراسیەت یەکانگیر نابن ؟
سالی ٩٣ یەکیتی لەگەل بزوتنەوەی ئیسلامی بەشەری چەکداری ، توانی هەموو بارەگا سەرەکیەکانیان بگرێت (هەلەکە لەکێ بوو ، قسەمان لەسەر ئەوەنیە) لەهەولێر زۆر دلخۆش بوین بۆیە بەناوی بەناوی کۆمەلێک گەنجی مارکسی بروسکەیەکمان بۆ ناردن ، بەلام دوای تێپەرێنی ماوەیەکی کورت ئەمە بووە کەلتور لەململانێی سیاسی . بۆیە ئێستا قێزم لەو هەلوێستەی خۆم دەبێتەوە هاوکات پارتی لەبادینان بەئۆکەی کردنی بنەمالەی بارزانی وبەسەرپەرشتی فازل موتنی دەستیان بەتیرۆری کەسایەتیە چالاکە چەپەکان کرد وەک
لە ڕۆژی‌ 26/5/2010له‌ شاری‌ دهۆك و له‌ نزیك ماڵی‌ خۆی‌ شەهیدی سەرکردە ، رەئوف ئاکرەیان تیرۆرکرد. ٥ ڕۆژ دواتر لە 1993-06-01 پەرلەمانتار لەسەر لیستی ئاشوری (فرانسیس یوسف شابۆ) لەدهۆک تیرۆکرا ، دوو هەفتە دواتر 14/6/1993 ئەبو نەسیری حزبی شوعی تیرۆرکرا . ئەگەر تیرۆری ئەم سێ کەسایەتیە بەنیمچە نهێنی بوو ئەوا لە29 /7/1993 هێزیکی گەورەی پارتی هیرشیان کردە سەر بارەگاکانی زەحمەتکێشان لەدهۆک و زاخۆ . وە بەبەرچاوی خێزان و منالەکانی ،بەرپرسی بادینانی حزبی زەحمەتکێشانیان (ڕێناس) شەهید کرد و بارەگاکانیان وەک ئێستا تاڵان کردن. دواتریش (نه‌زیر عومه‌ر) ناسراو به‌ (ئارام) هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ كرێكاری‌ و سۆشیالیستی‌ و ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ بێكاران له‌ بادینان، رۆژی‌ 25/ 8/1993 له‌ ناحیه‌ی‌ (سمێل) له‌ نزیك شاری‌ دهۆك رفێنرا و رۆژی‌ 28/8/1993 ته‌رمی‌ بەفڕێدراوی‌ و سوتاوی دۆزرایه‌وه‌ . بەکورتی پارتی بەرلەوەی گورز لەئیسلامیەکان بدات ، گورزە گەورەکەی لەچەپ و سیمبولەکانی لەبادینان دا.
هاوکات لەسالی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ عەبدوستار تاهیر شەریف و سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان لەلایەن پارتیەوە تیرۆرکران


یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش هەرزوو دەستی بۆ هەمان ئەقلیەت ، تیرۆر برد ، لەوانە (عەلی بۆسکانی ، فەراهاد فەرەج ، بەکر عەلی ، حەمە حەلا ق و هاوڕیکانی و مامۆستا ئەمینی جوتیاران) هەردوتیرۆری دوایی بەدیلی گیراون ، رەفتار فاشیانە شەهیدکران و بواریان نەدان تەنانەت پرسەش دانانین بارەگای پارتی کار لەکۆیە تالان کرا ن ...ئەوا ئەمسالیش بینیمان چۆن ٩ شەهیدی تر لە١٧ شوباتدا بەدەستی پیاوەکانی یەکێتی شەهید کەوتن.



ئەمە جگە لەوەی چەندین کەسایەتی لەنیوان ئەم دوولایەنە تیرۆرکراون وەک ((ماموستای زانکۆسلاح هەورامی ، نوری نانەکەلی . دکتۆرە نازدار ، نافح عەقراوی ، لیسی شمیش ، هەولی تیرۆری دانیال میتەران ...... هاوکات چەند دەستێکی تیرۆریستی ئیسلامی سیاسی شەهیدان شاپورو قابیل کەدوو کادیری کۆمنستی کارگەری بوون لەناو بارەگاکەی خۆیان تیرۆریان کردن



لەتەک ئەم تیرۆرکردنانە دیاردەی بارەگا گرتن وسوتانیش ، بوە کەلتوریان وەک لەو ڕیزبەندیەی خوارەدا هەیە
١/یەکەم لایەن کەروبەروی بارەگا گرتن و تاڵانی بارەگا بۆوە لە سالی ١٩٩٣ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەبادینان بوو
٢/یەکێتی لەدوای تیرۆری حەمە حەلاق وهاوریکانی بارەگای پارتی کاریان لەکۆیە تاڵان کرد تەنانەت پەیکەری دایکە ئایشە (دایکی حەمەحەلاقیان) تێکدا
٣/پارتی لە ١٩٩٦ لەکەلەکچین ١٠٠ سورچی کوشت و ٧٨ کەسی تری بەدیلی گرت و گوندەکەشیانی سوتاند.
٤/پارتی لەسالی ١٩٩٧ بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر سەرجەم بارەگاکانی بەرەی تورکمانی گرتو تالان کرد ، بەلام دواتر لەژێر فشاری تورکیا سامی عەبدورەحمان بەفەرمی و لەمیدیاکان داوای لی بوردنی لی کردن
٥/پارتی لە ١٦/٠٥/١٩٩٧ کوشتاری بەکۆمەلی بۆ ٧٠ کادیری پکک لەناوشاری هەولێر ئەنجام دا کەزۆرینەی بەدیلی تیرۆر یان شوێن بزرن
٦/یەکێتی لەسلێمانی ٦ کادیری کۆمنستی کارگەریان شەهید کرد و بارەگاکانیان داگیر وتالان کرد
٧/ پارتی لە سالی ٢٠٠٥ سەرجەم بارەگاکانی یەکگرتووی سوتاند و ٤ کادیریشی شەید کردن
٨/ بارەگاکانی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان لەسالی ١٩٩٧ لەژێر فشاری تورکیا سەرجەمیان لەکوردستان داخراون
٩/پارتی لە خۆپیشاندانەکانی لە فێبروەری ئەمسال زۆرینەی بارەگاکانی گۆرانی لەژێردەسەلاتی خۆی سوتاند
١٠/ یەکێتی کەناڵی نالیا و خێمەکانی سەرای ئازادی سوتاند
١١ / بەپێی راگەیاندنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی ٢٧ بارەگا ئ سیاسی و میدیایان لەبادینان سوتاوە
کۆی هەموو ئەو تاوان و پێشێلکاریە مەترسیانە
١.یەک کەس نەخراوەتە زیندانەوە . کەسەرجەمی یان پارتی ویەکیتی ئەنجامیان داوە یان بێدەنگیان لەتیرۆرکردنەکە کردوە
٢/ رۆژ لەدوای رٶژ ئەو ئیرهابە بەرفراوان و مەتریسدارتر بۆتەوە
بۆیە کاتی ئەوە هاتووە سنوڕیک بۆ ئیرهابی سیاسی ئەم دوو پارتە دابنرێت ، ئەوەی رەخنە و ئیدانەش کراوە لەئاستی تاوان و پێشێلکاریەکان زۆر کەمە . بۆیە ئەوەی لای ئەرسەلان بایز زۆرە لای ئێمە کەمە بەرامبەر جوتێ پارت کەهەموو دیالۆگ و دانیشتنێکیان تەنیا کات کوشتنە.


.شەهیدانی کۆمەلکوژی کادیرانی پکک لە هەولێر ١٦ - ٠٥ - ١٩٩٧
 1997-05-16


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە