لە دێوجامەی دیجلەدا جەلال و مەسعود تاوانبارن

Wednesday, 21/11/2012, 12:00

1928 بینراوە


جوڵاندنی هێزی دیجلە لە دێوجامەیەک زیاتر، هیچ واتایەک ناداتە دەست، چونکە نوری مالکی کەسێکی ئەکادیمیە و کەسایەتیکی هەڕەمەکی نە وەک سەدامە نەوەک مەسعود و جەلالیشە، تا لەخۆیەوە، بەبێ بیرکردنەوە، لەم کاتەدا ناسکەدا، کە تەواوی سنی مەزهەبەکای ناوچەکە، دەسەڵاتێکی دووروودرێژی١٠٠ ساڵەیان لەدەستداوەو هەمیشە لە بۆسەدا، تا ئەگەر نەتوانن دەسەڵاتی دۆڕاویان بگەڕێننەوە، ئەوا تێکی دەدەن، ئەمەش مەنتالیتی و خەسڵەت گەلانی ناوچەکەیە، بەهۆی کارگەری ئاینی و خێڵکیەوە، بەڵگەشمان بۆ ئەو مەبەستە زۆرە، کارەساتەکەی هەکاری، لیبیا، میسر، یەمەن، تونس، سوریا. بە درێژای مێژوو هەرگیز نەتەوەی کورد وەکوو کارەساتی هەکاری زیانی گیانی پێنەگەیش تووە، لەسەرجەم شەڕەکانیدا، کە نزیکەی ٧٠٠ قوربانی لێکەوتەوە، هۆکار وناوەڕۆکی ڕەسەنەکەش، هەموومان دەزانین کە پارتەکەی بنەماڵە، ئاشبەتاڵیان کرد و چوون و گووم بوون، ئەدی بۆ لە پڕ هەروەک قارچک قووت بوونەوە و بوونە هۆکاری گیان لەدەستدانی٧٠٠ لە کەسە هەرە دڵسۆزەکانی گەلەکەمان(چونکە، هەرئەو کاتە، شۆڕشگێرە دێنرینەکانی بنەماڵەی بەرزانی، ئالەو کاتە ناسەکدا، لەدەووری سەفارەتەکانی سەدام لە ئەوروپا یەکێکی وەک سامی عبدوڕەحمان و ووشیار زێباری، لە سەفاو مەروادابوون)، چونکە لە ناسکترین کات و ساتی تەمەنی گەلەکەمان بوو، کە ئەو کارەساتە ڕویدا، چونکە تازە بەتازە شۆڕشێکی ١٢٠٠٠٠ پێشمەرگەی گیان لەسەردەست، ئاشبەتاڵێ پێکرا، واتا داڕمانی وورەی خەڵک، چونکە سەرکردەکە گۆڕەپانی جەنگی بە جێهێڵا، من دڵنیام کاتێک کە لێنین ئەڵێ : وورە، نیوەی سەرکەوتنە، ئاگادری ڕەوشی شەڕەکەی نێوان ئەسکەندەری گەورەو داریوشی سێهەم بوەو بە باشی دەربارەی ئەو جەنگەی خوێندۆتەوە بۆیە ئەڵێ: وورە نیوەی سەرکەوتننە، چونکە بەپێی هەموو مێژوو نووسەکان لەشکرەکەی داریووش دە بەرانبەر لە لەشکرەکەی ئەلکساندەری گەورە، پۆشتەو پەرداختر ، بە ژمارەش دە بەرانبەر زیاتر، هەروەها بە ئەزمونتر، ساڵێ ٣٣٤ پێش زاین، کە ئەسکەندەر پەلاماری ئیمپراتۆریەتی ساسان دەدات، ساسان بەسانایی تێک دەشکێت، چونکە داریوشی سێهەم، هەمیشە خەریکی بەزموو کەیف و سەفاو ڕابواردن بوو، هەروەها چونکە هەمیشە لەباوەشی خانماندابوو، زۆر بەسانای، لە مەیدانی جەنگدا خۆی بۆ نەگیرا، وەکوو مەسرو موشهورو قوباد قەپات، سەرکردە فەلەکانی باشووری کوردستانی خۆمان، ڕایکردو بەدوای ئەویشدا، ئەو لەشکرە مەزنەی ساسان پەرتەوازەبوو. کەچی دوای داریوشی سێهەم هەمان ئیمپراتۆریەتی ساسانی ٤٠٠ساڵ، هەتا بەرەبەیانی هاتنی ئیسلام، ساسان فەرمان ڕەوایی گرێکلاندی کرد و گرێکلاندی داگیرکرد، بڕوانە تەواوی مێژوو نوسانی ایران باستان.

هەروەها، هیشتا بەرهەڵستکارانی سوریا قۆناغێکی دووروو درێژیان ماوە کە بگەن بە دوا وێسگا، کەچی بەربوونەتە گیانی یەکتری. لە میسر و لیبیاو تونسیش، کە دەبوو، ئێستا مەڕ و گوورگ، پێکەوە جامی سەرکەوتنیان بنۆشیایە، دەبوو سەگ و پشیلە پێکەوە سەمای سەرکەتنیان بگێرایە، کەچی دەبینن لە دوا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠١٢، کۆمەڵێک لە پیاوەکانی مەسعود بەرزانی و سەلاح بەدەرەدین بەناوی خوازاوە، هەڵدەکووتنە سەر گوندە ئیزیدیەکانی باشووری بچووک و داوای بوسڵمانبوونیان لێدەکەن، بڕوانە بابەتی پێشوم. ئەو ئەشکەنجەو تیرۆررەی کەبەناو لەشکری ئازاد سووری دەیبات بەڕێوە، ئەگەر زۆر هەیە، کە ڤامپیرەکەی شام دەمێکە، ئەو کردەوە قێزەونەی بەجێهێڵا بێت. ئەوەی ئێستا لە میسر ڕوودەدات، هەگیز لەسەردەمی، حسنی موبارەکدا ڕووینەداوە، ئاخر لە میسری نوێدا، بەڕۆژی نیوەڕۆ، مەلاکانی ئیخوان دەپەڕنە کۆڵی مێرمنداڵی ٨ ساڵانە لەناو مزگەتەکاندا، بڕوانە لیکەکانی خوارەوە.

یەکەم، ئەمانە هەموو ئەوە دەردەخەن کەدەسەڵاتی کوردی یان بەزانینەوە و خیانەتیان لەگەلەکەیان کرد، کە هەرلەسەرەتای لاوازی دەسەڵاتی بەغداوە، مافەکانی گەلەکەیان دەستبەسەر نەکرد. یان ئەوەتا ئەو سەرکردانە، سەریان بەتاڵەو هیچ بیرو هزرێکیان تێدانیە، هەرچەند زۆر بەمان هەر لە سەرەتاوە هاوارمان کرد، کە دەنگ نەدەن بە عێراقی بوون، بەڵکوو باشترین فەرستە، کە گەلی کورد، جیابوونەوە خۆی ڕانگەیەنێت، من ئەم داوایەم لەگەلەکەم کردوە بە نوسین هەروەها لە دەیان کۆڕو کۆمەڵدا، بۆ نموونە هەرپاش ڕووخاندنی سەدام لە کۆڕێکی (د بورهان) دا لە شاری مالمۆ، بەبەشداری دەیان کەس، لە نێو کوردە نێشتەجێبوەکانی شاری مالمۆ.

دوەم، هەرلە شارەکانی جەلەولا و شارەبان، تا دەگاتە بەدەر و جەسان، ووردە ووردە خەریکە کە کوردی بە تەواوی تێدانامێنێت، ڕۆژ نیە نەبیستن لە ١٠٠ ماڵ و زیاتر لەترسی گروپە چەکدراەکان نەبوونی هێزێک کە بیان پارێزێت، شارەکانی بەجێدەهێڵن. کەچی هیچکام لەدەسەڵاتداران باسی لێوە ناکەن، هەروەک ئەوەی ئەو ناوچانە کوردستان نەبێت، ئەی کەواتە بۆ بەتەنها باس لە کەرکووک دەکەن؟ ئەگەر نهێنیەکی تێدا نەبێت، لەکاتێکدا هەرهەمومان ئاگادری شێوەی بیرکردنەوە و داب و نەریتی عەرەبەکانین، چونکە ئەزموونی ٨٠ ساڵەی لەوەو پێشی ئەوانمان بە ئەرشیفکراوی هەیەو بەڵگەلەدەستان کە ئەوان، تادوا توانیان، هەوڵدەدەن، کە بەشەکەی خۆیان و نەیارەکانیشیان، بۆخۆیان بەرن.

سێهەم، ئایا بەڕیوەبەری بەو شێوە دەبیت، کەدەیبینن، هەر لە تیرۆرکردنی دوکتۆر عبدولستار، سۆرانی مامە حەمە و بەرەڵا کردنی سەدان هەزران سەرسەری بۆ گینای خەڵک و ڕووتاندنەوەیان؟ مەگەر عەلاوی زۆرینەی دەنگی لەکەرکووک نەهێنا؟ یان ئایا ئەو دەسەڵاتە بێسەرانەی جەلالی و مەلایی توانیویانە کە نەک عەرەب و تورک بەڵکوو دڵی کوردەکەی خۆیان بدەنەوە، تا سۆزی تورکمان و عەرەبەکان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن؟ نەخێر، دەنگ دان بەعەلاوی بەڵگەیە، کە جەلال و مەسعود جگە لە مافیایەکی بێهەست نەست بێویژدان، هیچی دیکە، نین.

چوارەم، هەروەک هەرهەموومان دەزانین کە سوپای عێراق، لەدەرەوەی ناوچەی سەوز، پاسەوانی خۆیشی پێناکرێت، تەقاندنەوەی ماشێنی مینڕێژکراوەکانی شارە جیاوازەکانی عێراق بەڵگەن، هەروەها ئەوان هێشتا شیعەو شیعە نەک سنەو شعیە نەگەیشتوون بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی، ئیتر چۆن مالكی، دەتوانێت پەلاماری کوردستان بدات، هیچ بەدووری مەزانە کە ١٠ ئەبوجاسم و ١٠ کاکە حەمە وەک داشی شەترەنج، یان وەک دامە مالکی بە مەسعود بڵێ: ئەمە بخۆ و تۆش ئەوەم بدەرێ. بەڵام پەلاماری دیجلە بۆ سەرکوردستان تەنها شاردنەوەی ئەو خیناتەیە کە مەسعود بەرزانی دەهەق بە کوردەکانی باشووری بچووک دەیکات.

پێنجەم،پێش ئەو ئەم سینارێۆیەی دیجلە دروست بکرێت، سەراپای مەدییاکانی عێراق و جیهان باسیان لەوە کرد، کە عێراق ڕازی نیە، کە لە دەڤەری زەردەوە، نەوت بەبێ مۆڵەتی ئاودیوی تورکیا بکرێت، ئەگەر دەشکرێت پێویستە لەسەر دەسەڵاتیدارانی کوردستان کە قازانجی فرۆشتنەکە، بخەنە سەر بودجەی عێراق، مەسعودیش بەوە ڕازی نابێت و کێشەکەش لێروە سەرچاوە دەگرێت. خۆ باسی سەردەمی عەباسیەکان ناکەین، ئەم ڕوداوە هەرهەمووی٥ مانگە، سەر هەڵداوە. سەرۆک تالەبانی دوو هەفتەیە بەرەو باوان بۆتەوەو تۆراوە. ئاخر هەی دادو بێداد کەی لەکام ووڵاتی ئەم گۆی جیهانەدا، بیستراوە و بیندراوە، کەسەرۆک کۆمار بتۆرێ؟!

شەشەم ڕوسیا ٣٠ لە فڕۆکە هەرە بەتواناکانی خۆی لە قبرسی بەشە یۆنانیەکە جێگیر کردوە، هەروەها ئەمەریکاش ٧٠کڵاوە ئەتۆمی بردۆتە، بنکەی سەربازی ئەنجەرلیک لەباکووری کوردستان، مورسی میسر بەئاشکرا، شیعە بەترسانک ناودەبات بۆ سەر تەواوی جیهان، شیعەش بە پێچەوانەوە، ئێستا مالکی هێج ناکات، پەلاماری کوردستان دەدات، لەو ئاور کوڵەی ناوچەکەدا؟؟

لە کۆتایشدا دەپرسین ئەگەر بەڕاستی ڕەوشەکە بەوشێوەیە، فواد مەعوسم کە پێچوانەی ناوەکەت ڕاستە، شاوەیس، ناووشیار زێباری، بابکر زێباری...........هتد، لە بەغداد چیدەکەن؟ یان ئەوانە تەنها داشی شەترەنجن قورمیش کراون، خاوەن تەنانەت هیچ جۆرە بڕیارێکیش نین.

ئەوەی لێی دڵنیام بەختیار عەلی ڕاسپێردراوە، کە خەڵکی هانی شەڕبدات، تا خەڵک لەوەوە باوەڕ بهێنن کە شەڕ دەبێت.

لێرەدا لە شازادەی ڕۆمانووس بەختیار عەلی دەپرسین بۆ و لەبەرچی بچین بۆ شەڕ تاقم و تفەنگ هەڵبگرین، خۆ ئەگەر شەڕیش ڕووبدات، غنائم ه کان تەنها بۆ قوباد مەسورو مشهورە...........هتد.

نەخێر، دەسەڵاتی کوردی گێل و کاڵفام نیە، بەڵکوو بە شارەزاییەوە، خیانەت لەگەلەکەیان دەکەن، چونکە لەئەرشیڤی عوسمانیەکاندا هاتوە، کە لەساڵێ ١٩٢٢ بۆ ساڵی ١٩٢٤ ئامارگیری کراوە، ئەمە دەرئەنجامەکەیەتی لەبەشی (کۆتای عوسمانیەکان،بە تورکی سۆن عوسمانی) بێگومان ئەمە پاش دەستکاری کردنیش، کە سەرجەم دانیشتوانی وولایەتی موسڵ ٨٠١١٧٠ کەسبووە، لەوانە ٤٩٤٠٠٧ کەسی کوردبوە،هەروەها ١٦٦٩٤١ کەسیان عەرەب بوون و ٣٨٦٥٢ کەسیان تورکمان بوەو ٦١٣٣٦ کەسی ئێزیدی بوەو،١٣٩٧٧ کەسیان کریستیان بووە. دەبینن لێرەدا کە ئیزیدەییەکانیان بەکورد ناننووس نەکردوە. واتا ٤٩٤٠٠٧ پلوس ٦١٣٣٦ دەکاتە ٥٥٥٣٤٣ هەزار کورد لە موسڵدا ژیاوە. واتا کورد لە شاری موسڵ هەرلە ٢٠کانەوە زۆرینەبووە. دڵنیاشین کە ئێستاش کورد هەر زۆربەیە، هەروەها کوردی (شەبەک) یش هێشتا بەکورد نەژمێردراوە، چونکە پێشتر کە زمانی عەرەبی پیرۆزکرابوو، شەبەکیەکان زۆربەی هەرەزۆریان، کورد بونیان لەلا گوناه بووە، ئەمڕۆ ئەو تەلەیسمە ڕەویوەتەوەو خۆیان بەکورد دەناسێنن. ئێستا دەپرسین کە ئەو ناهوشیار زێباریە کە خاڵی مەسعود بەرزانیەوە، کە ئاگاداری سەراپای تاوانەکانی مەسعود بەرزانیە، سەرەتای ڕوخاندنی سەدام، لێدوانێکی دا بە تێڤیەکان گووتی کە شاری موسڵ شارێکی کوردستانی، نیە. بۆ کەسێک نەهاتە دەنگ؟

ئایا ووشیار زێباری بەبێ ڕاسپاردن، ئەو کەلە شەکرەی شکاند، یان لەدەمی دەرچوو، یاخود داخوازی تورکەکان، ئەگەر وانیە، کێ هەیە لەم جیهانە پان وبەرینەدا، خاکی خۆی بخاتە بەردەست نایاران و دوژمنەکانی؟ ئەوەش دەقی کۆپی ئەو بابەتە کە دەیسەلمێنێت، کە موسڵ پارچەیەکە لە خاکی کوردستان، بەبەڵگەی دوژمنە هەرە سەرسەختەکەی گەلەکەمان، تورکییای فاشی.







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە