بەیانى ژمارە (3)لە گروپى شەهیدانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان

Tuesday, 15/03/2011, 12:00

1557 بینراوە


ئەى پێشمەرەگە گیان فیداكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
ئەى دۆست ئەندامان و لایەنگیرانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
ئەى كەس وكارى شەهیدان و ئەنفالكراوە قارەمانەكان
ئەى كادیرانى پێشكەوتوخوازى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
دواى ئەوەى كە گروپى شەهیدانى كوردستان لەماوەیەكى كورتى رابردوو بەلێنى بە ئێوە دابوو كە هەمیشە خەبات بكات بۆ بەهێز كردنەوە و هێشتنەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان لە نێو جەماوەرى كوردستان و هەروەها بۆ پوچەل كردنەوەى ئەم رێكەوتنامە بەدناوەى نا ستراتیژى نێوان بنەمالەى تالەبانى و بنەمالەى بەرزانى كە تێدا تەنها رۆژ لە دواى رۆژ یەكێتى نیشتیمانى پێ زەلیل و ریسوا دەكەن و لەهەمان كاتیش كە ئێمە دەزانین كە ئەم رێكەوتنامە شومە تەنها پیلانێكى بنەمالەى بەرزانیە و تالەبانیە بۆ لەناو بردنى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەلام خەیالیان خاوە چونكە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان هەلقولاوى ناخى جەماوەرى كوردستانە نەك پارتێكى برجوازى و چەواشەیى كە بەزۆر دەیانەوێت مێژووى رەش خۆیان سپى بكەنەوە لە نێو كۆمەلانى خەلكى كوردستان ...
جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان ئێمە وەك گروپى شەهیدانى یەكێتى بە بەردەوام لەخەباتى نەهێنى داین لە دژى هەردوو بنەمالەى بازرگانى بەرزانى و تالەبانى بۆیە موژدەى ئەوەتان پێ دەدەین كە لە چەند رۆژانى داهاتوو چاوەرێى وازهێنانى بەكۆمەل و دەست لەكاركێشانەوەى بە كۆمەلى ئەندامانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان رادەگەینین و ئەوانیش دێنەوە نێو خەباتى راستەقینەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و ئینجا ئێمەى گروپى شەهیدان بەرنامەى تایبەتى ئەم گروپە رادەگەینین ,,,بەلێ ئەم چالاكیەى كە ئەنجامدەدرێت بە هەوڵ و هیمەتى دڵسۆزانى ناو ئەم گروپە قارەمانە كە خۆى لەخۆیدا خەباتێكى راستەقینەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە نەك ئەو یەكێتیەى كە بنەمالەى تالەبانى كە لە هەولى تەخشان و پەخشانكردنیدایە.
هەروەها لەهەمان كاتدا رادەگەینین كە دەست لەكار كێشانەوەى كۆمیتەى كەركوك بەشێك بوو لە چالاكیەكانى ئەم گروپە خەباتگێرە. بۆیە پیرۆز بایى لە هەموو دلسۆزانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەكەین بۆ ئەم دەستكەوتە نەبەردە كە هەوێنى نوێ بوونەوەى یەكێتیەكەى خەباتى شاخ و دەست وەشێنەكانى نێو شارە كە زەمانێك بوو كورانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان قارەمانانە لە دوژمن دەهاتنە دەست .
هەربژى كورانى دلسۆزى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
بەرەو زیندو بوونەوە و نوێ بوونەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان
نەمرى و سەربەرزى بۆ شەهیدانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان 
سەرشۆرى بۆ هەردوو بنەمالەى بەرزانى و تالەبانى
گۆروپى شەهیدانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان

15 / ئادار / 2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە