بەلگەیەک لەسەر پالپشتی کردنی بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالست لە رژێمی ئێران، بەرامبەر تیرۆرکردنی سادقی شەرەفکەندی

Tuesday, 13/12/2011, 12:00

1820 بینراوە


نەخویندەواری سیاسی زۆرینەی پارتە سسیاسی و بەرپرسەکلاسیکیەکانی کورد ئەوەیە لەو چرکەساتانەی بالادەستن یان لەپێناوی بەرژەوەندی حزبی و کەسێتیان ، بەئارەزوی خۆیان (رەفتار ، ئاخافتن ، پرۆتۆکۆل داهاتی گەل دەدزن و تیرۆری سیاسی و هێز بەرامبەر گەلەکەیان بەکاردەهێنن) بێ ئەوەی هەست بەوە بکەن ، ژیان هەر ئەوساتانە نیە کە بالادەستیان لەچوارچیوەی هەزاران چەکداری تۆقێنەر و سوپا و بارودۆخێکی سیاسی بۆ هەڵکەوتوە . بەڵکو ڕۆژی قیامەتی سیاسیش هەیە؟
لە یەکێک لەماڵپەرە کوردیەکان، هەواڵێکم بەرچاو کەوت کەنوێنەرێکی کۆمەڵی ئیسلامی ،بە سکرتێری پارتی (فازل موتنی) وتوە بەهاری عەرەبی لەکوردستان نزیکدەبێتەوە وا بکەن ، ئەویش وتویەتی ، تەنیا مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم و پارتی ٢٠ هەزار چەکداری هەیە !؟ . وەک ئەوەی سەدام و لیبیا دەیان لەو ٢٠هەزار سوپایەیان نەبووە ، کەچی بەرامبەر گەل لەکونە دیوارە تاریکەکان دەریان هێنان ؟

ئەمرۆ بەلگەیەکتان بۆ بلاو دەکەمەوە لەسەر هەلوێستی دوو پارتی سیاسی باشور (سۆسیالست و بزوتنەوەی ئیسلامی) لەسەر تیرۆری سادقی شەرەفکەندی سکرتیری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسالانی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٢ . کەبەپێی جەندین بەلگە لەلایەن ئیتلاعاتی ئێران لەشاری بەرلین ولەچێشتخانەی میکۆنۆس شەهیدکراوە ، کەچی لەبەیانامەیەکی نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی عێراق و لەزاری نوێنەری ئەوپارتە لەسوریا (مشیر مستەفا) دەڵیت (بزوتنەوەی ئیسلامی زۆربەتوندی دژ بەبریاری بێویژدانانەی دادگای ئەلمانیا دەوەستێتەوە کەبەرامبەر سیمبولەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دور لەهەموو پیوەرەکانی ئاینی و یاسایی دەریان بریوە ، چونکە سوکایەتی وتاوان بەوان سوکایەتیە بەئیسلام وپیرۆزیەکانیەوە)
وەلەبەشیک بەیانامەکەی حزبی سۆسیالستی کوردستان دەلێت (سەیری ئەوبریارە قێزەوەنەی دادگای ئەلمانیامان کرد، کەبریارێکی سیاسیە ولەژێر فشاری ئەمەریکا و ئیسرائیل دەرچوە کەدژ بەئیرانن و هەولی ناشیرینکردنی ئیران و ئیسلام دەدەن .... لەبەشیکی تری بەیانامەکەیان دەلێن ولاتی ئەلمانیا بەو بریارە شومەی نیشانی دا کە لاوازە وکەوتۆتە ژێر فشاریان (ئەمەریکاو ئیسرائیل) بەرامبەر قەلاتی موسڵمانان و سەرکردە قارەمانەکانی ، کەکەرامەتیان بۆ ئیسلام و قورئان گەراندۆتەوە)
ئەم دێرە ووشە پڕ لەناپاکیانە ، بەرامبەر دۆسیسیەک ووتراوە کە سکرتێری حزبی دیموکراتی ئێران (١٩٨٩/١٩٩٢ لە ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ لەگەڵ چەندین پارت و ڕیکخراوی ئۆپزسیۆنی ئێرانی کردوە لە چێشتخانەی میکۆنوس لە شاری بەرلین
لەهەر رویەکیەوە سەیری بکەی دەبوایە هەموو تاکێکی کورد دلخۆش بکات کە (دادگایەکی ئەڵمانی) بەفەرمی تێوەگلانی بەرپرسە بالاکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران (عەلی خامنەیی) ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران)، ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی (سەرۆک کۆماری ئەوکات و (عەلی فەلاحیان) وەزیری ئیتلاعاتی کات لەتیۆری سەرکردەیەکی سیاسی کورد (سادقی شەرەف کەندی) ئاڵاندوە بۆیە ئەمە ناپاکی و تاوانە چونکە
١/ بەشان و باڵی رژێمی کۆماری خوێن وسیدارە ی داگیرکەری ئێرانە
٢/ چۆن دژ بەبریارێکی دادگایەکی ئەوڕپی (ئەلمانیا) دەوەستنەوە کەلەخزمەت گەلی کورد دایە
٣ / پشتگیریان لەتیرۆرکردنی سەرکردەیەکی سیاسی کوردستانی ڕۆژهەلات کردوە .

شایەنی باسە ئەم ڕۆژنامەیە ناوی (ندا الرافدین) لەولاتی سوریا لەلایەن ئەنجومەنی ئیسلامی شۆڕشی عیراق دەردەچوو سەرنوسەری ئەوکاتی ((بەیان جەبر)) کەماوەیەک بوو بەوەزیری ناوخو دارایی لەکابینەکانی دوای روخانی سەدام بوو . ژمارەی رۆژنامەکە ١٥٢ لەبەرواری ٨ی ئایاری ١٩٩٧ دەرچووە.

کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
kurdistanpost.nu/biz/bellge/Alnidae.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە