پێنج ئەندامی گروپی ئاشتی دەدرێنە دادگا

Tuesday, 20/10/2009, 12:00

1872 بینراوە


گروپی ئاشتی كە لەسێ جێگاوە بۆ پێشخستنی ئاشتی لەقەندیل ومەخموور كە ژمارەیان سی و چوار كەس بوون، دوێنێ بەرەو دەرگای خابوور رۆیشتن، ئەمڕۆ بڕیاری ئازادكردنی 29 كەسیان دراو پێنج كەسەكەی دیكەش بڕیاری دادگایكردنیان درا، بەڵام ئەو 29 كەسەی كە بڕیاری ئازادكردنیان درابوو، هێشتا سلۆپیان بەجێ نەهێشتووەو داوا دەكەن كە ئەو پێنج كەسەی تریش ئازاد بكرێن و بۆ ئەو مەبەستە دەستیان داوەتە چالاكی مانگرتن. لەهەمانكاتیشدا وێرای ئەوەی دوێنی بە سەدان هەزار كەس لەباكوور وباشووری كوردستان لە پێشوازیدا بوون، ئەمڕۆ دیسان هەزاران كەس بەرەو دەرگای خابوور رۆیشتن و دەستیان داوەتە چالاكی دانیشتنی وداوا دەكەن كە ئەو پێنج كەسەش ئازاد بكرێن. لەو پێنج كەسەی كە دەدرێتە دادگا دووكەسیان لەمەخموور سێ دیكەشیان هی قەندیلە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە