ته‌نها یەك خێڵان بەختیار هەیە، ئه‌ویش منم (رونكردنەوەیەك بۆ خوێنەران و سایتى جیهانسات)

Friday, 22/05/2009, 12:00

2099 بینراوە


رۆژى 16/ 5/ 2009 بابەتێك لە ماڵپه‌ڕێک که‌ ناوی (سایتى جیهانسات)ه‌، بە ناوى (بەختیار خێڵان) بڵاو بوەتەوە، كە ناوەرۆكى بابەتەكە باس لە دەستلەكار كێشانەوەى بەڕێز (نیاز عەبدوڵڵا) دەكات.
من تا رۆژى 20/ 5/ 2009 نەك بێ ئاگام لە بڵاوبوونەوەى ئەو بابەتە، تەنانەت بوونى ئەو سایتەشم درك پێ نەكردووە! بەڵام لە دواییدا لەلایەن هاوڕێیەكم ئاگادار كرامەوە كە گوایا بابەتێكى وا بڵاوبوەتەوە، دەشێ گومانیان لەسەر من بووبێت، ئەویش بە حوكمى پاش و پێشكردنى ناوەكان، بەڵام من لێرەو بە هەموو خوێنەران و هاوڕێیانى خۆم بەگشتى، بە تایبەت هاوپیشەم بەڕێز (نیاز عەبدوڵڵا) دەڵێم، كە هەر بابەتێك بڵاو بكەمەوە بە ناوى خودى خۆمەوە بڵاوى دەكەمەوە، هەروەها جیا لە سایتى بوێرى (كوردستان پۆست) بابەتم لە هیچ سایتێكى تر بڵاو ناكەمەوە، چونكە تا نەزانم سایتێك كێن و كێش لە پشتیانە ناتوانم بابەتى خۆمیان بۆ رەوانە بكەم، هەر ئەمەشە كە تا ئێستا بوونى ئە سایتە وجوودى نیە، بەڵكو تاكە سایت كە بڕوام پێیەتى تەنها (كوردستان پۆست)ە كە بابەتى بۆ رەوانە دەكەم. بۆیە لە كۆتاییدا دەڵێم بڵاوبوونەوەى ئەو بابەتە لە سایتى جیهانسات دوور و نزیك كەم تا زۆر پەیوندى بە بەندەى خۆتانەوە نییە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە