سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


گەندەڵیەكانی قادر حەمەجان عەزیز بەبەڵگەوە پێشكەشە بە سەرانی یەكێتی

Friday, 11/09/2009, 12:00

2215 بینراوە


لەو ڕۆژەوەی هەواڵی بڕیاری دەست گیركردنی قائیم قامی هەڵبجە دەرچوەو،باس لە گەندەڵییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی و پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیاندنەكانی یەكێتیدا دەكرێت. هەرچەندە هۆكاری سیاسی لە پشت ئەو كارەوەیە، بەلاًم من دڵخۆشم بەوەی كە ئەمە هەنگاوێكی گەورە بێت بۆ دادگای گەیاندی هەموو گەندەڵكاران بە تاڵەبانی و بارزانیشەوە. باوەڕیشم وایە كە قائیم قامی هەڵبجە وەكو ئاسۆ ئسماعیلی شەریكە دزی عومەر فەتاح كەیسەكەی دائەخرێت. چونكە ئەگەر بەزمەكە وابڕوات بەرپرسانی یەكێتی وپارتی هەموویان دادگای دەكرێن و ڕاپێچی زیندان دەكرێن.
ئەم ئێوارەیە شتێكی سەیرم لە سایتی ئاوێنه‌ بەرچاوكەوت، كە قادر حمەجان عەزیز دزە گەورەكەی یەكێتی هەڕشەی ئەوەی كردوە، ئەگەر هەرچ كەسێك داڵدەی قائیم قامی هەڵبجەی دابێت ئەوە سزای دەدات. سەیرە ئەم دونیا وای لیهاتووە دزەگەورەكان هەڕشەی گرتن لە دزەبچوكەكان دەكات!! دوای خوێندنەوەی ئەو هەواڵە بڕیارمدا چاوێك بە ئەرشیفی ڕۆژنامەی ئاوێندا بخشێنمەوە، تاكو بە بەڵگەوە خوێنەران ئاشنا بكەین كە دەبێت خودی قادر حمەجان عەزیز و جەلال سام ئاغای بەرپرسی دیوانی چاودیری دارای لە سەر گەندەڵی دادگای بكرێن. هەرچەندە بیرۆكەی ئەم ڕاپۆرتە هی برادرێكی ڕۆژنامەنوسم بوو، بەڵام ئەو تاقەتی لێنەما، بۆیە ڕوخسەتی بە بەندەدا كە ئاسایە لەسەر بیرۆكەكەی ئەو ئەم ڕاپۆرتە بنوسم.
لێرەوە بە بەڵگەوە گەندەڵیەكانی ئەو دوو بەرپرسە دەنوسینەوە.
لە ژمارە 30 بەرواری 1-8-2006 بە مانشێتێكی گەورە لەلاپەڕە یەكی ڕۆژنامەی ئاوێنەدانوسراوە. دیوانی چاودێری دارای:(زیاتر لە 100 خاڵ لادان و ئیختلاس لە سەر شارەوانی سلێمانی هەیە). بەپێی روونكردنەوەیەكی سەرۆكایەتی دیوانی چاودێری دارای زیاتر لە 100 خال لادان و سەرپێچی تەنانەت ئیختلاس و بە دادگای دانیش هەیە، بەڵام تائێستا ڕوونكردنەوەی ئەم دەزگایە لە سنوری 4تا5 خاڵدا بووە.
سلێمانی ئاوێنە: بەپێی ئەو ڕوونكردنەوەی دیوانی چاودێری دارای، شارەوانی سلێمانی زیاتر لە 100 پێشێلكاری هەیەو، ئەم پێشێلكاریانە گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەی كە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی شارەوانی كۆمەڵێك ئیجرائات بكەن لە دژی فەرمانبەران. لەنێو ئەم ئیجرائاتانەدا بەفەرمانی ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم فەرمانبەرانی بەكرێدان گۆڕدران، هەروەها خودی ئەنجومەن سزای 17 فەرمانبەری داوە بە دادگا. بەهۆی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێرییەوە شارەوانی بڕی 100 ملیۆن دیناری قەرزی لە موڵكی شارەوانییەكان بۆ گەڕاوەتەوە.
ڕوونكردنەوەكەی دیوانی چاودێری ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەم شەڕەی سەرۆكایەتی شارەوانی كە لە میدیاكاندا دەیكاتە سەر دیوان، شەڕی لێپرسراوێتی و بوون بەوەزیرە.
سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند " مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێش ئەوەی وەزیرەكانی دەستنیشان بكات بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری لە حكومەتی یەگرتوودا، ناوی كاندیكراوەكانی خۆی كە 55 پاڵێورابوو نارد چاودێری دارای تا بزانرێت چیان لە سەرە،لەنێۆ ئەم پاڵێوراوانەدا حاكم قاد حەمەجان یەكێكیان بووە.
لە كۆتای ڕاپۆرتەكەدا دیوانی چاودێری دارای داوا لە تاڵەبانی و مەكتەی سیاسی یەكێتی و پەرلەمان دەكات لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێنن بۆ كۆتای هێنان بە چەواشەكاری سەرۆكایەتی شارەوانی.
تكایە بە خۆینەران خۆیان بچن لە ئەرشیفی ئاوێنە لە لاپەڕە 16ی هەمان ژمارەی ئاوێنەدا ڕوونكردنەوەكە هەمووی بە تەواوەتی بە بەڵگەوە بخوێننەوە.
لە لایەكی ترەوە لە ژمارە 31 بەرواری 8-8-2006 بە مانشێتێكی گەورە لە یەكەم لاپەڕە ڕۆژنامەی ئاوێنەدا نوسراوە.شارەوانی سلێمانی:(سەرۆكی دیوانی چاودێری دووپاچە زەوی وەرگرتووە)
سەرۆكایەتی شاروانی سلێمانی لە ڕوونكردنەویەكدا كە وەڵامی دیوانی چاودێری دارای دەداتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە سەرۆكی دیوانی جەلال سام ئاغا دووپارچە زەوی وەرگرتووە، یەكێكیان لە سەردەمی ڕژێمیدا بووە و ئەوەی تیشیان كاتێك بووە كە خۆی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بووە.
سلێمانی، ئاوێنە: لە دوا وەڵامدانەوەی سەرۆكایەی شارەوانی سلێمانی لە سە دیوانی چاودێری دارای كە تایبەت بۆ ئاوێنە ناردووە.
سەرۆكی ئەو دەزگایە بەوە تۆمەتبارر دەكات كە لە یاسا سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 و گۆڕانكارییەكانی لایداوە بەو پێیەی دووپارچە زەوی وەرگرتووە، هەروەها شارەوانی سلێمانی لەم وەڵامدانەوەیدا بڕیاری حجزكردنی ئەو دوو موڵكەی داوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەربارەی ڕوونكردنەوەكەی چاودێری دارای كە لە ژمارەی پێشووی ئاوێنەدا بڵاوبۆوەو باس لەوە دەكات كە شارەوانی دەچێت بەگژ قوللەی قاف نییە، بەڵكوقولەی حەرەسیاتیش نییە.
تكایە بۆ بینینی بەڵگەكان و تەواوكردنی ئەم نوسینە بچنە لاپەڕە 19 هەمان ژمارەی ئاوێنە بۆ خوێندنەوەی.
هەر لەئەرشیفی ِۆژنامەی ئاوێنەدا لە ژمارە 35 لە بەرروای 5-9-2006 دا لە یەكەم لاپەڕەدا بە مانشێتێكی گەورە نوسراوە. دیوانی چاودێری دارایی:)حاكم قادرو ژنەكەی زەوییەكیان لەسەر خۆیان تۆمار كردووە ڕووبەركەی 1530 مەتر دووجایە) دیوانی چاودێری دارای زانیاری نوێ لە سەر ماڵ و موڵكی حاكم قادر حەمەجان سەرۆكی شارەوانی ئاشكرا دەكات و لە ڕوونكردنەویەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە حاكم قادرو ژنەكەی 1530 مەت دووجا زەویان لە سە تۆمار كراوە، ئەمە جگە لەوەی خاوەنی دووباخە یەكێكیان ڕووبەرەكەی2،12،50 دۆنمەو ئەوەی تریان پارچەیەك زەوی ترە كە هاوڕێیەكی پێیداوە. سلێمانی : دیوانی چاودێری دارای لە ڕوونكردنەوەیاندا لە سەر سەرۆكی شاەوانی سلێمانی جگە لەوە باس لەوە دەكات كە زەوییەكیان لە سەر خۆیان تۆماركردووە ڕووبەەكەی 1530 مەتر دووجایە، هاوكات داوای ئەوە دەكات كە لێكۆڵینەوە بكەن لە بڕی ئەو پارەیەی كە تاڵەبانی و مەكتەی سیاسی وەریان گرتووە. دیوان گومانی خستۆتە سەر ئەو بڕەی پێیدراوە لە گەڵ بڕی تێچووی ئەو كۆشكەدا كە لەسەر زەوییە دروستیكردووە بەراورد بكرێت.
دیوانی چاودێری دارای لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە حاكم قادر زەوییەكی تیشی هەیە كە ئێستا باسی نەكردووە، ئەویش 2،12،50 مەتر دووجایەو دەكەوێتە نێو پرۆژەكەی جەمیل هەورامییەوە، بۆ ماوەی مانگێكیش ئالیات و ئامێری شارەوانی بەپێچەوانەی یاسای ڕێكخستنی كارمەندانی دەوڵەتەوە كاریان بۆ كردووە لەم زەوییەدا.
دیوانی چاودێری دارای ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە حاكم قادر لە بەرنامەی چاوی سێیەمدا وتوویەتی كە زەوییەكی لە برادەرێكی وەرگرتووە، دیوان دەڵێت: ئایا ئەم زەوییە بێ بەرامبەرە؟ ئایا بەسەرۆكی شارەوانی دراوە یان بە پۆسەكەی؟ خوێنەرانی ئازیز بۆ ینینی بەڵگەكان و خوێندنەوەی تەواوەتی لە هەمان ژمارەی ئاوێنەدا لە لاپەڕە شەش و حەوتدا هەمووی بە درێژی بخوێننەوە.
لە ژمارە 36 ڕۆژنامەی ئاوێنەدا لە بەرواری 12-9-2006 دا بە مانشێتێكی گەورە نوسراوە. سەۆكایەتی شارەوانی: (سەۆكی دیوانی چادێریی گەندەڵە و مانگانە زیاتر لە پێنج ملیۆن دینار مووچەیەتی)
سەۆكایەتی شارەوانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێن گەندەڵی لە سەرۆكی دیوانی چاودێریەوە ماوەتەوە، مووچەكەی زیات لە 5 ملیۆن دینارەو ناحەقیشی ناگرین كە بە سەرۆكایەتی شارەوانی دەڵێت:" مودیرییەی بەلەدییە" چونكە هی سەردەمی سەدام حسێنە تیا ماوەتەوە.
تایبەت بە ئاوێنە: لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە سەرۆكایەتی شارەوانی سەبارەت بە ڕوونكردنەوەكەی دیوانی چاودێری ئاراستەی ئاوێنەیان كردووەدەڵێت: " ناحەقی جەلال سام ئاغا ناگرین كە بە سەرۆكایەتی شاەوانی دەڵێت" مودیرییە بەلەدییە" چونكە سەردەمی سەدام حسێنە تیا ماوەتەوە".
لەو ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە كە " جەلال سام ئاغا مانگی پتر لە 5 ملیۆن دیناری موچەكەیەتی و لە هەموو ژیانیشیدا ڕۆژێك لە ڕۆژان نەك هەر ملیوانی كراسەكەی لە سەر كوردایەتی چڵكن نەبووە، بەڵكو لەلایەن ئاسایشی سلێمانیشەوە(لە سەردەمی حكومەتی هەرێمدا) دەستگیر كراوە.
تەواوی بەڵگەكان و پاشماوەكەی لە ئەرشیفی ئاوێنەی هەمان ژمارە لە لاپەڕە 18 و 19 خوێننەوە.

پرسیارەكان لێرەوە سەر هەڵدەدات. ئایە چۆن باوەڕبە ڕاپۆرتەكانی دیوانەكەی جەنابی جەلال سام ئاغا بكەین كە خۆی گەندەڵە؟ ئایە حاكم قادر حمەجان كە خۆی گەندەڵە چۆن خەڵكانی گەندەڵ پێدەستگیر دەكرێت؟ ئایە ئەو دادوەری گشتیە ئەبێت ئەوە چەندساڵە لە گوێی چ بەرپسییەكدا خەوتبێت كە ئیستا خەبەری هاتوەتەوە سكاڵا تۆمار دەكات؟ ئایە خێرە جەلال سام و حاكم قادر تا دوێنێ فایلی دزیەكانی یەكتریان كەشف دەكرد كەچی ئێستا یەكیان گرتووە دزەكانی تر دەدەنە دادگا؟ ئەم ماستە دیارە مویەكی سمێڵی جەلال تاڵەبانی تێدایە. ئەوەتا سكرتارێتی تاڵەبانی لە وڵامی ڕۆژنامەی ئاوێنەدا پاساو بۆ عومر فەتاح دێنێتەوە كە بەڕۆژی نیوەڕۆ داهاتی ئەم وڵاتەی دەدزی، بەڕاستی شەرمە سەرانی بێسەری یەكێتی لە ڕاگەیاندنەكانیاندا باسی بەرپرسەچەتە دزەكانی خۆی ناكات.ئازاد جوندیانی دهۆڵ كوت ئەدی بۆ سەیرێكی خۆت ناكەی تاكو بزانیت چەندە چڵكن ناشرینیت. ئەدی بۆ قەڵەمەكەت لە ئاستی بەرپرسانی هاوڕییە دزەكانت مرەكەبەی تیادا نامێنێت. ئەدی وەزیری بەناو داد بۆ بێدەنگە بەرامبەر بە حاكم قاد و حاكم قادرەكانی تری وڵات خەوی لێكەوتووە؟ هیوادارم یەكێتی جەلال سام ئاغا و حاكم قادریش ڕەوانەی دادگا بكات.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌که‌ که‌ له‌ سایتی ئاوێنه‌دا هاتووه‌ کلیکی ئه‌م دێڕه‌ نووسینه‌ بکه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە