هاوارێ بۆ سلێمانى

Thursday, 24/02/2011, 12:00

1146 بینراوە


جارێكى تر سلێمانى مەشێوێنن
جارێكى تر سلێمانى مەشێووێنن
جارێكى تر سلێمانى مەگرێنن
زامەكانمان هێندە قووڵن
پڕلە ئەندێشەى خەمى سورن
ئازارەكانى مێژووى ئەم شارە
پڕ لە برینى بێ تیمارە
چیتان دەوێ لەو هەقەى كە رەوایە
زامنكردنى ئەو مافانەى كە هیواى
هەموومانى تیایە....
دە با ئاسۆى گەشی جوان
ئەم شارە....
خۆرى ئازادى و سەرفرازى لێ هەڵبێ....
هەنگاوبنێین بە هیچورى و ئارامى
زوكو نەوەیەكى ووریاو هوشیار
با گشتمان نەبینە قوربانى
جەنگێكى نادیار
با نەوەى نوێ سۆزى دەروونى
هەڵبژێرێ
خۆشەویستى بەم خاكەوە ببەستێ
راستى و ناراستى لەیەك جودا بكا
كەوى نەبن لە چەقی رێگادا
هەڵپەى رۆژگار نەیانخاتە گێژاوەوە
بەهەبوونى چەند پەیڤى فریو بدرین بە پەتاوە
سلێمانیتان خۆشبوی یە
وەكو شۆخێكى ناسك و نازدار
با دەستى غەدر نەگاتە گەرد ن و مل و
چاوى ئەویندار....
با ئاسمان و سیماو سروشتى ئەم شارە
رۆڵەى شەنگ و كچانى گوڵ رەنگ و پیاوانى
بە ویقار و ژنانى خانەوادە
بێ خەم بژین ، بەبێ فرمێسك و بە بێ خوێن
ئەو تەمەمان لەسەر لابن ئەگەر ئێوەن
نەجیب زادە ....
با ژانمان ژانى خوێن رشتن و قوربانى نەبێ
با هەڵوێستمان خۆشەویستى و دڵسۆزى بێ
بۆ ئەم شارە
كوردایەتى سەرچاوەى هزرو خۆرى ئازادى بێ
ئاشتى و ئارامى تێشووى ژیان بێ
دژ بە ئاواتى ناحەزان و داگیر كەران بێ
سلێمانى شارى پێكەوە ژیان هەر شارەكەى
رۆشنبیرى و داهێنان بێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە