سێ سه رکرده ئۆپۆزسیۆنه که ی کوردستان تاکه ی بێ ده نگی؟؟؟؟

Sunday, 27/03/2011, 12:00

1675 بینراوە


به رێزان نه وشیروان مسته‌فا
سلاحه ددین بهادین
علی باپیر
ئه وه خۆتان ئه زانن ماوه ی چل رۆ‌ژه خۆپیشاندان به رده وامه خۆپیشانده رانیش زیاترگه رم وپێداگرترن له سه رداواکاریه کانیان به ته ئکیدکۆلیش ناده ن وهیچ هه ڕه شه وترس و
تۆقاندن نایانترسێنێ.بگره پێداگرتریان ئه کات له سه رداخوازیه کانیان،دوای چل ڕۆژ
خۆپیشاندان پێ ویست ئه کات له ئێوه بپرسین وه ک سێ سه رکرده ی ئۆپۆزسیۆن ناتانه وێ هه ڵوێستێکی رون وجوامێرانه تان هه بێ به بێ ترس بچنه به ره ی گه له وه
هه تاکوپشتگیری ئێوه رێره وی خۆپیشاندانه کان بگۆرێ به قازانجی فقیروهه ژاربشکێته وه،به رێزان ئێوه وه کوو سێ سه رکرده ی سیاسه تمه دارکه به حسابی خۆتان له خه ڵکی
ئاسای زیاترله سیاسه ت شاره زان چاک ئه زانن که دووحزبی ده سه ڵاتدارله خۆپیشاندانی
هێمنانه ومانگرتن زۆر سڵ ناکه نه وه وهیچ جوابێکی ئیجابی جه‌ماوه‌ر ناده ن وه‌ وبگره
به ده ستی تێکده روتۆمه تی بێ بنه ماتۆمه تباریان ئه که ن،بۆیه پێ ویست ئه کات ئێوه
هه ڵوێست وه ربگرن،چونکه چه ندساڵه ئێوه سه ری زمان و بنی زمانتان خزمه ت کردن وپشتیوانی خه ڵکی فه قیروهه‌ژاره،به ڵام ئه بێ به سه راحه‌ت پێتان رابگه یه نم له ماوه ی
ئه م چه ندساڵه ی ئۆپۆزسیۆنه ی ئێوه نه تان توانیوه به قه ت ئه م چل ڕۆژه ی خۆپیشانده ران په یامی خه ڵکی هه ژاروزوڵم لێکراوی کوردستان بده ن به گوێی ده سه ڵاتا
هه رحزبه تان به بیانوی ئه وه ی که به رژه وه ندی حزبه که تان وخۆتان نه که وێته مه ترسیه وه له ژێرسێبه ری ده سه ڵاتابێ ده نگیه کی ماقولانه تان هه ڵبژاردبو
بۆراستی قسه کانیشم دوویاده وه ری حاشاهه ڵنه گرتان بیر ئه خه مه وه
یه که م سجن کردنی مامۆستا علی باپیرله لا یه ن هێزه ئه مریکاییه کان که خۆتان چاک
ئه زانن به فیتی پارتی ویه کێتی بو
دووه‌م هه ڵکوتانه سه ربنکه و باره گا کانی یه کگرتوی ئیسلامی له بادینان که بوه هۆی برینداربون و شهیدکردنی چه ند ئه ندامێکی به رزی ئه وحیزبه
جا به بروای ئێوه ئێستاکه شۆرشی گه لانی ژێرده سته که چۆکی به دیکتاتۆره کان داداوه
شکور بۆخواکوردستانی خۆشمان خه ڵکی به شخوراورۆشنبیرراپه ریون ته نگیان به ئه ودو حزبه هه ڵچنیوه
ئێستائه وه ی ماوه ته وه ئێوه بیکه ن وه کوسێ سه رکرده ی ئۆپۆزسیۆن له باره گاکانی
خۆتان بێنه ده رکاتی چاو شارکێ نه ماوه به ره سمی ئیعازبه لایه نگره کانتان بده ن
له هه مو چین وتوێژه کانی کۆمه ڵگابه(جوتیاروکرێکارمامۆستاوفه رمانبه رومامۆستای
زانکۆومامۆستای ئاینی وخوێندکاروپۆلیس وپێشمه رگه وئه ندام په ره مانه کانتان)به ره سمی بێنه ریزی خۆپیشانده ران ده ست بکه ن به خۆپیشاندان ومانگرتنێکی سه رتاسه ری
بافه رمانبه ران نه چنه وه بۆده وام وئیش وکاره کانیان با یه ک حه فته ده وام نه که ن
خۆحکومه ت ئه وگشت عاله مه ی پێ نانبراوناکرێ
ئه گه ر واتان کردعه رشی ده سه ڵاتی ئه ودووحیزبه ئه که وێته له رزین
ئه وکات هه ڵوێستی نیشتیمان په روه ری خۆتان ئه سه لمێنن،ئیحتیماله بلێن ئێمه ئیعازێکی
وابده ین دووحزبه ده سه ڵاتداره که بێ ره حمانه ئه که ونه گیانی هاوڵاتیان
گریمان ئه و ئیحتیماله ی ئێوه واده رچێ که بێ گومان هه روائه بێت،قه یچیه کا باده سه ڵات چه ندڕۆڵه یترمان لێ شهید بکات هه مومان چاک ئه زانین شۆرش به بێ قوربانی نابێت
یان ئه ترسن گیانی خۆتان بکه وێته مه ترسیه وه؟پێشینیان ووتویانه(به رخی نێر بۆسه ر
برینه)
ئه وه ی ماوه ته وه هه ڵوێستی ئێوه یه
سه رکرده کانی ئۆپۆزسیۆن هیممه تێێیێێ؟؟؟؟








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە