ئەوانەى دوارۆژیان روو رەشیە... سەبارەت بە سایتى رووناكى

Tuesday, 09/06/2009, 12:00

2525 بینراوە


دەسەڵاتى كوردى رێك كەلتورى بەعسى درێژە پێدا لە هەموو بوارەكاندا بە تایبەت لە دورست بوونى كەسى خۆ فرۆش و كۆیلە و گوێ رایەڵ لە ناوەندە جیاوازەكاندا ،لەم وەزعیەتەى دەسەڵاتى كوردیشدا كە چارەنوسیان لەنگ و شلۆقە ،دەسەڵاتى میلشیاى كوردى پێویستى بە كەسى ناهۆشیار و نەزان و نەخوێندەوارە وەكو فواد سدیق و بەختیار جاف و رزگار كۆچەرى سەرشۆر و خائین و داوێن پیس هەیە كە وادەزانن خەڵك وەكو ئەوان هەر لە دواوەوەیە ! لە پێناوى پارەدا هیچ كەس و لایەنێك ناپارێزن بە زەعیفترین ووشە و ناشیرنترین فەرهەنگ كە رووى خۆیان و دەسەڵاتەكەیان لەبەرچاوى خەڵك رەشتر دەكات. بەشێوەیەكى زۆر بێ ئەدەبانە و دوور لە هەموو عورف و عادەتێكى ئەخلاقى و رۆژنامەگەرى و سیاسى كەوتونەتە پەلاماردانى هەموو چواردەورى خۆیان لەرێگاى قێزەوەنترین فەرهەنگ تەنانەت بە جنێو و تەمەت هەڵبەستنیش بەراوورد ناكرێت لە سایتى روو زەردى رووناكى لە پێناوى پارەدا ،برواتان هەبێت ئەو فەرهەنگ و ووشانەى كە ئەو بابەتانەى پێ نوسراوە لەم سایتە ئەگەر ئەو جەنابانە روویان بێت بەرامبەر خێزان و مناڵەكانیان بەكارى بهێنن ،لە ئەنجامدا داهاتویەكى خراپ چاوەرێیان دەكات.
ئاساییە بۆ هەر كەسێك پشتگیرى لە لیست و هێزى دیاریكراو بكات،بەڵام ئەوەى بەختیار و رزگار دەستیان بۆ بردوە ئەوە جنێودانە! خیانەتە! سەرشۆریە بۆ خۆیان و بنەماڵەكەیان،كاكى برا ئەوە كاسبى نیە وەكو خۆتان دەیڵێن : ژیان هێندە ناهێنێ بەم شێوەیە دەست بۆ بەدئەخلاقترین كار و پیشە بەریت لە پێناوى دوو درهەم ، هەموومان كۆتایمان پێ دێت و تەواو دەبین،بەڵام كار و هەڵوێستەكانمان دەمێنێتەوە بۆ رابردوو،دەست لەم كارە هەڵگرن و واز لەم سوكایەتى كردن بە خەڵك بهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە