حزبى شیوعى كوردستان حزب نییە، كوَمپانیایە، كوَمپانیاش نییە چونكە كوَمپانیا بەرهەمهێنەرە

Monday, 02/01/2012, 12:00

1219 بینراوە


حزبى شیوعى كوردستان ڕوَژ بە ڕوَژ لە سستى و بچوك بونەوەدایە بوەتە جێگاى ڕەخنەى شیوعیە كوَنەكان و لایەنگر و دوَست و ئەندام و كادرانیان , بەڵام هەر هیچ نەتوانراوە گوَڕانكاریەكى بچوكیش لە سیاسەت و پروَگرامى كاركردنى خوَى بكات

ئایە قیادەى حزبەكە درك بەو توانەوە ناكات یا ؟

قازانجى ئەوان لەو بىَ هەڵوێستى و بىَ دەنگیە دایە !

حزبى شیوعى كوَنترین حزبى عێراقە دەور و گاریگەریەكى زوَرى هەبوە لە گوَڕانكایە مێژوییەكانى عێراق , بەڵام حزبى شیوعى كوردستان وا ئەو مێژوە پڕ شكوَداریە كاڵدەكاتەوە و لە زاكیرەى خەڵك بچوكى دەكاتەوە، لەژیانى حزب و گروپ ڕێكخراوەكان هەمیشە لەیەك سكەدا ناڕوَن تووشى شكست و گەورەبوون و جوَرەها شتى تر دەبن بەڵام ئایە بوَچى حزبى شیوعى نەیتوانى بگاتە دەسەڵات ؟

لەدواى ئەوەى هەردوو حزبى دەسەڵات یەكێتى و پارتى حوكم دەكەن حزبایەتیان لە بەرچاوى خەڵك ناشرین كردوە و لاى هەموان جێگاى ڕەخنەن.

ململانیەى حزبى و فكرى و بیروباوەڕ و كێشەو گرفت لەكوردستان ڕو ئەدات بەڵام حزبى شیوعى كوردستان لەناو ساحەى سیاسى غایب بوە وكەمترین هەڵوێست و كەمترین ڕەخنەى ئاراستەى دەسەڵت كردوە و ئەگەر هەڵوێستیشى هەبێت كێشە هەرە گەورەكان وەلا دەنێت و باسى شتى زوَر بچوك دەكات كە ئەمەش جێى بایەخى هیچ لایەك نیە و لە میدیاو لە ناو خەڵكیدا باس ناكرێت .

لە برى ئەم بىَ دەنگبوونەى خەڵاتى باش دەكرێت و یەكێتى و پارتى بە نیو كورسیەوە وەزیرى ڕوَشنبیریان دا بە حزبى شیوعى كوردستان و بەڕێز ( كاوە مەحمود ) ە كە وتەبێژى حكومەتى هەرێمى كوردستانیشە , من دەڵێم كە حزبى شیوعى كاتىَ وتەبێژى حكومەتى وەرگرت گەورەترین هەڵەى كرد چونكە ئیتر ئەو وتەبێژە و ئەى حزب ڕەخنە ئاراستەى كىَ بكات..!

لەدواى هەردوو هێزى دەسەڵات یەكێتى وپارتى حزبى شیوعى كوردستان دێت كە زوَرترین بودجە لە حكومەت وەردەگرێت كە (400) ملیون دینارە بوَ هەر مانگێك ..

هاوڕىَ ماموَستا عەلى كە ئەندامى مەكتەبى سیاسى و بەرپرسى محەلى كەركوكى حزبى شیوعى كوردستان بوو هەمیشە دەیوت ئەمە حزب نیە كوَمپانیایە هەندىَ كەس دەیخوَن و ئەوانى تر سەیر دەكەن، بەڵام دواى ئەوەى هەستى بەو سستیەى ناو حزبەكەى كرد و وتى دەبێت گوَڕِانكارى لە خوَماندا بكەین و حزب بگوَڕین زوَر باشتر بكرىَ لەوەى كە ئێستا هەیە , خەڵاتى حزبى شیوعى بوَ ئەو هەڵوێستەى ئەو لىَ سەندنەوەى شەرەفى ئەندامى مەكتەبى سیاسى حزبەكەى بوو . بە بیانوى ئەوەى كە ماموَستا عەلى دەیەوێت حزبێكى تر دروست بكات . دەركردنى ماموَستا عەلى روسى كارى گەریەكى خراپى لەناو حزبدا دروستكرد چونكە ئەو خاوەنى جەماوەرێكى زوَربوو لە ناوە و دەرەوەى حزبدا ...

محەلى كەركوك زوَرترین كاریگەرى دەركردنى ماموَستا عەلى لىَ دەركەوت چونكە ئەو پێشوتر بەرپرسى محەلى كەركوك بوەو خاوەنى كەسانى زوَرە لە ناو محەلێكەدا هەندیكیان لەگەڵ ئەودا حزبیان بەجىَ هیشت بەڵام ئەوانى تر هەر لە محەلى ماون و پلەى باڵایان هەیە لەمحەلیدا .

ئەو ململانیەى نێوان ماموَستا عەلى و ئەبو كاروان بەردەوام بوو هەمیشە ئەبو كاروان ویستێتى ماموَستا عەلى لەبەرچاوى محەلى كەركوك بچوك بكاتەوە !!11

لەگەڵ نزیك بونەوەى كوَنگرەى حزبى شیوعى كوردستان
ئەبو كاروان گەیشتە قەناعەتەكەى هاوڕىَ ماموَستا عەلى و لە ناو كوَبونەوە مانگى 9 محەلى كەركوكدا هاوڕىَ ئەبو كاروان دواى توڕەبوونى لە ئەندامانى محەلى وتى ( ماموَستا عەلى ڕاستى كردوە كە دەڵێت ئەمە حزب نیە كوَمپانیایە بگرە كوَمپانیاش نیە چونكە كوَمپانیا بەرهەمى هەیە بەڵام حزبى شیوعى نیەتى !!!!!

ئەمە بووە بیروڕاى لىَ كەوتەوە ئەوانى تەئیدى ماموَستا عەلى یان دەكرد دڵ خوَشبوون بە وتەكەى هاوڕىَ ئەبو كاروان، بەڵام ئەوانى تر دڵ گران بوون بەو وتەیە

ببورن هاوڕیان دڵ گران نەبن كاتى من ڕەخنە دەگرم بەڵام من چى بڵێم ئەمە بوَچونى دوو ئەندام مەكتەب سیاسى حزب بێت لەسەر حزبەكەیان من چى بلێم ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە