پیاوانی ده وری ده سه ڵات ، بیری پاشه ڕۆشتان هه بێت ؟!

Monday, 18/10/2010, 12:00

2033 بینراوە




ئه وه ی له م چه ند ڕۆژه ی ڕابوردوو تێپه ڕی له ڕێگای ڕاگه یاندن و وێبسایده کوردیه کانه وه له سه ر قاسم ئاغا که به کرته یه کی ڤیدۆی که و ته به رچاوی بینه ران ، له کاتێکدا له ڤیدۆکه دا ئه وه ده بینرێ قاسم ئاغا پیاوی ڕژێمه و له گه ڵ جاش و سه ر بازه کانی ڕژێمدا له په لاماری پێشمه رگه و هێرش کردنه سه ر سنوره کانی ئه و کاته ی لادێکاندا بێت ، که له و ڕۆژگاره دا ڕژێم ناوی نابوو (محرمات) واته زه ویه یاساغ کراوه کان شایانی باسه زه ویه یاساغ کراوه کان ئه و شوێنانه ی ده گرته وه که له کۆنترۆڵی ڕژێم دا نه بوو تا به ئاسانی چاو دێریان لێ بکات له پێشمه رگه و هاوڵاتیانی ئازاد له و سه رده مه دا که تا ڕاده یه ك هه ناسه یه کی ئازادیان تێدا هه ڵده مژی ، وه ئه وه ش جۆرێکی تری پیلان و سیاسه ته کانی بوو بۆ کۆتای هێنان به ده نگ و ڕه نگی خه ڵکی کوردو گشت نه یاره کانی خۆی له کوردستان و عێراقدا .
ئه وه ی جێگای دڵ خۆشیه تاوان باره سه ره کیه کان له سه دام و گه وره کانی تری نزیکی سه دام به سزای خۆیان گه شتن و بوون به عیبره ت بۆ گشت زاڵم و خوێن ڕێژو دیکتاتۆرێ له دونیادا، وه ئه وانه ش یاریده ده رو پشتیوانی ڕژێم بوون له و سه رده مه دا ، وائێستا خه ڵکی داوای دادگاییان لیده کات و به شه رمه زاری و به ترسه وه ژیان به سه ر ده به ن بازندوش بن .
ئیمام ئه حمه دی کوڕی مالیك کاتێك زندانی ده که ن به بێ تاوان وه داوای فه توای ناحه قی لێده که ن وه توشی ئه شکه نجه و ئازاری ده که ن یه ك له سه ر بازه کان لێی ده پرسێ ئه رێ ئێستا منیش تاوان بارم که سه ربازی ئه وانم یان پشتیوانی ئه وانم ؟ ئیمام ئه حمه دیش وه ڵامی ده تاته وه و ده ڵێ به ڵی ، تۆ سه ربازی بۆ یاری ده ده ری ئه وان ، ته نانه ت ئه وانه ش خواردن و جل و به رگیان بۆ ئاماده ده که ن هه ر تاوان بارو به شدارن له و تاوانانه ی تاوان بار ئه نجامی ده ده ن . وه قورئانی پیرۆزیش سه باره ت به فیرعه ونی گه وره زاڵم ده فه رمێ فیرعه ون و وه زیرو سه ر بازه کان گشت تاوان بارن . چونکه هه موو ته واو کاری پرۆسه ی سته م و ناعه داله تین له سه ر زه ویدا .
باشتر وایه مرۆڤ نه ک له هیچ کاتێکدا پشت گیری زاڵم و دیکتاتۆر نه کات به ڵك و له دژی بوه ستێ تا کۆمه ڵگه نه خاته ژێر ڕکێفی خۆیه وه و به ئاره زووی خۆیان خه ڵک قه تڵ و عام بکان وه ك ئه وه ی فیرعه ون و هیتله رو ستالین و سه دام و هاو شێوه کانی کردیان و ده یکه ن .
به نه زه ری ئیسلام وه ستان له دژی زاڵم و دیکتاتۆر باشترین تێکۆشانه ، وه پشتیوانی کردنش له زاڵم و دیکتاتۆر حه رامه و له گه ڵ ڕۆحی ئیسلام و چه مك و به هاکانی دا یه ك ناگرێته وه ، له و ڕوه وه قورئان حه زه ری خۆی داوه به شوێنکه و توانی تاپشتیوانی له زاڵم نه که ن و مه یل و خۆشه ویستان نه بێت بۆ ئه وانه ی سته م ده که ن و مایه ی ترس و هه ڕه شه ن بۆ خه ڵکی .
به ختیار عه لی له بابه تێکی خۆیدا پیاوانی ده وری ده سه ڵات به(ڕۆبۆرت) وه سف ده کات ، ئه و مه به ستی ئه وه یه موبه رمه ج ده کرێن له لایه ن ده سه ڵاته وه ، به چاك و خراپی فه رمانه کان هه ڵ ده ستن و هه موی ڕاده په ڕێنن ئیتر لای ئه وان خوێن و ژیانی خه ڵك گرنگ نیه گرنگ سه لامه تی و که یف خۆشی سه رۆک و ، ئه و ده زگاو سیسته مه یه که ئه وان بوون به پاسه وانی ، بۆیه له و پێناوه دا جاسوسی و تاڵان و ئازاردان و کوشتنی خه ڵکی به ناحه ق و ناڕه وا، لای ئه وانه هه موو ئه مانه ئاسایی یه ، گرنگ ئه وه سه رۆك و گه وره که ی ڕازی بکه ن ئیتر نه ئاگایان له دادگای خودا ده مێنێ ، وه نه بیر له وه ده که نه وه که ڕۆژێ له ڕۆژان ئه و ده سه ڵاته ی ئه وان خزمه تی ده که ن کۆتای دێت و ده نگی ڕاسته قینه ی(حه ق و خه ڵکی) به ش مه ینه ت سه رده که وێ به سه ر هه موو جۆره زاڵم و دیکتاتۆره کاندا .
جێگای خۆیه تی هه رفه ردێکی به ئیمان و به ویژدان له نزیکی هه ر ده سه ڵات و حیزبێکدا بوو به ر له په یوه ندی کردن واته بڕیاری چوونه ناو ئه و حیزبه ، یان ئه و پارته بدات ، ده بێ ئاگاداری ئه و بنه مایانه بێت ، سیاسه ت و بڕیارو به نا رمه که یان پێچه وانه ی پره نسیپ و به ها ئازادیه گشته کان نه بێت به ئا گاداری و به بیرو هۆشی زندووه چاودێری سیاسه تیان بکا ت ، وه سیاسه ت و ئیداره کردنیان له خزمه تی گشتی و به دی هاتنی دادپه روه ری ده سته به رکردنی مافی هاوڵاتیان بێت .
وه به بێچه وانه وه و به دیوه که ی تردا ئه گه ر سیاسه ت و ئیداره کردن زوڵم و زۆرو ماف خواردنی خه ڵکی لێ که وته وه ، ئه وه له و هه ل مه رجه نایاسای و نادینی و نائینسانیه دا نابێ خه ڵکی ویژدان زندوو ژیان دۆست و مرۆڤ دۆست پشتیوانی له و جۆره حیزب و ده سه ڵاته بکات ، که ده بنه مایه ی تێك دانی ژیان و ئاسایشی خه ڵکی با له ژێر هه ر ناوێکیشدا بن گرنگ ناو نیه ، گرنگ ناوه ڕۆکه ،گرنگ کارو به ره نجاوم و سه ره ره نجام و سیاسه ت کردنه ، که تێكدانی ژیان و ئاسایشی خه ڵکی لێبکه وێته وه . ڕاسته ئێستا سه دام و دام و ده زگا که ی نه ماون به ڵام ئایا ماف هه ر ناخورێ ؟ ئایا خه ڵکی هه رتیرۆر ناکری ؟ تا ئیسته ش تارمای دیکتاتۆریه ت به سه ر ژیانی خه ڵکی یه وه نه ماوه .
دووا ین وته شمان ئه وه یه ده ڵێین به و که سانه ی که هه ر ئیش به م پێوه رانه ناکه ن که ئاماژه مان پێدا ، وه ك به ختیار عه لی ده ڵێ ده بن به ڕۆبۆرتی ده وری ده سه ڵات با بیری پاشه ڕۆژیان هه بێت ، چونکه له هه ردوو باره که دا ژیانی دوونیا و قیامه ت دادگای تێدایه ؟ ڕۆژه کانی ده و ری ده سه ڵات کۆتایان دێت ، ده نگی ڕه وای خه ڵك و به ش خوراوان هه ر سه رده که وێ ، دوای به زه ره ری تاوان باران کۆتای دێت ، وه ڵامی به ر ده م دادگاش هه روا کارێکی ئاسان نیه ؟!.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە