پرەنسیبێکی جوان بۆ هەڵویست وەرگرتن

Tuesday, 14/10/2014, 12:00

2372 بینراوە


تەماشای ئەو گرتە ڤیدیۆیە بکەن، کە چۆن دوو پۆلیسی تورک لە دیاربەکر، دەیانەوێت میوە بکڕن، خاوەن دوکانەکە پێیان دەڵێت چی دەکەن لێرە، چیتان دەوێ، بڕۆنە دەرێ ، پێتان نافرۆشین، ئەوانیش زەرفە میوەکان دادەنێن و دەچننە دەرێ، بەڵام ئەمان لێیان ناگەڕێن بە هوتاف و پیاوکوژ دوایان دەکەوەن، هەڵوێستی میللەتێکی زیندو لە ئاست داگیرکەراندا دەبێت ئاوا بێت، کوردی باکور وشیاربوونەتەوە، نووسەر و هونەرمەندەکانیان لە ئاستی ئەو بەرپرسیارییەدان، کە مێژوو داوایان لێدەکات، دوژمن و داگیرکەرانی خۆیان بناسن، بە پێچەوانەی نووسەر و هونەرمەندو روناکبیری کوردەوە لە باشوور، کە زۆربەیان لەگەڵ دەسەڵاتدا دەستیان لە ناو دەستی دوژمن و داگیرکەرە، هیچ شەرم لە خۆیان ناکەن دەچن لەناو دەزگاکانی راگەیاندنەکانیاندا چاوپێکەوتن و قسەی زل دەکەن، یان بە بڕێک دۆلاری چڵکن و بۆ کەیف و خۆشگوزەرانی بەرنامەیان لگەڵدا گەرم دەکەن. گرنگی ئەو ڤیدیۆیە هەر لەوەدانیە ئەو دوکاندارە کوردەی باکور پۆلیسی تورکیا لەدوکانەکەی دەردەکات چونکە دەزانێت ئەم پۆلیسانە، هەر ئەوانەن، کە خۆیشاندەرە هاوزمانەکانی خۆی شەهید دەکات، هەروەها بەئاستی ئەوەش ئەو پرەنسیب و مورالە دەخەنە ناو خەڵکەوە، تا هەڵوێست وەرگرتن، نەوەک وەک ئەندامانی پارتی ویەکێتی دژی داعش قسە دەکەن، کەچی بەرپرسەکانیان لە ژێرەوە نەوتیان پێ دەفرۆشن یان بەناو رٶشنبیر و رۆژنامەنوسە سەرکردایەتی خۆپیشاندان دژ بەداعش ئەردوگان دەکەن، لەولاشەوە دەچنە کەناڵی رووداو بەپارە قسە دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە