بەرهەم ساڵح: خەڵكى سلێمانى له‌ بیاباندا ئه‌ژین، وا ئه‌م هه‌موو پرۆژانه‌ نابینن؟

Friday, 17/04/2009, 12:00

1644 بینراوە


لەگەڵ نزیك بوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەكان و لە دەستدان و تۆراندنى خەڵكى لە یەكێتى لە سنورى سلێمانى و دەوروبەرى. سەرانى مافیاى یەكێتى رۆژانە لە هەوڵى كۆبوونەوەدان تابتوانن بە درۆكانیان جارێكى تر خەڵك هەڵبخەڵەتێنن.
رۆژى 15-4-2009 لەهۆلێ مەكتەبى سیاسى یەكێتى لە سلێمانى سەرانى مافیا كۆبونەوەیەكیان بۆ دكتۆر و پارێزەرەکان كرد، لە سنوورى سلێمانى که‌ نزیکه‌ی (3000) سێ هەزار دكتۆرى گشتى هەیە بە دكتۆرى ددانیشەوە و (3000) سى هەزار حقوقیش هەن و داوایان لێ كرابوو بچن بۆ كۆبونەوەكەى (مجلس قیادەى یەكێنى) بەلام دكتۆرەكان تەنها (110) كەسیان ئامادەبوون و حقوقییەكانیش (25) كەس ئامادەبوون؟ بە زۆر و فێڵ لایەكى هۆڵەكەیان بۆ پركرایەوە. سەرەتا بەرهەم دەستى كرد بەقسە سواوەكانى و نیمچە هەرەشەیەكى لێیان كرد و باسى لە پرۆژەكانی بۆ كردبوون و گووتبوى هەندێك دەزگا و شوێن هەن لە نرخی پرۆژەكانمان كەم دەكەنەوە. دوایی به‌ تووڕه‌ییه‌وه‌ ووتى ئەڵێی ئێوه‌ لە بیاباندان و هیچ شتێ نابینن و سەوزایى نابینن، ئیتر بە سلێمانى و به‌ پرۆژەكانیدا هاتە خوارەوە، كەوتە وەسفى سلێمانى گوایە، ئیستا سلێمانی وەك دوبى وایە.
بەرهەم نمونەیەكى لە سەر پرۆژەیەكى تەواو نەكراو هێنایە و ووتى بۆ نموونە بیناى مەحكەمەى سلێمانى لە 2006 وە دەستى پێكردووە و تەواو نەبووە بەڵام دیمەنێكى جوانە بۆ سلێمانى. بەرهەم چونكە برواى بە یاسا و قانوون نییە لاى گرنگ نییه‌ ئەو بینایە بە چەند ساڵى تریش تەواو دەبێت چونكە ئەو كارانەى ئەوان دەیكەن پێویستى بە هیچ یاسا و رێسایەكى قانوونى نییە و حوكمى دارستانە... دواتر عیماد لاسوتاو دەستى كرد بە قسەكردن و سەرەتا بە زمانە شەق و شرەكەى ووتى ئەو كامێرا و مایكرۆفۆنانە لابەن، یەكسەر بە كاوێژكردن هجومى كردە سەر نەوشیروان مستەفا و پرۆژە و لیستەكەى و رووى كردە ئامادەبووان و بە توورەییەوە ووتى: ئێمە لە هەولێر و دهۆك هیچ كێشەیەكمان نییە، به‌ڵام لە سلێمانى كێشەمان زۆرە و بقەومێ (لە سلێمانى ئەقەومێ).
سەرانى مافیا سوور دەزانن سلێمانیان لە كیس چووە. عماد سوور دەزانى لە هەولێر و دهۆك و گەرمیان و حەوزى بێتوین و گشت شوێنەكانى تر رسوابوون و كەس دەنگیان پێنادات بەڵام ماستاو كردنە بۆ سەرۆكە كەى و جێگەكەى. عیماد دەستى بەرزكردەوە و پەنجەیەكە نیشانى ئامادەبوان داو و ووتى ئەم پەنجەیە دەبینن مام جەلال وەك ئەم پەنجەیە وایە، پەیوەستە بە هەموو پەنجەكانى ترەوە . پاش بیستنى ئەم قسە هەلەق و مەلەقانە و هەرەشە ئامیـزە (هەندێك لە ئامادبوانى دواوە هۆڵەكەیان جێهێشت) و نەعلەتیان لەو جۆرە قسە و هەرەشانەیان دەكرد.
تاڵەبانیش چەند رۆژێك هەرەشەیەكى بۆ نەوشیروان مستەفا و هاورێكانى نارد و ووتى قبوڵ ناكەین و رێگە نادەین هیچ كەسێک ئەم ئەزموونەمان لێ تێك بدات..
ئێمە لە تاڵەبانى دەپرسین كام ئەزموون؟ ئەزمونى دزى و تالانكردن و تەعداكردن و شوێن داگیركردن، ئه‌زمونی برینى كاسبى خەڵك و قورغكردنى هەموو دەسەلاتەكان بۆ خوتان و كەسوكارتان و ئەمانە ئەزمونە بۆ خوتان ودەزانن گەر گۆرانكارى ولیستى تازە هەبێت ئێوە رسواو زەلیل دەبن و ئەزمونتان لە كیس دەچێت، بەڵام تاڵەبانى و مافیاكانى دەوروبەرى وبنەماڵەى تاڵەبانى و بارزانیش ئاگاداردەكەینەوە، كە ئیتر زەمانى خەفڵەت و خەوتن بەسەرچوو. زەمانى لە خەوراپەرین و راپەرینێكى تر بەڕێوەیەوە و گۆڕانێكى سەرتاسەرى وەك لافاو هەمووتان رائەماڵى و ئێوه‌ ئەچنە زبڵدانى مێژووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە