ڕاستی ده رباره ی شه هاده تی! چوار کوڕه شه هیده که ی! مه لا موسته فا

Thursday, 18/03/2010, 12:00

2072 بینراوە


شه هیدی یه که م! ناوی عوبێدوڵڵا موسته فا بارزانی بوو

عبێدوڵڵای کوڕه گه وره ی مه لا موسته فا که ئه و کاته ده ستی له گه ڵ به عس دژ به باوکی تێکه ڵ کردبوو وه له حکومه تی ئه و کاته ی عێراق پایه ی وه زیرێکی کارتۆنی بێ به های پێدرابوو، ڕۆژی ١٢ ی ئازاری ساڵی ١٩٧٤ زۆر به بێ شه رم هاته سه ر شاشه ی ته له فزیۆن وه به شێوه یه کی زۆر ناجۆر به زمانی عاره بی هێرشی کرده سه ر باوکی وه داوای له گه لی کورد کرد که پشتی باوکه خائینه که ی نه گرن و بگه ڕێنه وه ڕیزی نیشتمانی و خزمه ت کردنی عێڕاقی به عس، عبێدوڵڵا دوای ئاشبه تاڵیش تا ساڵی ١٩٧٩ به وه زیری مایه وه، کاتێک که سه دام درکی پێکرد که نه عه شیره تی بارزانی وه نه حیزبه تواوه که ی ناو عه شیره ته که یان که پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، هیچ مه ترسیه کیان بۆ سه ر به عس نه مابووو، ئیتر عوبێدوڵڵا یان تڕۆ کرد وه دوای چه ند ڕۆژێک ئیعدام کرا ـ ما لا ماتۆڕی کۆنه وه زیری سه ر به سه دام زیاتر له چه نده ها جار باسی عوبێدوڵڵای کردووه که کابرایه کی زۆر بێ توانا و منداڵانه بووه وه له هه موو دانیشتنێکدا جوێنی زۆر ناشیرین به باوکی داوه تا ئه و ڕۆژه ی سده دام چاکه ی دایه وه و له قه ناره ی دا ـ

شه هیدی ! دوه م و سێیه م

لوقمان و سابیر کوڕی مه لا موسته فا بوون وه له گه ڵ مه سعود دایکیان جیا بوو، له ئه نجامی کێشه ی خێزانی و به ربه ره کانی سه رکردایه تی حیزب ئه م دوو برایه له مه سعود دابڕان، له سه ره تای ساله کانی هه شتا ڕایان گه یاند که گوایا قبوڵیان نیه که له ئێران بمێننه وه وه جاشی حکومه تی ئیسلامی ببن، خۆیان ته سلیمی به عس کرده وه وه مخابه راتی عێڕاقی به ڵێنی پێدابوون که فه وجی خه فیفه یان بۆ بکاته وه، دوای چه ند مانگێک چه کداره کانی پارتی ئه و کاته، پێش به سیج و پاسداری ئێرانی که ووتن وه هێرشێکیان هێنایه سه ر حاجی ئۆمه ران، ئه وه بوو و که له شکری عێراق به رشکستی هێنا وه سه دام توڕه بوو له بارزانیه کان، لوقمان و سابیر له لایه ن ئیستخباراته وه چه ک کران وه له گه ڵ زیاتر له ٩٠٠ بارزانی ئه نفال کران ـ

شه هیدی ! چواره م

ئیدریسی مه لا موسته فا که برا گه وره ی مه سعوده به ڵام دایکیان جیایه، به گوێره ی عورف و عاداتی عه شیره تی بارزان ده بوایه ئیدریس بکرابا به سه رۆکی حیزب، به ڵام مه لای باوکی مه سعودی له دوای خۆی دانا ئیتر به ربه ره کانی که وته به ینی ئه م دوو برایه وه تا مردنی ئیدریس به ینیان باش نه بوو ـ ئیدریس له سه ر ئاو بوو که ته یاره ی عێراقی ناوچه که ی بۆمباران کرد، ئه ویش له ترسان دڵی ڕاوه ستا وه به مردوویه تی له ئاوده ستخانه یان هێنا ده ره وه، سه رانی پارتی ده یانگووت که گوایا یه کیه تی ده رمانخواردی کردووه وه له هه مان کاتیشدا ده نگ هه بوو که مه سعودی برای ژه هری دابێتێ ـ

ئا ئه مه شه هیده کانی به ره بابی مه‌لا ، جا چۆن نه توانم بڵێم که وشه ی شه هید سووکایه تیزۆری پێکراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە