(د.كەمال مستەفا)ى راگرى كۆلێژى زانستى زانكۆی سەلاحەدین بناسن

Friday, 09/07/2010, 12:00

1501 بینراوە


ئەوەى ئەو كەمال مستەفایە لە نزیكەوە بناسێَ ئەزانێ چەندە شێتى كورسی و پارە و سەیارە و ئیمیتازە چونكە كەسێك لە فەزایەكى هیچ نەدیو بێتە سەر ئەو شتانە ئیتر خۆی لێ دەگۆرێ و وەكو ئەوەى نەباى دیبێ نەباران هەر چیەكیشی پێبڵێى تەڕ نابی چونكە ئەسڵەن ئەو لە خۆ بچوك كردنەوە وە پێگەیشتووە و هەر خەریكى ماستاو گرتنەوە بووە لە ژیانى ، د.كەماڵ مستەفا كە لە دایك بووى سالى 4957 بەغداد، نازناوەكەى لە ناو حیزبی بەعەس (محمود) بووە و بە واستەى كۆنە رەفیق حیزبیەك لە موخابەراتى سەدام بوو بە موعید، برادەرێكى زانكۆی د.كەمال بۆی گێرامەوە وتى لە سەردەمى زانكۆ كەسمان نەدەوێراین لە كەمال نزیك ببینەوە و چونكە چەندین كورە فەقیر و كادیری تەنزیمى بەگرت داوە و ئەو هەمیشە خۆی وا نیشان دەدات كە جەنابیان شەخسیەتى لێدەبارى و وەكو ئەوەى كە جەنابیان هەیبەتیان بە كۆلێژەكە دابێ و ئەو كۆلێژەش هیچ دكتۆرێكى پیاوى تیانیە .
دكتور كەماڵ یەكێكە لەو كەسانەى خۆی بە ژنى پشتیوان سادق دەزانێ و لە كۆبوونەوەیكەى دكتۆرەكانى زانكۆ كە خۆشم ئامادەى كۆبوونەوەكە بووم دەمبینى كە ئەو كەمال مستەفایە چۆن خۆی سوك كردبوو و لە بەرامبەر پشتیوان چۆن بچوك ببۆوە .
ئێستاش دواى ئەوەى بەرێز جەنابی وەزیری خوێندنى باڵا بریارى لادانى راگرەكانى دەركردووە چەند راگرێك و لەناویشیان د.كەمال مستەفاى راگرى كۆلێژى زانست كۆبوونەوەیەكیان كردووە بە فیتى سەرۆكى زانكۆ ئەحمەد دزەیی بۆ ئەوەى حەملەیەك بكەن دژى بریارەكەى وەزیری خوێندنى باڵا چونكە ئەو مەرجانەى بۆ لادانى راگرەكان دانراوە ئەوانیش دەگرێتەوە كەمالیش وتبوو تاوەكو پارتى حكومەت بێ منیش راگرم .
راگرەك بۆ ماوەى پێنچ ساڵە نەیتوانیبی كورسیەكەى خۆی بگۆری چۆن دەتوانى ئەداى كۆلێژەكەى و مستەواى قوتابیەكان بگۆری...............
"هەزار رەحەمت لە كفن دزى".


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە