بۆ به‌ڕێز کاک محمود سه‌نگاوی
Friday, 02/10/2009, 12:00
1423 بینراوە
سه‌ره‌تا.. ئه‌وه‌ی من له کاک محمود سه‌نگاویم بینیوه‌و بیستوه که به ڕاستی پێاوێکی مه‌یدانی و سه‌ربازی و پیاوی ڕۆژی خه‌بات و سه‌رکرده‌یه‌کی به توانا‌و لێوه‌شاوه‌و چالاکی ناو یه‌کێتی بوو له پێش ڕاپه‌ڕینیش.
ئه‌گه‌ر چی ئێسته هه‌ندێ خه‌ڵک له سه‌ری ده‌نوسێ و گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن!!
بۆ ڕاستی و ناڕاستی گله‌یی و ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵک ئه‌وه‌یان خۆی لێی به‌رپرسیاره‌و خۆی ده‌توانێ وڵام بداته‌وه.
به‌ڵام وه‌کو دلسۆزێک بۆ کاک محمود چه‌ند تێبینیه‌کی پێ ڕاده‌گه‌ینم به هیوام به دڵسۆزایتی لێم وه‌ربگرێت و به چاوی ڕق و بێ ده‌ربه‌ستانه بۆ ئامانجی نامه‌که‌م نه‌ڕوانێت.
کاک محمود سه‌نگاوی. تۆ ده‌بێت شانازی به خۆته‌وه بکه‌یت که تۆ به خوێنی سه‌دان هاوڕێ و پێشمه‌رگه‌ی خۆت گه‌یشتووی به‌م پله‌و پایه‌و به‌م ڕۆژه‌ی تۆی تێدا فه‌رمانڕه‌واو باڵا ده‌ستی، له هه‌مان کاتدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته تۆ حوکمی پێ ده‌که‌ی نه به خێر پێت دراوه‌و نه که‌سیش هه‌قه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت منه‌ت به سه‌ر تۆدا بکات،، به‌ڵکو هه‌موو یه‌کێتیه‌کان و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن که ئێسته تاقه سه‌رکرده‌یه‌ک که به ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی خۆی له ناو یه‌کێتیدا مابێته‌وه، تاقه که‌س خه‌ریکی بازرگانی نه‌بێت به پاره‌ی دزراوی کوردستان،، تاقه که‌س کوڕه‌کانی له سلێمانیدا که‌سایه‌تی خه‌ڵک ئه‌تک نه‌که‌ن و خێزانه‌که‌ی تاجر نه‌بێت و له ده‌یان پرۆژه‌ی ساخته‌کاریدا شه‌ریك نه‌بێت مه‌گه‌ر به‌س تۆ بیت. به کورتی و کوردی ئه‌و شوێنه مافی خۆته‌و تۆ له‌و به‌رپرسایه‌تیه زیاتر زه‌حمه‌تت کێشاوه، هه‌رچه‌ند زوو هه‌ڵچون و توڕه‌یی تۆ زۆر جار کاری کردۆته سه‌ر که‌سایه‌تیت به‌ڵام ئه‌وه‌ش سروشتی مرۆڤه ئه‌گه‌ر که‌سێکی هێمن بێت یان توڕه.
به‌ڕێز کاک محمود. با بێینه سه‌رمه‌به‌ستی نامه‌که، خۆت ده‌زانی ئه‌مڕۆ گۆڕانکاری له کوردستاندا هه‌نگاوه‌کانی ده‌نێت و وه‌کو ده‌ریایه‌کی ئارام ده‌شت و ده‌ر و شاخ و گردو نشێوی گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێکی وه‌کو به‌ڕێزت یان خه‌ڵکانێ تر به چاوێکی سوکه‌وه سه‌یری گۆڕان بکات، یان به هۆی هه‌ندێ ململانێی شه‌خسی نێوانی هه‌ر یه‌ک له ئێوه له گه‌ڵ سه‌رکرده باڵا ده‌سته‌کانی گۆڕاندا ئه‌وه هیچ له بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستان که‌م ناکاته‌وه‌و ئه‌و ئومێده‌ی خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت ڕه‌وتی گه‌نج و خوێنده‌وار و ڕۆشنبیران و خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌و که‌س وکاری ئه‌نفال کراوان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و که‌م ئه‌ندامان و فه‌رمانبه‌ران و کچان و خه‌ڵکی که‌م ده‌رامه‌تی کوردستان ئومێدی ئه‌و خه‌ڵکه زۆر له‌وه گه‌وره تره له‌وه‌ی که ئێسته هه‌ندێ به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ و شه‌رواڵ پیس و دزو فایلدار و بێ ئابروو ده‌یانه‌وێ ئومێدی گۆڕان له دڵی خه‌ڵکی کوردستان بسڕنه‌وه
مه‌سه‌له‌ی ده‌رکردن و نان بڕێن و گواستنه‌وه‌و ئیهانه و چاوسورکردنه‌وه‌ی به‌عس ئاسا بروای گۆڕان خوازان زیاتر و پۆڵاین ترده‌کات و لایه‌ن گرانی گۆڕان فراوان تر ده‌کات.
کاکه مه‌حمود سه‌نگاوی، جه‌نابت ئه‌مڕۆ له ژێر تاقیکردنه‌وه‌یکی سه‌ختی مێژویدای وه ژیان و گوزه‌رانی زۆر که‌سیش ئه‌مڕۆ له ژێر ده‌سه‌ڵات و حوکمی تۆدایه،، ئه‌گه‌ر که‌سێکی باش بیت ئه‌و پیاوه‌تی و چاکه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ پێت ده‌کرێ ده‌توانی زۆر شت بکه‌یت و حوکمیش وه‌فای بۆ که‌س نیه ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ت هه‌یه ڕه‌نگه سبه‌ی نه‌تمێنی.
ئه‌گه‌ر که‌سێکی زاڵمیش بیت هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕی خۆت میله‌ته‌که‌ی خۆت ده‌ناسی ده‌سه‌ڵاتی زۆر خه‌ڵکی زاڵمی بێباکانه فڕێ داوه‌ته زبڵدانی مێژوی شه‌ره‌مه‌زارییه‌وه.
گرنگ ئه‌وه‌یه پیاو ده‌ستی ڕۆشت پیاوه‌تی بکات نه‌ک له ده‌ستی بچێت و ئاخی بۆ هه‌ڵکێشێ.
تۆ خۆت که‌سایه‌تیه‌کی چاو نه‌ترس و ئازا و پیاویشی له ژیانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیش به‌ڵام ویستم له دوو شت ئاگادارت بکه‌مه‌وه به هیوام به دڵیکی فراوانه‌وه لێم وه‌ربگریت.
1- وریا به مامه جیلال گیان ته‌فره‌ت نه‌دات، هیچ نانوسم له باره‌ی مام جه‌لاله‌وه چونکه ئه‌گه‌ر تا ئێستا نه‌یناسیت به‌م نوسینه‌ی منیش نایناسیته‌وه، من ناڵێم به سه‌رکرده‌ی خۆتی مه‌زانه به‌ڵکو ئه‌و پیلان و جه‌ریمانه ئه‌نجام مه‌ده که ده‌روێش به‌ختیار و سه‌عدی فایلدار و عارف ڕوشدی سیاسه‌ت مه‌داری کورد به نامه‌ردانه ده‌چپێنن به بنا گوێی مام جه‌لالدا ده‌ڵێن بڕیار بده با کاک محمو هه‌رچی فه‌قیر و هه‌ژار هه‌یه نان ىراوی کات به توهمه‌تی گۆڕانه‌وه.
2- باش دیقه‌تی ئه‌و خه‌ڵکانه بده که به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی که بڕوا پیکراوی تۆن یان خۆیان به دڵسۆزی تۆ ده‌زانن یان وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن که پیاوی تۆن!! زۆر وریایی ئه‌وانه به تایبه‌ت هه‌ندێ خه‌ڵکی دز، پیاو کوژ، درۆزن، مافیا، بی ڕیز، جاش، به‌عسی و جاسوس و ماستاو چی و بێ شه‌خسیات هه‌ن ئه‌مڕۆ خۆیان کردوه به فریشته‌و شۆڕشگێڕ و خۆیان له تۆ‌و چه‌ند به‌رپرسێک نزیک کردۆته‌وه، وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن دڵسۆزن بۆ کورد‌و کوردستان وا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن سوتاون بۆ حاڵی یه‌کێتی، که‌چی هه‌ر ئه‌م بێ ڕێز‌و کۆنه جاش و به‌عسی و خوێن ڕێژ و بێکه‌رامه‌تانه ناوی یه‌کێتیشیان ناشرین کردوه، توخوا ئه‌گه‌ر که‌سێك که‌سێکی دڵسۆز و شۆڕش گێڕ و به وه‌فا بێت له ڕێگه‌ی ئۆرگانی خۆیه‌وه دلسۆزی و ئازایه‌تی وکار و چالاکی خۆی نیشان ده‌دات یان به سه‌ر هه‌موو پرێنسیپ و پیرۆزی یاسادا باز ده‌ده‌ن دێن زۆر به شه‌رمه‌زارانه جاسوسی بۆ ئێوه ده‌که‌ن.
کار و ڕه‌وشتی ئه‌مانه‌ش دێن بۆ لای تۆ یان ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر ده‌ڵین فڵان گۆڕانه‌و فڵان ڕۆشت بۆ گرده‌که‌و فڵان دوژمنی یه‌کێتیه!!!!!!
زۆر به وردی ده‌م و چاوو ڕه‌وشت و مه‌به‌ستی ئه‌م خه‌ڵکانه بخوێنه‌وه ئه‌مجا گوێیان لێ بگره، له شتێکیش دڵنیات ده‌که‌مه‌وه یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی دێرین یان دڵسۆزی دێرین یان پیاوی به شه‌ره‌ف له ناو ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا نیه، تۆ خۆت متابه‌عه‌یان بکه ئه‌و که‌سانه‌ن که ته‌قه‌ی خۆشیشیان بۆ کورد و یه‌کێتی نه‌کردوه، یان له یاسا قاچاخن، یان دزن یان کۆنه جاش و جاسوس و ماستاوچین.
بۆیه زۆر وریای ئه‌م دوو هۆکاره به با ئه‌مانه هه‌ڵه‌ی مێژویت په نه‌که‌ن هه‌رچه‌ند خۆت زۆر ئه‌زمونت له من زۆتره له باره‌ی ئه‌م جۆره که‌سانه‌وه.
3- ئاگاداری چاوپێکه‌وتن به له سایتی چاو‌دێر دڵنیا به ئه‌وانه له دڵسۆزێتیان نیه بۆ تۆ که سه‌رکرده‌یه‌کی دیاری ناو یه‌کێتیت به‌ڵکو ده‌یانه‌وێ تۆش وه‌کو خاوه‌نی سایته‌که ناشرین بکه‌ن.
من داوای ئه‌وه له تۆ ناکه‌م ته‌ئیدی گۆڕان بکه‌یت، یان دوژمنایه‌تیان نه‌که‌یت له‌وه‌دا خۆت ده‌زانی، به‌ڵام تۆ ده‌توانی له کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تیدا به‌و په‌ڕی تواناته‌وه به مام جلال و سه‌رکردایه‌تی ڕابگه‌یه‌نی که دوژمنی گۆڕانی یان ڕه‌ئی خۆتیانی پێ بڵێی، به‌ڵام که ده‌گه‌یته فه‌رمانده‌ی گشتی تۆ ئه‌و هه‌قه‌ت نامێنێ چونکه تۆ له‌وێ ته‌مسیلی فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌که‌یت، به‌یانی ئه‌گه‌ر شه‌ڕێک بکه‌ن ڕه‌نگه هه‌تا پێشمه‌رگه‌یه‌کی یه‌کێتی یان پارتی بکوژرێت ڕه‌نگه ده‌یان له‌و که‌سانه بکوژرێت که پێیان ده‌ڵێن لایه‌نگری گۆڕان، ئه‌مجا توخوا له کوێی ئه‌م دنیایه‌دا ڕوی داوه له دوای هه‌ڵبژاردن له خه‌ڵک بپرسیته‌وه ده‌نگت به کێ داوه، ده‌نگ دان پرۆسه‌یه‌کی نهێنیه‌و زۆر ناشرینیشه له که‌سێ بپرسی ده‌نگت به کێ داوه یان بۆ ده‌نگت به من نه‌دا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌سڵ ئاوایه ئیتر هه‌ڵبژاردن بۆ چی ده‌که‌ن؟ به ڕاستی گه‌لی کورد و مێژو له سه‌رت ده‌نوسێ ئه‌گه‌ر یه‌ک پێشمه‌رگه به هۆێ گۆڕانه‌وه نان بڕاو بکه‌یت!
به هیوام ئه‌و که‌سانه‌ی که هاوڕێ یان براده‌ر یان دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی کاک مه‌حمودن ئه‌م نامه‌یه‌ی پێ بگه‌یه‌نن له گه‌ڵ ڕێزمدا بۆ هه‌ر که‌سێک دڵسۆزه بۆ کورد و کوردستان و بره‌و به ئازادی و دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ ده‌دات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست