پارتی لە ئەنەلۆکەوە بۆ دیگیتاڵ

Thursday, 23/12/2010, 12:00

1374 بینراوە


پاش کۆتایی هاتنی کۆنگرەی پارتی هێرشێکی ڕاگەیاندنی گەورە لە ماس میدیای کوردی و بەتایبەت لە سایتە ئینتەرنێتەکانەو ە دەکرێتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان .. لەکاتێکا ئەم هێرشە بۆسەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەکرا.. ئەمە ئەو پرسیارەیە کەهەر پارتیەک دەیکات... بۆ وەڵامی ئەمە دەمێکە لە بەسیستەم بوونی خێزانی تاڵەبانی بزووتنەوەی گۆڕان وجێگرەکەی تاڵەبانی نەوشیروان مستەفا جیابۆتەوە و ئەمە نەتەوەیی ترین هەڵوێستی خەڵکی دەڤەری سەوز بوو بۆ ڕەتکردنەوەی بە بت بوونی سەرکردە.. بەڵام پارتی یە ڕۆشنبیرەکان لە ژێر فشاری گۆڕانکاریەکانی نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیوایان بە نێچیر بارزانی هەبوو کە هەمان ڕۆڵی ڕیفۆرمانەی نەوشیروان مستەفا دەبینێت و هیوایەکی گەورەیان هەڵچنی بوو لەسەری .. بەڵام لە کۆنگرە بەدەست ماچ کردنی نێچیر بۆ سەرۆکەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سیستەمی ئەنەلۆکەوە گۆڕی بۆ دیگیتاڵ و هەر گرەوێک لەسەر ریفۆرم لە پارتیدا لەخەونە وە کردە موستەحیل. ئەوەی بەرەی ڕۆشنبیرانی هێناوەتە نێو ئەم هێرشانە بۆسەر پارتی نەک تەنها گۆڕان و بەشێکی زۆری یەکێتی ویەکگرتوو وشیوعی و هێزە کوردیەکانە بەڵکو ئەو پارتیانەشە کە ئەم حیزبەیان بە ڕێگای کوردایەتی دەزانی و قەبارەی بارزانیەکانیان بە شێوەی کۆنگرە نەدی بوو. پارتی نەک حسابی بۆ گۆڕان نەکرد تەنانەت بۆ یەکێتی هاوپەیمانیش و ئەوە هێزە ئیسلامیەکان هەر هیچ و لەسەر زمانی سەرۆکەکەیەوە هەموو مێژووی کوردی خستە ناو چوار چێوەی باوک و باپیرانی لە ڕابردوودا و بۆ مەسرور و نەوەکانی لە داهاتوودا. لە کا‌تێکدا یەکەم مەملەکەتی کوردی لە سلێمانی ولەسەر دەستی مەلیک مەحمودا دروست کراوو بە دیل گرتنی شێخی نەمر لە دەربەندی بازیان و نەفی کردنی بۆ هیندستان هیچی کەمتر نیە لە خەباتی مەلا مستەفا کە پارتی بۆ ڕیکلام کردنی مەلا مستەفای ناشرین کردووە لە بەرچاوی نیوەی کوردا. ئەمە حەقیقەتێکە بۆ هەر بادینیەک یان سۆرانیەک ..لە کاتێکا هەموو حیزبە کوردیەکان و بە ئەندازەی خۆیان و بەتایبەت یەکێتی کە هەڵگیرساندنەوەی شۆڕش پاش ئاشبەتاڵ و هەزاران شەهیدی سەنگەر وزیندانەکانی بەعس گەواهی خەباتی ئەم هێزەن کە ئیمڕۆ تەسلیمی ئیرادەی پارتی بووە. ڕاپەڕینی کوردستان کە سەرەتای ئەو دۆخەیە لە ناوچەی یەکێتی وبە هاندانی یەکێتی وخەڵکی ڕانیە وپشدەر کراوە و قەبارەی پارتیش لەو دەڤەرە هەموومان دەیزانین.
ئەوەی هەست بکات کۆنگرەی ئەم جارەی پارتی جیاوازە لە جەوهەردا نەک شکڵ نەیتوانیوە لە ڕاستی نزیک بێتەوە دەنا پارتی کە بەخوێنی هەموو کورد سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلولی کردووە لەسەر دەستی ماڵباتی بارزانی هەر ئەم پارتیەیە کە ئێستا لە شاشەی تی ڤی یەوە دیمان تەنها جیاوازیەک.. جاران سیستەمی پارتی ئەنەلۆک بوو بارزانیەکان بەشاراوەیی حوکمیان دەکرد ئێستا بە دیگیتاڵی 15 کەسیان ئاشکرا بوون لە سەر کردایەتی.. چاوەڕوان بن لە کۆنگرەی داهاتوویان کە سیستەمەکەیان دەبێتە فوول ئێچ دی ئەو وەختە ئەمە نەک حیزب نیە ئەمە کۆمپانیای خێڵێکە وبۆ لقەکانی هەولیر و کەرکوک و سلێمانیان چەند سۆرانیەکیان بە کرێ گرتووە و بۆ ڕیکلامیش دەیان حەمە سەعید حەسەن قەرەداخی و مهاباد قەرەداخی وئازای حەسیب قەرەداخی وسەرۆ قادر و ئاری هەرسینیان هەیە وبادینانیان کردۆتە بەندیخانەی عەشرەتەکانی و خنکاندویانە.
بۆ هەموو کوردێک دەبێت بزانێت یەک فیشەکی پارتی نەنراوە بە تورکیا یان سوریا یان ئێرانەوە.. ئەم سەرۆکە خۆی لێ بۆتە سەرۆکی هەموو کورد و وادەزانێت هەموو کوردیش مووچە خۆری خەبات وگولان و پەیامنێرن.. دەنا هیچ حیزبێک نیە وەک پارتی شەڕی پەکەکە و دیموکرات و کۆمەڵەی کردبێت و بۆ عێراقیش ئەوە 31 ئاب بەڵگەی حاشا هەڵنەگرە.
ئێستا لەبەرامبەر ئەم بە دیکتا‌‌‌‌تۆری بوونەی پارتی و وەک بەعس بوون وسەدام بوونەی مەسعود هێزە کوردیەکانی تر بە تایبەت یەکێتی وگۆڕان و ئیسلامیەکان چۆن ئەم پارسەنگە ڕادەگرن تا پارتی بە پارەی گوومرگی ئیبراهیم خەلیل وبوودجە و سەدان کۆمپانیای بازرگانی سەدان ویژدانی تر نەکڕێت و گەندەڵیش وای کردووە هەموو کەس بۆ لای پارە دەچێت.. بە تایبەت ئەم کۆنگرەیە وانەیەکی باش نیە بۆ گۆڕان و یەکێتی بە گژ تازە دیکتاتۆرەکەی کۆمپانیای بارزان و دیموکراتی کوردستان بچێتەوە بەشێوەی ململانێی سیاسی
دەنا ئێوەش یان وەک بادینان دەبنە کۆیلەی کەر و ڵاڵ یان وەک عەشرەتەکانی بادینان دەبێت ئاوارەی ووڵاتانی عەرەب بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە