فەیسبوک تۆڕی جاسوسی بۆ هەندێک بۆتە شوێنی خۆخاڵی کردنەوە لە مۆڕاڵ و بەرپرسیاریەتی

Wednesday, 26/02/2014, 12:00

2570 بینراوە


خوێنەرێک ‌Happy Who  Does Not have Facebook
لەوەتەی ئەم تۆڕە نەعلەتیە لەسەر دەستی زوکەبێرگی ناموبارەک دامەزرا زۆرینەی ئەوانەی کە ئالودەی ئەم بەڵایە بون لە گەنجانی دانیشتوی وڵاتە هەژارەکان و تازە پیاکەوتوەکانی دنیان.
لاتان سەیر نەبێت کە لە کوردستان و ئەفخانستان و وڵاتانی تری هەژاری ئاسیا و ئەفریقا سەرەڕای ئەوەی کە خزمەت گوزاری ئینتەرنێت لە ئاستێکی زۆر باشدا نییە و هێڵەکان زۆر لاوازن و زۆرینەی خەڵکی دەستیان بە ئینیتەرنێت ناگات کەچی سەرەڕای هەمو ئەوانە بەکارهێنەری ئەم تۆڕە نەفرەتیە زۆر لە ئەوروپیەکان و ئەمریکیەکان چالاکترن.
سەیرە ! ئەڵێ ی وەک هەژاری و نەخۆشی و نەخوێندەواری ئەم دەردەشیان دیسانەوە هەمان خەڵکی کردۆتە قوربانی.
ئێستا هەندێک میدیای کوردی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کەوتونەتە داوی ئەم تۆڕە نەفرەتیە و کام جنێوەی پیسە و کام قسەیەی ناشرینە لە ڕێگەی فەیس بوکەوە و بە دەستی ماڵپەڕە کوردیەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بێ شەرم و بێ تەریق بونەوە پەخش دەکرێن و بیریان چۆوە کە جنێو هەر جنێوە لە فەیس بوکدا بدرێت یان بەرەو ڕوو هەردووکیان مانای بێ دەسەڵاتی و خاڵی بونەوەیە لە مۆڕاڵ.

ئەمەی خوارەوە تەنها یەک نمونەی بچوکی ئەو جنێوانەیە کە ڕۆژانە لە خەندان و ئێن ئاڕ تی و چەند ماڵپەڕێکی تری کوردیدا بڵاودەکرێنەوە ، ئەگەر هەر کەسێک بیەوێت بە چاو خشانێک بە سەرنج و کۆمێنتی خوێنەراندا بۆی دەردەکەوێت کە خوێنەرانی کورد چۆن کەوتونەتە داوی تەکنەلۆجیای خراپ بەکارهێنراو و میدیای بەناو پڕۆفێشناڵی کوردیش چۆن ئەم کڵاوەیان کراوەتە سەر.
دیارە ئەم بابەتە چەندی لەسەر بڕۆیت کەمە..
لە ڕاستیشدا ئەگەر بمانەوێت زیاتر و فراوانتر لەسەر ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە بدوێین بۆمان دەردەکەوێت کە چەندە ماڵوێرانکەرە و چۆن بۆتە شوێنی خۆبەتاڵ کردنەوە لە بەرپرسیاریەتی.
ئەم نەخۆشیە تەنها کوردی نەگرتۆتەوە بەڵکو تۆڕ و داوەکەی زوکەبێرگی ئەمریکی زۆر توند و فراوانە و ئێستا بە دەیان نەتەوە و وڵاتی سەر ئەم زەمینە توشی ئەم نەخۆشیە بون.
ئەگەر کاتت هەیە و هەر زمانێکی ئەم دنیایە دەزانی بڕۆ سەردانێکی یوو تیوب و تویتەر و فەیس بوک بکە بزانە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەمو نەتەوەکانی تر جنێو فرۆشترن یان نا؟
ڕاستە لە ئەوروپیەکان و ئەمریکیەکانیش هەندێک جنێو و قسەی ناشرین دەبینیت و دەبیستیت بەڵام شەرمە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لانکەی سەرهەڵدانی زۆربەی ئایینەکان و فەلسەفەکان کە بەم جۆرە ئالودەی ئەم جۆرە لە تەکنەلۆجیای نەفرەتی بن.
بڕۆ سەردانێکی ئەو سەرنجانە بکات کە بە عەرەبی لە ژێر کلیپ و فلیم و گۆرانیە عەرەبیەکان دادەنرێن بزانە کام زمانەی کە کەس بە پولێ نایەوێت لەوێدا سەرتۆپی سەرنجەکانی گرتوە.
بۆیە دەڵێم خۆش بەختە ئەو کەسەی کە فەیس بوکی نییە.. ئاسودەیە ئەو کەسەی کە نەبۆتە نێچیری تۆڕەکەی زوکەبێرگ (زوکەبێرک یان مارک زوکەبێرگ ناوی ئەو گەنجە ئەمریکیەیە کە تۆڕی فەیس بوکی دامەزراند.).

- (Happy Who  Does Not have Facebook) وتە ئینگلیزیەکە مانای: ئاسودەیە ئەوەی کە فەسی بوکی نییە.


ئەمەی خوارەوە نمونەی سەرنجێکە لە پەراوێزی وتارێکدا لە ئێن ئاڕ تی بڵاوکراوەتەوە:


***************************دوو کۆمێنتاری فەیس بووک**********************

Lina Ali
da gubaxo ..... shit 
http://nrttv.com/birura-dreje.aspx?jimare=717
*************************************


- ئەمەش نمونەیەکی ترە کە من ناوەکەم سڕيوەتەوە ئەگەر خوێنەر حەز دەکات بزانێت با بچێت سەردانی ماڵپەڕی خەندان بکات:

  بۆ........ خڵه فاو...ئه ی گۆێره كه باشه جه نابت نازانێت كه یه كێك له هه ره گه نده ڵه كانی ی.ن.ك .... ...ئه گه ر نازانی من ١٪ گه نده ڵه كانی ئه م سه رمزراحه ت بۆباس ده كه م لێره دا
١- داگیركردنی خانوه كه ی محافزی سلئیمانی و تاپۆكردنی له سه رخۆی
*******************************************************

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە