سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


چەند ئامۆژگاریەك بەبۆنەی دەست بەكاربوونی حمەی كوڕم وەكو سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم!

Monday, 09/07/2012, 12:00

1321 بینراوە




پاش ئەوەی لە ڕێگای ئەندام كۆیلەكانی پەرلەمانمانەوە یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمان تێپەڕاند، بەپێویستم زانی ئەمڕۆ حەمەی كوڕم وەكو سەرۆكی ئاسایشی هەرێم و عەلی هاوڕێی وەكو جێگری دەستنیشان بكەم، هەر بەو بەوبۆنەیەوە بەپێویستی دەزانم چەند ئامۆژگاریەكی حەمەی كوڕم بكەم.
كوڕە نازادرەكەی باوە خۆت ئەزانیت نەم هێشتووە خۆم ئاسا تۆش نەبرسێتی بچێژی نە تینوێتی نە سەرما بچێژی نە گەرما، بۆیە زۆر بەوردی گوێ رادێرە بۆ ئامۆژگاریەكانم، حەمە گیان خۆت ئەزانیت من ئەوە چەند ساڵە بە تەزویرات پۆستی سەرۆكی هەرێمم بەدەستەوەگرتووە لە پێناوی پارێزگاری لە بەرژەوەندی بنەماڵەكەمان، خۆشت باش ئەزانیت من ئەگەر دەبابە و تانك و كۆپتەر و سوپا و جەندرمەی برا تورك و عەرەبەكانمان نەبوایە، دەبوایەئێستا خۆمان و بنەماڵەكەمان لە كەرەج بەدرۆوە جلی خاكیمان لەبەركردایە ودەمانچەیەكمان لەقەدم بكردایەخەریكی وێنەگرتن بووینایە یان خەریكی قومقومۆكە و بۆق كوشتن بووینایە، بەڵام ئەوەتا شكور لە سایەی سەری كۆیلەكانی بنەماڵەكەمانەوە ئەوتا خۆت، براكانت، ئامۆزاكانت ، ئامۆزاكانم، مناڵەكانیان، هەموو پۆستی هەستیار و گرنگم پێداون و بوون بە ملیاردێر و خێرو بێری ژێر زەوی بان زەوەیشم هەمووم خستووەتە خزمەتی ئێوەوە، هەزار پیاوەكەی خانەوادەكەشمان شكور هەموویان ملیوێنێرن و دەسەڵاتی باشیان هەیە. خۆشبەختانە توانیومەماوەی چەند ساڵێكە سەرسەخترین بنەماڵە كە پێنج دەیە نەیرامانە بكەم بە كۆیلەی بنەماڵەكەمان.
ئازیزەكەم داوات لێ دەكەم وەكو چۆن لە رابردوودا خۆنەویستانە بنەماڵەكەت پاراستووە لە نەیارەكانی، ئاواش بەردەوامیت هەبێت، حەمە گیان لەبیرتە لەم ساڵانەی دوایدا دوو رۆژنامە نووست بەناو سەردەشت و سۆران تیرۆركرد، هیوادارم بەردەوام بیت لەسەر ئەو كارە پیرۆزانەت و كەمتەرخەمیش نەكەیت لە سینارۆ دەرهێنان هاوشێوەی ئەوەی شێخ...!. حەمە گیان من ئەزانم تۆ چەندین ساڵە خەریكی كوشتنی ئەو كەسانەی كە لەرێگای نوسین و خۆپیشاندانەوە ئەیانەوێت ترسی كۆیلەكانی دەوروو پشتمان بشكێنن بۆ ئەوەی شاربەدەر بكرێین ،تخوا حەمە گیان نەكەیت هەرگیز دڵی برا میتەكانمان بشكێنیت، ئەوان هەرچیەكیان ویست لە خزمەتیاندابە بچەمێرەوە لەبەرامبەریاندا، ئەوەتا بۆ هاوكاری زیاتری تۆ عەلی هاوڕێتیشم كردووەتە جێگرت بۆ ئەوەی ئەویش دڵی برا ئیتڵاعاتەكان نەشكێنێت.تكایە حمە چۆن چەندین ساڵە یەك سیخوڕتان دەستگیر نەكردووە كە هاتبێت بۆ تێكدانی ئاسایشی خەڵك، بە هەمان نەفەسەوە كاربكە. حمە گیان تۆ دەبێت زۆرترین گەنج بكەیتە سیخوڕ بە سەرئەو حزبانەوە كەئەیانەوێت خەڵك هوشیار بكەنەوە و راستیەكان بۆ خەڵك ئاشكرا بكەن وپەردە لەسەر مێژووی ناشرینی بنەماڵەكەمان لابدەن. كوڕی خۆم گوێ مەدەرە ئەوەی كە كوردیەكەت باش نیە و بەحونجە شت ئەخوێنیتەوە، شكور بۆ خوا كۆیلە نووسەر و رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و دكتۆر و مامۆستای زانكۆ وئەندازیار و پارێزەر ودادوەر خوێندەواری زۆرمان لە دەوروو پشتە تا ستایشت بكەن و چەپڵەت بۆ لێدەن. حەمە گیان ئەگەر لە كارەكانتدا سەركەوتووبت و بنەماڵەكەمان لە مەترسی بپارێزیت، بەڵێنت پێدەدەم دوای خۆم بە تەزویرات تۆ بكەم بە سەرۆكی هەرێم. شكور حەمە گیان خۆیشت عاقڵیت و ئەزموونی باشت هەیە لە رفاندن و ئەشكەنجەدان و تیرۆكردنی ئەوانەی كە ئەیانەوێت خەڵك هوشیار بكەنەوە و بەرژەوەندی بنەماڵەمان بخەنە بەر مەترسیەوە، بۆیە نامەوێت زیاتر درێژەی پێبەم و كۆتای بە ئامۆژگاریەكانم ئەهێنم.
لەگەڵ ڕێزدا
باوكی خۆت: سەرۆكی بەتەزویر هەڵبژێردراوی هەرێم





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە