"دەرباز ستار" ئەو منداڵە دوو ساڵانەیەی پێویستی بە هاوكاریی ئێوەیە

Tuesday, 23/08/2011, 12:00

1516 بینراوە


بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
بەڕێز حكومەتی هەرێمی كوردستان
بەڕێزان: رێكخراوە خێزخوازەكان.. بەڕێزان: مرۆڤدۆستان
لەهەر شوێنێكن سڵاوی مرۆڤایەتیتان لێبێت، ئەمە وێنەی كاكە "دەرباز"ی تەمەن دوو ساڵانەی خونچەگوڵە كە زۆر بەداخەوە بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی دەماغ هاتووەو بە پێی رێنمایی پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكەش چارەسەری كاكە دەرباز لە دەرەوەی وڵاتە، بۆیە یارمەتیدانی ئەم منداڵە كە لە خانەوادەیەكی هەژارو دەستكورتەو باوكی خەریكی سەوزەفرۆشییە، ئەوپەڕی هەڵوێستی ئایینی و مرۆیی و نیشتیمانپەروەرییە، بۆیە تكاتان لێدەكەین كە ئەم منداڵە ساوایە لە مەرگی مسۆگەر رزگار بكەن و بە بڕە پارەیەك یارمەتیی بدەن. بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بكەن: (07504213402) باوكی دەرباز لە شارۆچكەی پردێ (ئاڵتون كۆپری- گەڕەكی ئازادی).
- هاوپێچ: راپۆرتی پزیشكی سەبارەت بە نەخۆشییەكەی دەربازی خونچەگوڵ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە