مامه ڕیشه
Tuesday, 29/12/2009, 12:00
2901 بینراوە
چۆن مامۆستای گه‌وره د‌ڵێت
هه موو ساڵیک
له کارێزی وه‌ستا شه‌ریفه‌وه
له گه‌ل گزنگی به‌یاندا
له گه‌ڵ تیشکی خۆره‌تاودا
هه‌ڵۆ یه‌ک به‌ر ز ئه‌بێته‌وه
له ئاسماندا ده‌بێته خاڵێکی ڕه‌ش
شکۆمه‌نده به‌سه‌ر چیای به‌رزه‌وه
دواییش گردی مامه یاره
ئه‌کاته دوا خه‌لوه‌تی
پیره‌مێردو هۆنراوه‌کان
له ئاستیدا دانه دانه
کڕنۆش ده‌بات
هه‌روه‌ها منیش ده‌تبینم
له ده‌شتی بابا گوڕ گوڕدا
نزیک شۆریجه‌ی قاره‌مان
لای بیابانی ده‌شتی لم
شاری گه‌وره‌ی ئیمام قاسم
هه‌ڵۆیه‌کی ڕیش سپی و
شان‌و شه‌وکه‌ت
به‌ر ز ئه‌فڕی و ده‌بێته ڕۆژ
له سه‌ر تاڵه بان هه‌لدێت
له ناکادا دائه‌به‌زێت
جرجه‌کانی ڕووڕه‌شی مه‌یدان هه‌ڵدێن
ده‌شتی گه‌رمیان
کڕنۆش ده‌بات بۆ زاتی ئه‌و
دێته هاوار
ئه‌ی دڵدارانی مه‌م و شه‌م
دالده‌ی ئه‌وانه مه‌ده‌ن
بوون به بایزی شه‌هید بوونمان
خه‌لاتی ئه‌وانه مه‌که‌ن
سه‌ریان برین
پشتی ئه‌وانه مه‌گرن
بوون به بایزی ئه‌نفالمان
کێڵه‌که‌م جیاکه‌نه‌وه
له گه‌ل قافله‌ی
به‌خته‌وه‌ران جیگای نابێته‌وه
منم هه‌ڵۆی ڕه‌نگی سوور
منم منم مامه ڕیشه‌ی
پشتی سنوور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست