تەقە لە بەشى ناوخۆى فیردەوسى دەكرێت لە سلێمانى و پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانیش خۆپیشاندان دەستپێدەكات.

Sunday, 03/04/2011, 12:00

1587 بینراوە


لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى خۆپیشاندان دەستى پێكرد بۆ پشتگیریكردن لە سەراى ئازادى و ئیدانەكردنى تەقەكردن لەبەشى ناوخۆى فیردەوسى و هێرشكردنە سەر بەشى ناوخۆى كەریمە ڕەش.

لە چەند شەوى ڕبردوودا لە بەشى ناوخۆى فیردەوسى لە سەرچنار كە خوێندكارانى دەرەوەى شارى پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانى تێیدا دەمێننەوە لەلایەن چەند كەسێكى نەناسراوەوە لە كاتژمێر 3-4ى شەودا دەستڕێژی گولەیان لێدەكرێت, وە لەشەوى داهاتووشدا ئەم سینارێیە دووبارە جەبێتەوە و گولە دێتە ژوورەوەو جام دەشكێنێت.

لەشەوى داهاتوودا لەلایەن چەند چەكدارێكەوە بە كڵاشینكۆف و دەمانچەوە بەر دەرگاى بەشە ناوخۆیەكە دەگرن لە درەنكى شەودا.

  ئەوە ى جێى نیگەرانى بوو هیچ دەزگایەكى سەر بە ئۆپۆزسێۆن دەسەڵات باسیان لەو ڕووداوە نەكرد.
  ئەمشەویش لە بەشى ناوخۆى كەریمە ڕەش لە دارەسوتاوەكە لەلایەن 3فۆڕدى 106ەوە هێرشدەكرێتە سەریان و دەرگا دەشكێنن وسوكایەتیەمى زۆلر بە خوێندكارانى بەشە ناوخۆیەكە دەكرێت داواى گێڕانەوەى ئەو گرتە فیدیۆیانەیان لێكردون كە گردویانن وە دواتریش كەسێكیان كەلە گرتە فیدیۆیەكدا دەركەوتووە گرتویانە.

لە پەیمانگاى تەكنیكى سلێمانی خۆپیشاندان تاوەكو ئێستاش بەردەوامە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە