ئێستا سەرەی پی کەی کەی(PKK)ەیە

Saturday, 21/02/2015, 12:00

2378 بینراوە


مۆمی گۆڕان بە فیشەکی پارتی داناگیرسێ .
ئازارت نادەم . لەتەک خۆم و تۆدا ڕاستگۆم .
من ئازادم . داوای ئازادیش بۆ تۆ دەکەم
------------------------------------------------
کۆمەڵگای باشوری کوردستان . کۆمەڵگایەکە لە ڕۆحەوە داروخاوە . لە ڕووی سایکۆلۆجی کۆمەڵایەتیەوە زۆر بچوک، لاواز و سوک و ریسوایە . لە کۆمەڵگایەکی مرۆییەوە بۆتە کۆمەڵگایەکی بەرغەلی . بە بەزیی دڵشادن . بە ئازادیی گێژ و حولن . تاقەکوردیکی باشور لە دۆرگەیەکدا بژی . بێ حوکمی بێگانەیەک بەختیار نابێ . لە کوشتن وکوشتار و دزی و تاڵانی ووڵاتدا ئازان. شانازی بە جاشایەتیی خۆیانەوە دەکەن . بە درۆ دڵخۆش دەبن و لە (ڕاستی)دەترسن . مامۆستای زانکۆ ، مەلای مزگەوت . شاعیر ، ڕۆژنامەنووس . هونەرمەند . سیاسی . سەرمایەدار. هتد. کۆمەڵە کۆیلەیەکی چەشنی ئاژەڵ رەدووی مافیا سیاسییەکان کەوتوون . لەباشوردا . ناوی خوا، ئاگری دۆزەخ بۆتە خێو و مرۆڤی پێ دەترسینن .
ساڵێ 1991 سەربازیکی عەرەب لە باشوردا نەما . مەسعود باشوری پڕکرد لەجەندرمەی تورکیی . لە باشووردا هەرجی سیخوڕ و پیاوخراپ بوو لە سێبەری خۆی دەترسا، کەچی جالالیش پەلی پاسدارانی ئیرانی گرت و هێنانی بۆ باشوور. 1991 مۆڵگە و سیخوڕخانەکانی بەعس لە کوردستان سوتینران . مەسعود چەند قوتابخانەیەکی لەقوتابیان چۆڵکرد و کردی بەمۆڵگەی سیخورخانەی میتی تورکی . جەلال وەک داشبەداشی جاشایەتی لەگەڵ مەسعود بکات . ناوچەی سلیمانی پرکرد لە سیخورخانەی ئیتلاعاتی ئیرانی و حوسینییەی شیعە .
هەموو کۆمەڵگاکانی ئەم جیهانە زامە میژووییەکانیان بە دەستکەوت و سەروەریی نیشتمانی سارێژدەکەن . کوردی باشور بە پارە.


ئیستراتیجێیەتی ئاژەڵ و ئیستراتیجێتی کوردی باشور
(گیرفانی پڕ و ناوگەڵێ تەڕ) ئیستراتیجێتی کوردی باشورە .
(گەدەی پڕ و ناوگەڵێ تەڕ) ئیستراتیجیتی و رەوشتی ئاژەڵەکانە .
مرۆڤەکانی کۆمەڵگا تەندروستیدارەکان و خاوەن بەها (حورمەتی مرۆی) بە کار و خەبات و لە سایەی سیستەمێکی سیاسی و ئابوورییەکی سەقامگیری نیشتمانی و نەتەوەییەوە دەوڵەمەند دەبن . باشورییەکان بە چەپڵە و درۆ و دزی و ساختەو و پیسخۆری دەوڵەمەند و دڵشاد دەبن . لەو دەفەرە وەحشیگەرەدا کۆمەڵگا ئاژەڵییە . ڕۆژنامەنووسانی نەتەوەیی و دڵسۆزانی نیشتمان تیرۆر و ووڵاتبەدەر دەکرین . سەرۆک جاش و دز و درۆزن و مرۆڤکوژەکان و سیاسیە داوێنپیس و بێ ڕەوشتەکان ... لە وێندەری ئازاد و سەرکردەن .


ئەمە بۆ وابێ؟
هەموو شۆڕش و ڕاپەرینێکی سیاسی گەڕانە بە دوای شوناسنامەی وونبووی نیو زبڵخانەی سیاسیی ، ئازادی و (بەها . حورمەت)ی مرۆڤ و سەروەریی نیشتمان. گەلێک بەم وانەیە گۆش نەکرابێت ڕاپەڕین و شۆرشەکانی دەبن بە ئاژاوە . سەرکردەکان جاش و مافیا ، گەلیش مێگەل ، بەرغەل .
ئازایەتی مرۆڤ لە بازوودا نییە . لە بڕوادایە. دوژمنی هوشیار پێش ئەوەی بە هێزی چەک . چۆک بە کۆمەڵ بدا. لەناخەوە رۆحی مرۆیی کۆمەڵ دادەتەپێنێ . پێش ئەوەی نیشتمانەکەت داگیربکات . پانتای رۆحت داگیر دەکات . جا ئەو ساتە وەک ئاژەڵ پەتت دەکات .

درۆکردن لەتەک میژوو . گەمەکردنە بە ئایندە .
میژووی سیاسی باشوری کوردستان بەم شێوەیەیە
لە کۆمەڵگای تەندروستیداردا شکستی سیاسی ئەڵتەرناتیفی سیاسی دەسەپێنێ .
سەرکەوتن و شکستی سەبازی سەرکردەی نۆی دەخەمڵێنێ . بزوتنەوەی کوردی لەباشوردا بە درێژایی تەمەنی . شکستیی سیاسیی و سەربازیی بەرهەمهێناوە . نە ئەڵتەرناتیفێکی بەهێزی سیاسی و نە سەرکردەیەکی نۆی خەمڵاندووە . شکستی سیاسی و سەربازی کوردی شکستی ڕەوشت و مۆڕاڵێ تاکی کوردیشی لە تەک خۆیدا هاڕیوە
* مەلا مستەفا کۆیلەی شا بوو. کەسێکی نەخۆیندەوار و داماو بوو.گەلی باشوری بەهەموو چین وتۆژەکانیەوە . بە مزگەوت و قوتابخانەکانیەوە ، مەلا مستەفا کردنی بە کۆیلەی شا .
* دوای ئاشبەتاڵ جەلالی و کۆمەڵە و سوسیالست و مەلایی . ئەنجامەکەی دەسەڵاتیکی مافیا و سەرسەری بوو .
* گۆڕان هیوای زۆر کەس بوو . کە ترازایە نیو دەسەڵات ئەویش بوو بە کارخانەیەک بۆ کۆمەڵێک موچەخۆری پەرلەمان . حاکم لەتیف ئەندام پەرلەمانی گۆڕان . هەر ئەوسا لە بەغداد ددانی بەو راستییەدا نا و وتی (ئێمە وەک ئۆپۆزیسۆێن هیچ ڕۆڵێکمان نییە).1868
باکۆنی دەڵێت: (ئەندام پەرلەمانەکان زیاتر خزمەت بە دەسەڵاتی ئەرستوکراتیەکان و خاوەن بەرژەوەندیەکان دەکەن، نەک خزمەت بە گەل). ئەو بۆچوونە ئێستا لە باشور و لە ئیراقدا ڕاستە.
پەرلەمانی بەغداد (بۆ کورد) وەک مێزی قومار وایە، ئەو کاتە قومارچی براوەیە مێزی قومار بەجێبهێڵێ . ئەو ساتە کورد براوەیە کە پەرلەمانی بەغداد چوڵ بکات .
کۆمەڵگایەک مامۆستاکانی زانکۆی دەبەنگ بن . دەبێ قوتابیانی زانکۆکان چۆن بیچمێکیان لێ دەربچێت؟
(مەلا مستەفا فەیلەسوفە)
ئەوە قسەی د. ریبوار سیوەیلی . مامۆستای فەلسەفە زانکۆی هەولێرە.
(مەلا مستەفا نەی دزانی نامەیەکی کوردی بنووسی من بۆم دەنووسی). سلاح الدین موهتەدی.
(مەسعود پیاوێکی گەورەیە... ئای کە گەورەیە) ... بەرنامەی ڕاستەوخۆ . ماموستای زانکۆ. د.سیروان زاهاوی.
سەرکردەیەک 48 ملیارد لە برسییەکانی کورد بدزی. دەبێ گەورەیی ئەو زەلامە لە چیدا بێت؟
فوئاد مەعسوم چولەکەیەکە یاخوا نەفڕی . د. دەرباز . مامۆستای زانستە سیاسییەکان زانکۆی سلیمانی و ئەندامی ژووری توژینەوەی ئیستراتیجی گۆڕان . تەلەفزوینی NRT.
پێش فوئاد مەعسومی چولەکە . جەلالی پیس 8 ساڵ سەرۆک کۆمار بوو . لەو ساتەدا دیواری قوتابخانەیەک هیندە کۆن و رزیوو بوو داڕما و قوتابیەکی چاوگەشی کوشت.
سەرکەوتنی کوبانی سەرکەوتنی هێزی چەک نەبوو . هێز و بيروبڕوا بوو.
مەلا مستەفا دەستگیرنەکرا. ئاشبەتاڵی کرد . بەریز ئۆجەلان دەستگیرکرا، ئیتر وایان دانا بە دوایدا پەکەکە ئاشبەتاڵ دەکات، هاوڕێکانی چونکە بە هیز و باوەڕەوە شوڕشیان کردووە. بێ ئوجەلان شورش نەمرد. ئەو چەکانەی لە سەردەمی ئاشبەتاڵدا بەدەست کوردەوە بوو . لە رزگارکردنی کوبانیدا بەدەست دانیشتوانی کوبانیەوە نەبوو. جیاوازییەکە لە هیز و بڕوای روحیەوەیە نەک چەک. چەکدارانی مەلایی سەردەمی ئاشبەتاڵ گشتیان پیاو بوون . چەکیان فڕیدا و ملشۆڕی بەعس بوون . قارەمانەکانی کوبانی زووربەیان ئافرەت بوون ، سەریان بەرز و سەری دوژمنیان خستە ئاودەستی میژووە.


مۆمی گۆڕان بە فیشەکی پارتی داناگیرسێت
54 ساڵ میژوویی چەکی بێ باوەڕ .
54 = 1961 - 2015
1970 مەلا مستەفا داوای لە سەدام کرد جاشەکانی 66 ی جەلالی بەپەلە چەک بکات .
1975سەدام داوای لە شای ئیران کرد . مەلا مستەفا بە پەلە چەک بکات .
2014 وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا شتاینمایەر سەردانی کوردستانی کرد و بەلینی یارمەتی چەکی بەکورد دا . بەمەرجێک داوای سەربەخۆی نەکەن . یانی کورد دەبێ ئاژەڵ و کۆیلە بن. سەروکی پەرلەمانی هەولێر و هیچ سیاسیی و رۆژنامەنووسێک ئەمەی نەنووسی بۆچی؟ ئەی ئیتر کورد لەپیناوی جێدا مرۆڤ بکوژێت، خۆشی بکوژرێت؟ شتاینمایەر .بەچاوی (Karl May) کورد دەبینێت. ڕۆمانێکی بەناوبانگی نووسەری ئەلمانی کارل مایی . کوردستان وەک وەحشیستان پێناسەدەکات .
2015 نەوشیروان مستەفا بە نهێنی داوای لە مەسعود کردوە جەلالییەکان چەک بکات، واتە لە دەسەڵات دووریان بخاتەوە.
ئەم داخوازییەی نەوشیروان وەک ئەوە وایە باوکێک چەقۆیەکی تیژ لە منداڵێکی بستێنی بۆ ئەوەی خۆی زامدار نەکات و لە هەمان کاتدا چەقۆکە بداتە دەست منداڵێکی تری یاری پێبکات . نەوشیروان دەڵێ: ئامانجی سەرەکی ئێمە ناوچە دابروەکانە . مەسعود دەڵێت موسل کوردستان نییە. ئەم دوو دژە چۆن دەتوانن نەخشەی یەک ئیستراتیجی بکێشن ؟
لە قۆناغی رزگاری نیشتمانی و نەتەوەییدا راڤەکردن لەمەڕ دیموکراتی (ئەفویونە)
ئەمەریکا لە ڕێگای جەنگەوە نیشتمانێکی بۆ دانیشتوان دروستکرد. دواجار سیستەمی دەسەڵات.
فرنسا بە هۆی شۆرشەوە ئازاد بوو . دواجار سیستەمی دەسەڵات ،
جەنەڕال بیسمارک بە هێزی سەربازییەوە ئەڵمانیای یەکخست . دواجار سیستەمی دەسەڵات .
حکومەتی قەندیل و حکومەتی باشور .
لە باشوردا حکومەت و دەوڵەت نییە . دەسەڵاتێکی مافیا هەیە:
لە قەندیل دەوڵەت نییە . حکومەت ودەسەڵاتێکی شۆڕشرۆحی کوردی هەیە . .


دەسەڵات و حکومەت
دەسەڵات گەر لە سەربنەمایەکی دەستوری ،یاسیایی دروست نەبێ . حکومەت نییە .(حکومەت ئەو کۆمەڵە کارمەندانەن لەسەر بنەمایی یاسیا کاروباری ناوچەی حکومداری بەڕیوەدەبەن) لەباشوردا دەستور نییە، بە مانای حکومەت نییە، بەڵکو دەسەڵاتی مافیا هەیە . وەک دەسەڵاتی جەلالیەکان لە سلیمانی و دەسەڵاتی مەلاییەکان لە هەولێر . لە قەندیل دەستورێکی شۆرش هەیە . ئەوەی سەرپێچی بکات سزا دەدرێ. وەک عوسمان ئوجەلان . تڕۆکرا . لە باشوردا دەستوری حکومی سیاسی نییە . دەستوری خیزان و مافیا هەیە.
23 ساڵە لەباشوردا یاسایەک نییە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ. لە قەندیل مافی ئاژەڵیش پاریزراوە. لە باشور مەسعود سەرکردەی خیزانیکی مافیایە . لە قەندیل تاقە سەرکردەیەک نییە . هەموو تاکێک دەتوانی ببێ بەسەرکردە. لە باشور ئافرەت (لەتەک ریزما) وەک ئاژەڵ دەکوژرێ و مامەڵەی فرۆشتن و کرینی لەتەکدا دەکرێ. لە قەندیل ئافرەت قارەمانێکە جیهانی سەرسامکردوە . لە قەندیل سنگی ئافرەت بە فیشەک رازاوەیە. لە باشور بە ئاڵتوون. لە هەموو قەندیلدا هێندەی سنگی ئافرەتیکی باشوری ئاڵتون نییە . لە هەموو باشوردا هێندەی قورسای چەپکە پرچێکی خانمێکی قەندیل (بەها و حورمەت) بۆ ئافرەتی باشور نییە . سەرانی باشور خاوەنی ملیارد دۆلارن . سەرانی قەندیل خاوەنی جووتی پۆتین و دەستێک بەرگی خاکی . چەکێکی جوانن . (چەکی جوان . ئەو چەکەیە، کە جوانی ژیانی مرۆڤ دەپارێزی) چەکی پیس ئەو چەکەیە مافیاکانی جەلالیی و مەلایی بۆ کوشتنی دوو لاوی خێرنەدیوو لەژیان (سەردەشت و کاوە گارمیانی) پێ تیرۆرکرا .

ئەگەر پارتی کریکارانی کوردستان لە قەندیل نەبوایە ؟
مەسعود بەناوی برایەتی کوردو عەرەب و دیموکراتیەوە. قەندیلی پڕ دەکرد لە ئۆتیل و گازینۆ و قاحبەخانە بۆ دەوڵەمەندکانی خلیج.

بۆچی ئێستا سەرەی پێکاکایە؟
قەندیل و سەری رەش وقەڵاچۆڵان : کامیان پیرۆزن بۆ کوردان ؟
میژوو پێمان دەڵێت بەدرێژایی ئەو میژووە پیسە سیاسیەی ئەوان نووسیویانەتەوە . ئەوان دوژمنی ناوەوەی ماڵی سیاسی کوردن، ئەفیونیی گەمژەکردنی کۆمەلگای کوردیین. ئیستا باشور پێویستی بە رێکخراوێکی ڕادیکاڵی نەتەوەیی هەیە . هەر کەسێک سەرپێچی لە بەرژەوەندییەکانی کوردی کرد. بێ بەزیانە سزا بدرێ . ئەگەر ئەمە بوو بە سیستەم و پڕوگرامێکی سیاسی بزوتنەوەیەکی پۆختەی نەتەوەیی بۆ دانرا . نە مەلای مزگەوت دەوێری بەناوی ئیسلامەوە کۆمەڵگا گەمژە بکات . نە ڕۆژنامەنووسان وەک دۆمێنەی چوار قۆڵێ . لەسەر مێزی تەلەفیزوێنی میتی تورکی . میشکی نەوەی نوێ پوچ دەکەن . ئیستا مزگەوت بۆتە سیخورخانەی میتی تورکی و ئیتڵاعاتی ئیرانی . ئیستا میدیا بۆتە لۆبیەک بۆ جوانکردنی رووی زبری دەسەڵاتی مافیای کوردی.
ئەڵتەرناتیف:
مەسعود زۆر بەڕاشکاویی لە کەرکوک لە کۆڕێکدا ووتی: (ئەگەر داعش باشوری کۆنتڕۆڵبکات، یان دەکوژرێن، یان هەڵدێن ئەو ووتەیە لە ڕووی خۆێندنەوەی سایکۆلۆجێتی سیاسیی و سەربازییەوە . ئەوە دەگەینێ . دوا ئەڵتەرناتیف هەڵهاتنە نەک بەرگریی.
سوپای هیتلەرە 8 کم بگاتە مۆسکۆ . ستالین گشت ئەفسەر و جەنەڕڵەکانی لە گۆڕەپانی سور لە مۆسکۆ کۆکردەوە . ووتەیەکی کورتی بەناوبانگی داو. بە ڕۆحێکی بەرزەوە. ووتی: تا بەرلین کۆنتڕۆڵ نەکەن . پشوو نەدەن . هەرچەندە لە ڕووی تەکنەلۆژیای سەبازیی و ئازوقە و فراوانی بەری جەنگەوە هیزی ئەڵمانی لە 8 کیلۆمەتری مۆسکۆوە تا بەرلین لەژیر کۆنتڕۆڵی ئەڵمانیاکاندا بوو . رووسەکان چونکە بڕوایان هەبوو . تا بەرلین یان کۆنتڕۆڵ نەکرد. ماندوو نەبوون . شاری سان پیترسبۆرگ 999 رۆژ . لە ئاسمان و لە دەریاوە . لە زەوییەوە . ئابلوقە درابوو . چونکە بڕوایان بەخۆ و خۆشەویستی نیشتمان و نەتەوە هەبوو . لە برساندا لاشەی کۆژراوەکانیان دەخوارد. سەرکەوتنیان بەدەست هێنا. نە ستالین و نەهیچ سەرکردەیەکی سەبازیی ووشەی هەلهاتن لەسەری زمانی نەبوو. بۆیە رووسەکان سەر کەوتن.
چۆن باوکی ئاشبەتاڵێ کرد . زۆر ئاساییە مەسعود بقوچێنێ.
بۆیە ئیستا سەرەی ppk. نەک مافیای جەلالی و مەلایی.

پەیجی  د. جەزا چنگیانی لە فەیس بوک
https://www.facebook.com/drjaza.chingiani


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە