٢٠ پارت و ڕێکخراوی کوردی لەسوێد بۆ ئازادی برایمی کاکە ئەحە نامەیەک دەدەنە پارتە سوێدیەکان
Monday, 17/10/2011, 12:00
1283 بینراوە
ئازادی بۆ برایمی کاکە ئەحە
بەڕیزان لە
- پارتی سۆسیال دیموکرات؛ پارتی مۆدێرات؛ پارتی گەل؛ پارتی سه‌نته‌ر؛ پارتی چەپ؛ پارتی ژینگە؛ پارتی کریست دیموکرات.
- رێکخراوی لێبورده‌یی جیهانی (ئه‌منێستی ئینتەرناسیۆنال).
به‌ڕێزان...
جێگای داخه که ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریانەی ، که لە ١٧ شوباتی ئەمساڵ سه‌ریانهه‌ڵدا و به‌شێکی به‌رچاوی دانیشتوانی باشووری کوردستان (کوردستانی عیراق) به‌شداریان تیایدا کرد و زیاتر له دوو مانگ رۆژانە به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌بێ کاردانه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروست و شایسته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردی کۆتای‌یان هات. له‌وه زۆر خراپتر ئه‌وه‌یه ، که ئه‌و خۆپیشاندانانه، له بڕی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به هه‌ندێ بڕیار و هه‌نگاوی چاکسازی، ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان زەبروزەنگێکی زۆریان به‌کارهێنا بۆ شکستپێهێنانی ئه‌و خۆپیشاندانانه، که زیاتر ده‌ربڕی عه‌قلیه‌تی ده‌وله‌ته پۆلیسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو تا سیسته‌مێکی دیمۆکرات. جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیشه که ئه‌م زه‌بروزه‌نگه بڕیار و ئاراسته‌ی سیاسی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستانه که گوایه ساڵانێکه به قسه‌ی خۆیان خه‌بات بۆ ئازادی هه‌مان ئه‌و خه‌ڵکه ده‌که‌ن که ئه‌مڕۆ زه‌برو زه‌نگیان به‌رامبه‌ر به‌کارده‌هێنن له‌به‌ر هۆیێکی ساده: چونکه داوای ئازادی و مافه سەره‌تاییه‌کیان ده‌که‌ن.
ئه‌م به‌کارهینانی زه‌بروزه‌نگه لەلایەن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که حکومه‌تی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی کوردستانه، ١٠ کوژراو و ٤٠٠ برینداری لە خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ر لێکه‌وته‌وه. ئه‌م کاردانه‌وه پۆلیسییه‌ی ده‌سه‌ڵات، جگه له کوشتن و بریندارکردن، زیندانیکرد و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری خۆپیشانده‌ران و چاڵاکوانانی بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووسانی لێکه‌وته‌وه. دیاره کاتی خۆشی هێزه سیاسیه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وپارتە سویدی و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به تایبه‌تی ئه‌منه‌ستی ئینته‌رناسیۆناڵ، له‌و رووداوانه ئاگادار کراونه‌ته‌وه هەلوێستی خۆیان دەربڕیە . وه هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌مانه‌وێ ئه‌وه پشت‌راست بکه‌ینه‌وه که کاردانه‌وه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه‌وه (له شێوه‌ی ره‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان یا سه‌رکۆنه‌کردنی) توانیویانه رۆڵێک ، که‌م یا زۆر، ببینن له هوشیارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی، گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رده‌وام بن له فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان له شێوه‌ی سه‌رکۆنه‌کردن و فشاربۆهێنان.
به‌ڕێزان...
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی 7 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و کۆتاییهێنانه به زه‌بروزه‌نگ به خۆپیشاندانه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌لاتی کوردستانه‌وه، یه‌ک دانه که‌سیش له‌و ده‌ستدرێژکار و گوناهبارانه‌ی به‌کاربردنی ئه‌و زه‌بروزه‌نگه نه‌گیراوه و نه‌دراوه‌ته دادگا، سەرباری ئەوەی یەکێک لە داخوازیەکانی به‌رده‌وامەکانی خەڵک دادگایی‌کردنی ئەو تاوانبارانه بووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعود بارزانی) و سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان (بەرهەم ساڵح) بە نوسراو پەیمانیان داوه که سەرجەم ئه‌و گوناهبارانه‌ی زه‌بروزه‌نگیان به‌کاربردوه (خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ریان کوشتووه و بریندار کردوه و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی تریان داوه) بدرێنە دادگا، که‌چی یەک دانه گوناهباریش نه‌دراوه به دادگا.
سه‌رباری ئه‌وه هه‌مووی، وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌یمانانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ده‌یده‌ن، لە بەرواری2011-09-30 ئیبراهیم کاکه‌ئه‌حه که چاڵاکوانێ بواری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بووه و به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی کردووه له‌شاری هه‌ڵه‌بجه، به فه‌رمانی هه‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ، خراوه‌ته زیندانەوە. ئەو خۆپیشاندەرە یەکەم کەس بوو لەشاری هەلەبجە که هەوڵی تیرۆرکردنی دراوه وەک لەم فلیمەی خوارەوە ده‌رده‌که‌وێ.
به‌ڕێزان....
ئه‌وه‌ی که ناکرێ جختی له‌سه‌ر نه‌که‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه که فه‌رمانی به‌کاربردنی زه‌بروزه‌نگ له لایه‌ن هه‌مان ئه‌و به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانه‌وه دراوه که به‌رده‌وام په‌یمانی دادگایی‌کردنی گوناهباران ده‌ده‌ن. له وڵاتیک که یاسای تیادا سه‌روه‌ر بێت و به‌رپرسان خۆیان به نوێنه‌ری خه‌ڵک و پارێزه‌ری ده‌ستوور و یاسا بزانن، ناکرێ هه‌ر وا به ئاسانی خۆیان له به‌کاربردنی زه‌بروزه‌نگ دژی هاولاتانیان ئازاد بکه‌ن و خۆیان له ئۆبالی به‌رپرسی دوور بگرن! به کورتی و به چڕی، ئه‌وانه‌ی زه‌بروزه‌نگ به‌کارده‌به‌ن ده‌شبێ فه‌رمانی به‌کاربردنی ئه‌و زه‌بروزه‌نگه‌یان له کاربه‌ده‌ستانی باڵاتر له خۆیان وه‌رگرتبێ. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه هه‌ر لێره‌وه به پله‌ی یه‌که‌م به‌رپرسه هه‌ره باڵاکانی ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان به‌رپرس ده‌زانین له به‌کاربردنی ئه‌و هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و سیاسه‌تی راونان و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیای ئازاد له‌و به‌شه‌ی کوردستان. به کورتی و به چڕی، ناکرێ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که فه‌رمانی به‌کاربردنی زه‌بروزه‌نگی دڵره‌قانه دده‌ن به‌رامبه‌ر خه‌ڵکێک که داوای مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه دیمۆکراتییه‌کان ده‌که‌ن، هه‌روا به ئاسانی وه‌ک نوێنه‌ری دیمۆکرات و راسته‌قینه‌ی هه‌مان خه‌ڵک قه‌بوڵبکرێن.
له کاتێکدا ئه‌و راستیه ده‌زانین که بەرنامە و ئاراسته‌ی پارت و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانتان و رێکخراوی لێبوورده‌یی جیهانی داکۆکیە لەمافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین، ئێمه ئه‌م پارت و ڕێکخراوە سڤیلانەی که له خواره‌وه ناومان هاتووه وه لە وڵاتی سوێد چاڵاکین، داواتان لێدەکەین که:
1- به‌دواداچون بۆ دۆسییه‌ی ئیبراهیم کاکه‌ئه‌حه بکه‌ن؛
2- داوای لیکۆلینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌ن له دۆسییه‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و به‌ندکراو (ئیبراهیم کاکه‌ئه‌حه) بکه‌ن؛
3- داوای دادگایکردنی بکوژان و به‌کاربه‌رانی زه‌بروزه‌نگ دژی خۆپیشانده‌ران بکه‌ن. گرنگه ئه‌وه‌ش بزانین که گوناهبارانی به‌کاربردنی زه‌بروزه‌نگ دژی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) داڵده‌دراون. جێگه‌ی ئاماژه و جختکردنه‌وه‌یه که ئه‌م دوو حزبه ده‌ساڵاتداره له لایه‌که‌وه گوناهباران داڵده ده‌ده‌ن، که‌چی له لایه‌کی تره‌وه له سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانه‌و بۆ جاوبه‌ستکردنی رای جیهانی به‌رده‌وام باسی دادگایی‌کردنی گوناهباران و چه‌سپاندنی یاسا ده‌که‌ن. باوه‌ڕ به‌م سیاسه‌ته چه‌واشه‌کاریه مه‌که‌ن. راسته، که له هه‌ر پێشووه‌چوونێکی نێگه‌تیڤانه له بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، به پله‌ی یه‌که‌م له ئاکامی ملهوڕی و بێخه‌می ده‌سه‌لاتی ئه‌و هه‌رێمه‌وه‌یه وه هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش به‌رپرسه، به‌ڵام هه‌رگیز کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یش به‌شێکی به‌رپرسی به‌رده‌که‌وێ، ئه‌گه‌ر هات و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بێده‌نگی و بێهه‌لویستی له ئاست ئه‌و رووداوانه هه‌ڵبژارد؛
له رۆشنایی ئەو لینکانەی خوارەوە کە فلیم و دۆکۆمێنتن، داوا دەکەین فشار بخەنە سەر دەسەلاتی کوردی تا ئەوانەی پێشیلی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕنیان کردوە چیتر لەدەرەوەی لێپرسینه‌وه نەبن و ده‌بێ لێکۆلینەوەیان لەگەلدا بکرێت. گرنگیشه که به‌رده‌وام وه له هه‌موو بۆنه و ده‌رفه‌تێکدا ئه‌وه جخت بکرێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری کوردستان به‌رپرسن له هه‌ر جۆره به‌کاربردنێکی زه‌بروزه‌نگ و زۆربۆهێنان و ته‌نگپێهه‌ڵچنینێک به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیای ئازاد له هه‌رێمی کوردستان.
ئێمه، ئه‌و رێکخراوانه‌ی ئه‌م بیخه‌ره‌وه و داواکاریه ده‌خه‌ینه روو:
ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وڵاتی سوێد
حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی کوردستان / ڕێکخستنی سوێد
پارتی چەپی کوردستان . ئەوروپا
گروپی ١٧ شوبات . ستۆکهۆلم
-کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
-کۆمه‌ڵه‌ی مه‌تین له‌شاری یۆتۆبۆری- سوید.
کۆمه‌ڵه‌ی گه‌رمیان له‌شاری یۆتۆبۆری- سوید.
کۆمەڵەی لاوانی کورد لە یۆتۆبۆری
شورای پەنابەرانی عێراقی لە یۆتۆتبۆری
ڕێکخراوی مەدوسا
ڕادیۆی هاوپشتی
کۆمەڵەی هونەری هۆبە
-کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کان له‌یۆتۆبۆری- سوید.
-کۆمه‌ڵه‌ی سکۆنه‌کورد- سوید.
-گەنجانی کورد- سوید.
-کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد- سوید.
-کۆمه‌ڵه‌ی کوردی کۆملە /سوێد
کۆمەلەی گەلی کوردستان / ستۆکهۆلم
چاودێری کوردۆساید . چاک /. سوێد
کۆمەڵەی کەلتوری کوردستان لەیۆتۆبۆری / سوێد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست