ئاگاداریه‌ک بۆ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر
Monday, 11/07/2011, 12:00
1183 بینراوە
بۆ گشت ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان
به بڕیارێکی ڕاگری کۆلێژی هونه‌ره جوانه‌کانی هه‌ولێر تا ۲ ساڵی تر ده‌رگای کۆلێژ داده‌خرێت و هیچ قوتابییه‌ک وه‌رناگیرێت له‌و کۆلێژه،ئێمه‌ش وه‌ک و ڕێژه‌یه‌کی زۆر قوتابی ده‌رچوانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان و شه‌شه‌می ئاماده‌یی به پێویستمان زانی ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌ین بۆ ڕای گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌م حاڵه، ئێمه نه‌ک هه‌ر دژی ئه‌و بڕیاره‌ین به‌ڵکو به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵی ناکه‌ین ئه‌و بڕیاره جێ به‌جێ بکرێت چونکه هیچ یه‌کێک له ئێمه قبوڵی ئه‌وه ناکات ۲ ساڵ داببڕێت له‌و کۆلێژه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت تیایدا بخوێنێت له به‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌ی بینای کۆلێژتان هه‌یه ئه‌و بابه‌ته ده‌توانن له گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ن، گوناحێکمان نییه له‌و نێوه‌نده‌دا ته‌نها ئێمه زه‌ره‌ر بکه‌ین ۲ ساڵ له خوێندن داببرێین و دواتریش کێشه‌ی ئه‌وه‌مان بۆ دروست بکه‌ن که ۲ساڵ به سه‌ر ده‌رچونتان تێپه‌ڕیوه مافی ئه‌وه‌تان نییه ته‌قدیمی کۆلێژ بکه‌ن بۆیه دوباره دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه به هیچ جۆرێک ئه‌م بڕیاره قبوڵ ناکه‌ین و داواش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌که‌ین تا ۲۰۱۱/۸/۱ کاتتان ده‌ده‌ینێ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌مان بۆ بکه‌ن و وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستێکی توندمان ده‌بێت ناچار ده‌بین به شێوازی جیا ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان بخه‌ینه ڕوو.
http://rudaw.net/kurdish/index.php/raport/6973.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست