سەرکەوتنێکی تری پۆتین و شکستێکی دیکەی ئەمەریکا

Friday, 13/02/2015, 12:00

2201 بینراوە


هیچ شتێک لە سیاسەتدا حەرام نییە . تەنیا بێ رێزی بە بەها نەبێت ئەویش (حورمەتی نیشتمان و نەتەوە) .
سترۆکتۆری دەوڵەتی روسی لەگەڵ دەوڵەتی ئەمەریکی دوو سترۆکتۆری جیاوازن . روسیا لە سەربنەمای هەست و (بەها) ی نەتەوایەتی و نیشتمانی دروستبووە. ئەمەریکا لە سەر بەرژەوندی کۆمەڵی کۆمپانیا و سەرمایەدار.
دوای جەنگی ناوخوی ئەمەریکی. پەلیان کێشا بۆ دەروەی سنوری خویان. ئیستراتیجیتی ئەوان کۆنترۆڵکردنی هەموو بازاری جیهانە. کلینتۆن کە بوو بەسەروکی ئەمەریکی لەیەکەم ووتاردا ووتی دەبێ ئەمەریکا بەگەورەی هەموو جیهان بمێنێتەوە. ئەمە لەتەک سیستەمی لۆژیکی ژیاندا ناگونجی ناشیرنترین سیستەمی دیکتاتۆری جیهانیە. کۆمەڵگای نیودەوڵەتی ئەو ئیستراتیجیە پەسەند ناکات. هەفتەی ڕابوردوو پۆتین ووتی(ئێمە سەرکردەی تاقانە بۆ جیهان پەسەند ناکەین).
ئەمەریکا : سێ جەنگی بردەوە . ئایندەی دۆڕان .
ئەڵمانیا : دوو جەنگی دۆڕان . ئایندەی بردەوە.
ئەمە ئەنجامی سیاسەتی زرنگانەی نەتەوەییە . ئەڵمانیا سیاسەت لە پیناوی بەها نەتەوەیکاندا دەکات. ئەمەریکا سیاسەت بۆ بازاڕ دەکات بۆیە ئایندەی دۆڕاوە.گەشەکردنی روسیا و چین . هند و دروستبوونی یەکیتی ئەوروپێ . شانسی ئەمەریکی بەرو ڕۆچون دەچوو. لە ڕمانی یەکیتی سۆڤێتەوە ئەمەریکا مڕی لە نیشتمانی رووسەکان خۆشکردبوو.
لەناوەڕاستی ئاسیادا:
(ئەفغانستان . کریکستان. پاکستان. تاجیکستان . ئوزبکستان. جۆرجیا ئەمانە سنوری روسیان. جیبۆتی . عومان . قەتەر . عیراق . لە ئەوروپا بلغاریا . ئونگار . پۆڵن . رومانیا . بنکەی سەربازی ئەمەریکی لێە. پێش کێشەی ئۆکراینا.ئەمەریکا گرفتی چیچینا و جۆرجیای بەنیازی ئەوەی دەسەڵاتیکی ملکەچی خۆی لەودەفەر هەبێ دروستکرد. سەرکەوتوونەبوو. بەهاتنی پۆتین تەواوی هاوکێشە و سیناریویە سیاسیەکانی ئەمەریکی لە جیهاندا شكستی خوارد. زیرەکی پۆتین لەودەدا بوو لەچەند چمکێکەوە بەرنگاری سیاسەتەکانی ئەمەریکا بۆتەوە. لەرووی سەبازی وتەکنەلۆژیای زلهێزەوە. لە رووی ئابوری ناو خۆ و جیهانەوە .
پێش پۆتین روسیا لە هەموو روویەکەوە داتەپیوو بوو. وەکی ئیستا باشوری کوردستان مافیای چەک وپیترۆڵ دەسەڵاتیان هەبوو. سەرۆکی روسی خاوەنی 10ملیارد دولار و سەرۆک وەزیران ملیارد15. مەسعود 48ملیارد . جەلال ملیارد 16 . یەکەم کاری ناوماڵی روسیا رێکخست ودواجار پەلێ بۆ سیستەمی کۆنی جیهانی دریژکرد.
دروستکردنی ریکخراوی(بریکس) ریکخراویکی ئابوری نیوان کۆمەڵی ووڵاتی دەوڵەمند و خاوەن زەوی و مرۆڤن . ئەندازیاری ئەم ریکخراوە(پۆتین)ە پیکهاتووە لە(بەرازیل . روسیا . هند . چین . خواروی ئەفەریکا. ئەرجەنتین یش داوای کردوە ببێ بە ئەندام . پێکهاتەی مرۆی ئەم ووڵاتانە 2.9 هەموو جیهان پێکدەێنن. یانی لە %40دانیشتوانی جیهان لەنیوانخۆیاندا بای 300 ملیارد بازرگانی دەکەن. یانی 21% بەرهەمی جیهان. بەم شێوە جوانە پۆتین زۆرانی سیاسەت وجەنگی و زۆرانی ئابوری لەگەڵ ئەمەریکادا دەگرێ. لە ئایندەدا بریار وایە لە مامەڵەی بازرگانیدا ئەو ووڵاتانە بە دۆلار نەکرێ. هەروەها لەسەردانەکەی رۆژی 10.02.2015 بۆ میسر واژەکردنی کۆمەڵێ پرۆتۆکۆلی بازرگانی هەردوو ووڵات لەسەر ئەوە رکەوتن مامەڵە بە دراوی (روسی ڕۆبڵ و چنێ میسری) بکری نەک دۆلار.
ئەمەریکا . ئەوروپا . روسیا.
ئەمانە زلهێزەکانی جیهانن. ئەو کودەتا ناشیرینەی لە ئۆکراینا کرا. دوا کارتی ئەمەریکا بوو دژی روسیا. ویستی بە هۆی گرفتی ئۆکرایناوە ئەوروپا بەلکێشی جەنگێکی جیهانی لەگەڵ روسیا بکات بنکەی سەربازی لە نزیکترین سنوری زەمینی و ئاوی دەریا رەش دابەزرێنێ ئەو گرفتە بۆ پۆتین شانسێکی میژووی بوو بە سرینەوەی هەڵەکەی خڕۆشۆف 1954. نیوەدۆرگەی قەرەمی گەڕانەوە سەر نەخشەی روسیا بێ بەکارهێنانی یەک فیشەک. ئەڵمانیای خاوەن دوو جانگی جیهانی و ئابوریەکی قەبەیە . فرنسا هوشیارە دەیانزانی ئەنجامی جەنگی ئەوروپا و روسیا . قانزاجی بۆ ئەمەریکا و ماڵویرانی بۆ ئەوروپایە . بۆیە لەگەڵ پڕچەککردنی سوپای ئوکراینا نەبوون. روسیا و ئەوروپا لە زۆر لایەنەوە پیویستیان بەیەک هەیە. بەتایبەتی بازرگانی و ئابوری . ووزە. ئەمەریکا ویستی دۆزیکی وا دروستباکات ئەوروپا ناچار بکات نەوت وغازی ئەمەریکی بکری نەک رووسی. کاریکی نالۆژیکە بۆ ئەوروپییەکان .
ساڵی 2013 .
بەرتانیا 8.106ملیار دۆلار کالای بە روسیا فرۆشتووە .
ئەڵمانیا 37.913 ملیارد دۆلار یانی11.09% بازاری روسیا.
فرنسا 13.021 ملیارد دۆلار رێژەی 4.1% بازاری روسیا .
ئیتاڵیا 14.563 ملیارد دۆڵار رێژەی 4.06% بازاڕی روسیا .
هۆڵندا 5.845 ملیارد دۆلار رێژەی 1.8% بازاڕی ڕوسیا .
رۆژنامەیەکی کەندی نووسی کۆی مرۆڤەکانی جیهان 7.02 ملیاردە . ئەمەریکا لەم جیهانەدا لە(یەک)کەس دەترسی ئەویش پۆتینە . لەکۆبوونەوەی(نیمسک) 12.02.2015 بۆ ئاشتی نیوان روسەکان وئوکراینەکان لە ناوچەی (دۆنیتسک و لۆغانسک)ناوچەیەکی رووسین. ئەمەریکا دەویست شەرەکە گەرمبکات ئەوروپای تیوەبگڵێ . ئەڵمانیا و فرنسا دژبوون . برایار درا گرفتەکە لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێ نەک چەک . بەپێێ ئەو رێکەوتنە دەستوری ئوکراینا دەگۆردرێ ئەودوو ناوچە روسییە مافی ئۆتۆنۆمیان دەبێ . بەدڵنیایەوە هەر بەپی دەستور پاشماوەیەک بێ تەقە وەک نیوە دۆرگەی قەرەم دەگەرینەوە نیوباوەشی نیشتمانی خویان روسیا.ئەمە ئەو تاکتیکە جوانەی روسەکانە هەڵەکانی سەردەمی یەکیتی سۆڤێت دەسرنەوە . هێزی ئەم دەستکەوتانە تەنیا لە هێزی خۆشەویستی نێشتمان و نەتەوەیەوەیە.
لەمانگی ئۆکتۆبەری 2014 لە پێشانگای جیهانی پەرتووک .لە چاوپێکەوتنک لەتەک رادیویەکی رووسی ووتم (بێ روسیا لە جیهاندا ئاشتی نابێ . پۆتین بۆ ڕوسیا وەک خۆر بۆ زەوەی وایە) لە 15.11.2014 خانمی ئەندام پەرلەمانی روسیا(ئەلینا میزۆلینا) پێشنیاری بۆ پەرلەمانکرد : (سپێرم . شەهوەتی) پۆتین بخرێتە رەحمی هەزار ئافرەتی رووسەوە . بۆ ئەوەی لە ئایندەدا 1000 پۆتین لە ڕوسیا دروست ببێ.
ئەی کورد؟ مێشکی کورد گرێ کۆیرەی لێدراوە.
پێویستە سپیرمی(جەلال و مەسعود) بخرێتە رەحمی بەرازاوە . بۆ ئەوەی لەدوای خۆیان بەچکە بەراز لەدایک ببێ، نەک مرۆڤی بەچکە جاش .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە