مەلا بەختیار بە نیازە لایەكى گردى عەلى ناجى بكرێت؟

Monday, 23/02/2009, 12:00

1559 بینراوە


باس لەوەناكەین كەلێپرسراوانى (یەكێتى وپارتى) چیان هەیەو نییە چونكە هەریەكێك لەئەندامانى ئەو دووحزبە بە ملیارەها دۆلار، موڵك، زەوى، باخ، فیلا و خانووى جۆراو جۆریان داگیر كردووە. مەلا بەختیارى ساڵانى هەشتاكان، كە خۆى بە دیفاعكەرى چینى فەقیر و هەژار دەناسان یەكێكە لەو گەورە دز و داگیركەرانەى، كە چاوى بە هیچ تێر نابێت، ئەوە بوو لە سلێمانى پێش چەند ساڵێك لاى پاركى ئازادى باشترین زەوى لە سەر جادەكە داگیركرد و كردی بە خانوو، جگە لەوەش تەجاوزى كردە سەرشۆستەكە و لایەكى داگیركرد. دواتر تاڵەبانى داواى لێكرد ئەو خانووە بفرۆشێ، چونكە لە گشت راگەیاندنەكان ببووە مانشێت و قسە لە سەر مەلا و خانووه‌ تەجاوزەكانى، ئیتر مەلا خانووەكەى بە پارەیەكى خەیاڵى فرۆشت، كە رەنگە ئەو پارەیە بەشى موچەى پێنج ساڵى گشت شەهیدانى یەكێتى بکردایه‌. دوای مەلا زەویەكى ترى لە باشترین شوێن كڕى لە گردى عەلى ناجى، كە گرانترین شوێنە لە سلێمانى و دواتر بە پارەیەكى خەیاڵى و كۆمپانیایەكى توركى بۆیان كرد بەخانوو، رەنگە لە ئەمریكاش خانووى وەها نەبێت، وەك چۆن لە دیمەنەكانى بەرنامەى گەرما و گەرما بینرا، كە نرخەكەى خەیاڵیە. جگە لەوەش مەلا بەهۆى حمایەكانیەوە گەرەكیان ئیزعاج كردووە، بەهەرحاڵ ئەمانە هەموویان یەك سێتن و دیكتاتۆر ئاسا و سەدامانە بیر دەكەنەوە. ئێستا مەلا لە چەند مالێكى ئەو ناوە و دەورو بەرەكەى هەڵپێچاوە، كە دەبێت خانوەكانیان لێبكرێت و چۆڵى بكەن لە كاتێكدا خەڵكى وەهاى تێدایە چەندین ساڵە لەو گەرەكەدایە و حەز ناكات بیفرۆشێت. مەلا وتویەتى بە چەندە من دەیكڕم، بزانە مەلا ئەمەندە پارەى نامەشروع و دزیى و گیرفانى مامەى هەیە بە هەموو نرخێك ئامادەیە بیكرێت.
مەلا لە 31ى ئابدا لە پاسدارەكان ئەپارایەوە، كە تەنها ئەو سەیارەیەم هەیە و ماوە بابچمە ئەو دیوو. واتە سنورى ئێران، باشه‌ مەلا ئەى نازانیت وا لیستى سەربەخۆ و گۆران و نوێبوونەوە بەرێوەیە و ماوەیەكى تر تەفر و توناتان دەكەن؟ ئەى مەلا نازانیت یەكێتییەكەى تۆ ئەوەى ئێستا نەك یەكێتى جاران هەڵوەشاوەتەوه‌ و كەس حیساب بۆ كەس ناكات، تەنها مامت بەفێڵ رایگرتووە.. كوا مەكتەبى سیاسییتان؟
مەلا گیان له‌ بیرت بێت مامەى تۆ لەهەوڵ و پارانەوە دایە بۆ نەوشیروان وئامادەیى دەربریوە بۆ ئیمزاكردنى وەرەقەى سپى بۆی و ئێوەشى بە پولێک و هیچ حسابێكتان بۆ ناكات. زۆرتان كرد زۆرتان دزیى زۆرتان بە كوشت داو ئەوەندەتان نەماوە. لە سەدامیش زیاترتان بۆ ناكرێ و ناخورێت، هاكا قەنەفەى ژوورى نووستنەكەت كەوتە دەست كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان و راپەرینێكى تر بەڕێوەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە