بۆچى لقى چوار كرا بە ئامانج

Tuesday, 22/02/2011, 12:00

1661 بینراوە




ئەمە وتەى پارتییەكان خۆیانە ئێستا منیش پێیان دەڵێم بۆ؟
ئەوەى دەسەڵاتە پیرو پەككەوتەكەى پارتى كردى لە سلێمانى بەلاى من و خەڵكى كوردستانەوە شتێكى چاوەڕوان كراو بوو، چونكە پارتى هەمیشە ویستوویەتى كێشەكانى لەگەڵ بەرامبەرەكانى لە رێگەى چەك و تورندوتیژییەوە یەكلایى بكاتەوە نەك گفتوگۆ. چونكە ئەو حزبە تۆتالیتارییە هەرگیز بڕواى بە دابەشكردنى دەسەڵات نییە.
كێشەى پارتى ئەوەیە كە ئەندامان و كادرانى لەسەرەوە بۆ خوارەوە عەقڵیان نییە تا بیرى پێ بكەنەوە، زیاتر لەوەش پارتى سەرى بۆگەنى كردووە، هەر لەبەر ئەوەشە كە ئێستا ناوبانگى لە ئاستى ناوخۆ و دەرەوەدا زڕاوە.
لە راستیدا هەرچەندە سەیرى ئەو حزبە ئەكەین قەت پێش ناكەوێت تا بێ بەرەو دواوە دەچێت. كێشەكەى ئەەوەیە لەبەر ئەوەى كە عەقڵى تیا نییە بۆیە نەیتوانیوەو ناتوانێـت ببێتە نوێنەرى گەلى كورد.
جەماوەرى خەڵكى كوردستان! ئەوەى من پێتان ئەڵێم ئەمەیە: ئەوانەى كە لەناوپارتیدان دوو جۆرن یان خەڵكانى پیرو پەككەوتەو نەخوێنەوارن یان كەسانێكن گەنجن بۆ بەرژەوندییەكى خۆیان ئەوانیش هەر زۆر كەمن خۆ ئەگەر موچەكەیان نەمێنێ تفى لێدەكەن. زۆر كەسیانم بینیوە كاتێك لە كۆبوونەوەكانیان دەرچوونە گاڵتەیان بەپارتى و بنەماڵەكەشى كردووە.
من نازانم خەریكە گومانم بۆ دروست ئەبێ لەبەرامبەر خەڵكى سلێمانى خۆشەویستدا، بەوەى كە قایل بوونە پارتى ئەو شارە رۆشنبیرەى كردووە بە گوندێك و هیچ خزمەتى ناكات و لەولاشەوە هەر خەریكى خزمەتكردنى ناوچەكەى خۆیەتى كە بریتییە لە هەولێر و دهۆك.
خەڵكى سلێمانى لەسەرەتاى سییەكانى سەدەى رابردوودا سەرى بۆ ئینگلیز دانەنوواند كە خاوەنى عەقڵو تۆپ و تەیارە و هەموو شت بوون. ئێستا بۆ حزبێكى بێ عەقڵى وەك پارتى باوەڕناكەم سەر دابنەوێنێ. جگە لەویش خەڵكى سلێمانى هەرگیز ملى بۆ هیچ دەسەڵات دانەنوواندووە هەرلەسەردەمى بابانەكانەوە تا ئێستا.
فازڵ میرانى دواى رووداوەكە وتى خۆ هەر لقى چوار گەندەڵ نییە لە شارەدا، من لە وەڵامدا پێى دەڵیم پارتى رەمزى گەندەڵییە تۆ لەولاوە حزبەكەت تەواوى دەسەڵاتى كوردستانى بەهەموو سەروەت و سامانیشەوە بۆ خۆى قۆرخكردووە و یەكێتى كردووە بە حزبێكى دەسامۆى فەقیرى ژێردەستى خۆى هەروەك كوردەكە ئەلێت وەك مناڵى ژێردەستى باوەژنى لێكردووە، هەر لەبەر ئەوەشە خەڵكیش لقى چوارى پارتى لە شارى سلێمانى رەجمكردو بە ئامانجى گرت. هەروەها میرانى لە قسەكانى دا دەشتەواژەى (ئیدارەى سلێمانى) بەكار هێنا ئەوەش نیشانەى ئەوە كە ئەوان ئێمانیان بە دوو ئیدارەییە. هاوكات نێچیریش.
خەڵكى سلێمانى خۆشەویست! ئەو كارەساتەى كە پارتى بەسەر ئێوەى هێنا حساب نەكردنە بۆ ئێوە بۆیە رووى تفەنگەكانى لێ كردن، خۆ ئەگەر ئەو حزبێكى ناوبانگ زڕاوى وەك پارتى مەبەستى بڵاوەپێكردنى خۆپێشاندەران بوایە ئەیانتوانى تەقەكانیان بكردایە بە ئاسماندا نەك رووى بكەن هاوڵاتیانى مەدەنى.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە