مەهزەلەی هونەر لە سایەی دەسەڵاتدا

Monday, 27/08/2012, 12:00

1827 بینراوە








لەم ڕٶژانەدا لە میدیاکانەوە بە تایبەتی دەسەڵات باس لەوە دەکرێت گوایە فەرهاد پیرباڵ هونەرمەندیشەو تابلٶیەکی زۆر بە گران لێ کڕدراوە لە پێشانگایەکدا لە گەلەری شانەدەر لە هەولێر.

بە ڕاستی سەیرە بنەماڵەی بارزانی تا ئەو ڕادەیە میللەت بە گەوج بزانن و وەک پیشە ی هەمیشەییان کڵاو بکەنە سەر خەڵکی سادەو خۆش باوەر. فەرهاد پیرباڵێکی قەڵەم فرۆش و مەسینە هەڵگری بنەماڵە ئا بەو شێوەیە ببێتە پاڵەوانی شانۆگەرییەکی تری بنەماڵە ی بارزانی. شانۆگەرییەک کە سەرتاپای سوکایەتی کردنە بە هونەر و شیوەکارانی ڕاستەقینە. بنەماڵە کاری یەکەم جاریان نییە کە بە لێشاو پارەی دزراوی میللەت بخەنە خزمەت پڕوپاگەندەو مەرامە گڵاوەکانی خۆیان و بەخەیاڵی خۆیان دەست و پێوەندەکانی خۆیانی پێ گەورەو خۆشەویست بکەن لە لای خەڵکی سادەو بەشمەینەت. ئەگینا کێ هەیە لەوە تێنەگات کە لەم سیناریۆیەشیاندا دەستەکەیان کەشفە کە جگە لە سووکایەتی کردن بە هونەر و گاڵتەکردن پێی هیچ شتێکی تر نیە وەک هەموو تەزویرەکانی تریان لە هەموو کایەکانی ژیاندا. ئەمە وەک ئەوە وایە پارە لەگیرفانێکی خۆیانەوە بخەنە گیرفانێکی تریان کە ژێر بە ژێر کەسێکی کاسە لێس و ماستاوچیەکی تری سەر بە خۆیان بە ناوی بازرگانێکەوە ڕادەسپێرن تا بەو شیوە یە فوو بکات بە فەرهاد پێرباڵدا گوایە بەناو تابلۆی لێ دەکڕێت، تابلۆیەکی شێتانە، بە دەیان یان سەدان هەزار دۆلار. ئەگەر فەرهاد پیرباڵ لەم سیناریۆیەدا پارەیەکی کەم یان زۆری پێ ببڕێت ئەوا هی کارەکەی نییە وەک گاڵتە کەرێک بە هونەرو تەواوی ماناکەی بەڵکو پاداشتی بنەماڵەیە بۆی بۆ چەندین ساڵ کاری مەسینە هەڵگریەکەی . ئەو بەناو بازرگانەش کەسی دووەمی بەشدارە لە سیناریۆکەدا کە دیارە ئەویش هەر بە پارەی دزراوی میللەت دەستەمۆ کراوە و کولفەی سیناریۆکەش لە گیرفانی خۆی دەرناچێت. تازە ئەو سەردەمە بەسەرچوو میللەتیان پێ لە خشتە ببرێت وباوەڕ بە فڕوفیشالی نەگریسانەیان بکرێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە