ڕاپه‌ڕین و تۆتالیتاریزم: ئایا ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی گۆڕان ده‌یکه‌ن خروقاته یان جۆرێکه له ڕاپه‌ڕین؟
Wednesday, 22/07/2009, 12:00
1716 بینراوە
ڕه‌نگه وشه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌م ساته‌دا بۆ هه‌ندێک سه‌یر بێت، بۆ یه سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه شیبکه‌مه‌وه چی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دروست ده‌کات و هۆکاره‌کانی چین. پێناسه‌یه‌کی زۆر ساده‌ی ڕاپه‌ڕین بریتیه له ناڕه‌زایی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات. كه‌واته ڕاپه‌ڕین بریتیه له په‌یوه‌ندی خراپی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵات. . له‌مه‌وه پێویسته بزانین ده‌سه‌ڵاتی کوردی(دوو پارته سه‌ره‌کیه‌که: یه‌کێتی و پارتی) چیه؟. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو پارته سه‌ره‌کیه‌ی کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه بێ پلان بوون، به‌رنامه‌یه‌کی سیستیماتیکی و کارایان نه‌بووه بۆ پارته‌که‌و ئه‌ندامانی، یاخود په‌یڕوپرۆگرامێکی وایان نه‌بووه که بتوانن ئه‌ندامانیان پێ په‌روه‌رده بکه‌ن به شیوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێت تاراده‌یه‌ک کارتۆنی بووه، یان ئاڵۆزی و لێکتێنه‌گه‌شتنیان هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ی هه‌ڵیان بژاردووه، بۆیه پێناسه‌کردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو پارته ئاسان نیه یاخوود چه‌ند سیسته‌مێکی جیا‌و دژ ده‌گرێته‌وه، که گرنگترینیان، تاڕاده‌یه‌ک تۆتالیتاری، ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌رکوت که‌رو، تاڕاده‌یه‌ک دیموکراتی.
ڕه‌نگه که بڵێی تۆتالیتاری لای ئه‌م دوو پارته شتێکی پێکه‌نیناوی بێت و به پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی بزانن، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ک ناهه‌قیان نیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان، مه‌به‌ستم ئه‌ندامانی ساده‌ی ئه‌م دوو پارته یه نه‌ک هه‌ره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، به پلان ئه‌مه‌یان نه‌کردووه یان تێنه‌گه‌یه‌نراون بۆیه به ئاسانی هه‌ڵه‌کان نابینن یاخود ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کانی پارته‌کانیان ببینن ئه‌وا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا بێده‌نگ بوون. به‌ده‌ر له‌م هۆکارانه پێم وایه که‌سێک نیه په‌ی به هه‌ڵه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه بردبێت و به باوه‌ڕه‌وه پشتیوانیان بکات. من دێم زۆر به ساده‌و ساکارانه خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکارانه له نێوان هه‌ندێک له کاره‌کتێریسته گرنگه‌کانی ڕژێمێکی تۆتالیتاری و سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌م دوو پارته ده‌که‌م. ڕژێمی تۆتالیتاری بریتیه له سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وایی که کۆنترۆڵی هه‌موو لایه‌نه تایبه‌تی و گشتیه‌کانی ژیانی کردوه که له نێو پۆلێن‌کردنی گشتی دیکتاتاتۆریه‌تدا خۆی ده‌بینێته‌وه. له‌نێوان هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م دا سه‌ری هه‌ڵدا. دیارترین ڕژێمی تۆتالیتاری بریتیه له ڕژێمی نازی ئه‌ڵمانی به فه‌رمان ڕه‌وایی هیتله‌ر،یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به فه‌رمان ڕه‌وایی ستالین و هه‌ندێک ڕژێمی تر که تازه‌ترینیان ده‌توانین بڵێین ڕژێمی به‌عس له‌ژێر ده‌ستی سه‌دام حسێن دا. گرنگتریین کاره‌کته‌ره‌کانی بریتین له:1. ئایدۆلۆژیا، که بریتیه له هه‌وڵی کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤه‌کان وبردنی فیکری کۆمه‌ڵ به‌ره‌و ئاقارێک که گونجاوبێت له‌گه‌ڵ فیکری سه‌رکرده‌ی پارته‌که‌وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیاندا، 2. سیسته‌می یه‌ک حزبی که له‌لایه‌ن یه‌ک که‌سه‌وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت(که به دیکتاتۆر ده‌ناسرێت) و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مه له فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌تدا،3. سیسته‌می تێرۆر که له لایه‌ن پارته‌که‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نهێنیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت، 4. مۆنۆپۆڵکردنی ئابوری و کاروباری سه‌ربازی و هه‌موو سیسته‌م و بواره‌کانی تری وڵات که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارته‌که‌و سه‌رکرده‌که‌یایه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه کاری له‌سه‌ر بکه‌م و به‌راوردی بکه‌م به ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی بریتیه له‌م سێ خاسیه‌ته گرنگه‌ی کۆتایی (سیسته‌می یه‌ک حیزبی، سیسته‌می تیرۆر، مۆنۆپۆڵکردنی بواره‌کانی ئابوری و سه‌ربازی) که تاڕاده‌یه‌کی زۆر له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته‌دا ڕه‌نگی داواته‌وه. به‌ڵام خاسیه‌تی یه‌که‌م (ئایدۆلۆژیا) تاڕاده‌یه‌ک گونجاو نابێت بۆ شیکردنه‌وه، چونکه ئه‌مان ئایدۆلۆژیایه‌کی ئاشکرا یان کامڵی وایان نه‌بووه که بتوانن کۆنترۆڵی مرۆڤه‌کانی پێبکه‌ن.
ئاشکرایه یه‌کێتی و پارتی له‌لایه‌ن دوو سه‌رکرده‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌ویش جه‌لال تاڵه‌بانی و مسعود بارزانیه که ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌من و ئه‌شتوانم بڵێم کۆتاین له‌م دوو پارته‌دا و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری وه‌ک، مه‌کته‌بی سیاسی، سه‌رکردایه‌تی تاده‌گاته ئه‌ندامانی ئاسایی وه‌ک کارتۆن وان و هه‌میشه له‌ژێر فه‌رمانی ئه و دوو سه‌رکرده‌یه‌دان، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، له‌وه‌ته‌ی ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه سه‌رکرده‌ن نه‌توانراوه بگۆڕدرێن و تاکۆتای ژیانیان هه‌ر سه‌رکرده ده‌بن، تاوه‌کو ئێستا بێئه‌وان هیچ کردارێکی گرنگ ناتوانرێت بکرێت و هیچ فه‌رمانێکیش بێ ئه‌وان نادرێت، که‌واته ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه زۆر نزیکده‌بنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌ت.
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مه له حکومه‌ت، بێ فه‌رمانی ئه‌وان هیچ گۆڕانکاریه‌ک نابێت ڕووبدات بۆیه حکومه‌ت ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنیه‌و هه‌میشه کاری له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌م حیزبانه‌دایه. به‌هه‌مان شێوه حکومه‌ت له ڕژێمی تۆتالیتاریدا ده‌سه‌ڵاتێکی کارتۆنیه و هه‌مان کاری هه‌یه که باسم کرد. بۆ نمونه هه‌موو شوێنه گرنگه‌کان له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م دوو لایه‌نه‌دایه، هه‌ر له گۆڕینی مامۆستایه‌کی زانکۆوه بۆ دامه‌زرانی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی له مه‌کته‌بی سیا سیه‌کانه‌وه یان ده‌زگا حیزبیه‌کانه‌وه پێش حکومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت ، یاخود ده بێت به جۆرێک له جۆره‌کان له‌ژێر ڕکیفی ئه‌وان دا بن یان ئه‌گه‌ر حکومه‌تیش بڕیار بدات ئه‌وا بڕیارده‌ر هه‌ر حیزبیه، به کورتی حیزب ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مه له حکومه‌تدا. ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت که هه‌رله مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه تاوه‌کو بچوکترین ئه‌ندامی حیزب گوێڕایه‌ڵی سه‌رۆکی پارتن .
ئه گه‌ر بێین باس له مۆنۆپۆڵکردنی بۆ نمونه کار‌و باری سه‌ربازی و ئابوری وڵات بکه‌ین ئه‌وا بێ یه‌کو دوو له‌ژێر ڕکێفی ئه‌م دوو پارته‌دان، که ئه‌م دوو بواره به هه‌ره‌سه‌ره‌کیترین بواره‌کانی وڵات داده‌نرێت. هه موو لایه‌نه سه‌ربازیه‌کان هه‌ر له پێشمه‌رگه‌وئاسایش و پۆلیس و هتد. به‌ده‌ست ئه‌م دوو پارته‌وه‌یه، هه‌موو سه‌روه‌ته دارایه‌کانی حکومه‌تیش له ژێر ڕکێفی ئه‌ماندایه. بۆیه له ڕیگه‌ی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌وه (سه‌ربازی و ئابووری) تا ڕاده‌یه‌ک توانیویانه خه‌ڵکی پێ کۆنترۆل بکه‌ن. بۆ نمونه مانگانه‌یان بۆ هه‌زاره‌ها ئه‌ندامیان بڕیوه‌ته‌وه، که ئه‌مه جۆرێکه له کۆنترلکردنی باری ژیانیان واته ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی حیزب گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان نه‌بن موچه‌که‌یان پێ‌نادرێت که بژێوی ژیانیانی پێوه به‌نده. به‌مه‌ش له‌ڕووی ئابوریه‌وه ئه‌ندامانی ئه وحیزبه کۆنترۆڵ ده‌کرێن. ته‌نانه‌ت زۆر کات له دامه‌زراندن یان دانان له پۆستێکی حکومی‌دا ده‌بێت پاڵپشتیه‌کی ئه‌م حیزبانه‌ت هه‌بێت (وه‌ک ته‌سکیه‌ی حیزبی، یان واسیته‌ی حیزبی) بۆئه‌وه‌ی دابمه‌زرێی یان دابنرێی، که‌واته ئه‌مه پاڵنه‌رێک ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و حیزبانه.
ئه م دوو ده‌سه‌ڵاته گرنگه که له‌ژێر ڕکێفی هه‌ردوو پارتی ده‌سه ڵاتداردا بوو بۆیه سیسته‌می تیرۆرکردن و سه‌رکوت کردن زۆر ئاسان ده‌بێت بۆ ئه‌م دوو پارته. وه‌ک وتمان ئه‌مان نایه‌ن له ڕێگه‌ی داموده‌زگای حکومیه‌وه تۆ تیرۆر بکات یان سه‌رنگومت بکات به ئاشکرا چونکه داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌ژێر ده‌ستی حیزبدایه و کاری حکومه‌تیش شاردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و کاره‌نابه‌جێکانی حیزبه. له‌مه‌وه حیزب دێت ده‌سه‌ڵاتێکی نهێنی دروست ده‌کات وه‌ک بۆ نمونه ده‌زگای پاراستن (پارتی) و ده‌زگای زانیاری (یه‌کێتی) یان ده‌زگای دژه تیرۆر، له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌زگانهێنیانه‌وه دێن ئه‌و که‌سانه‌ی که دژ به‌مان ده‌وه‌ستێ ده‌ستگیری ده‌که‌ن یان تیرۆری ده‌که‌ن یان سه‌رنگومی ده‌که‌ن، به بێ لێپرسینه‌وه‌ی دادگا یان حکومه‌ت، چونکه وه‌ک وتمان حکومه‌ت و دادگاش له خزمه‌تی حیزب دایه. به هه‌مان شێوه له ڕژێمی تۆتالیتاری دا کاتێک یه‌کێک تیرۆر ده‌کرێت یان ده‌ستگیر ده‌کرێت به‌بێ دادگایی کردن ئه‌مه هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌یه وا له خه‌ڵکی بکات که به ناچاری ملکه‌چی حیزب و فه‌رمانه‌کانی دیکتاتۆر بن، یان به جۆرێکی تر ترساندنی خه‌ڵکه تاوای لێدێت ئۆپۆزسیۆن کۆتایی پێدێت و هه‌موو لایه‌نێک کۆنترۆل ده‌کرێت.
به‌ڵام گه و‌ره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو حیزبه ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریدا ده‌یانه‌وێت په‌یڕه‌وی یه‌کێک له‌هه‌ره دژترینی سیسته‌می تۆتالیتاری بکه‌ن که ئه‌ویش سیسته‌می دیموکراتیه. ئه‌مان ئه‌یانه‌وێت به‌م شێوازه تۆتالیتاریه کار بکه‌ن و دیموکراسی بن به‌ڕاستی یان ئه‌مه مه‌هزه‌له‌یه یان وه‌ک وتم ئه‌مه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که نه‌زانن و له هێچ کام له‌م دوو سیسته‌مه جیایه تێنه‌گه‌شتوون. بۆیه کاتێک تۆ بته‌وێت سیسته‌مێکی سه‌رکوتکه‌ر یان تۆتالیتاری بیت و له ڕیگای دیموکراسیه‌وه ده‌رگا واڵاکه‌ی بۆ ئه و هه‌مووه خه‌ڵکه سه‌ر کورتکراوه، که‌واته تۆ ڕیگه‌ت دا به ئۆپۆزسیۆن، که‌واته تۆ ڕێخۆشکه‌ری بۆ جۆرێک له جۆره‌کانی ڕاپه‌ڕین. تا ڕاده‌یه‌ک ئه‌مه تاکه خاڵه که سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووحیزبه له سیسته‌مێکی تۆتالیتاری جیاده‌کاته‌وه، چونکه ئه‌م دوو حیزبه یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی سیسته‌می تۆتالیتاریان نه‌پێکاوه که ئه‌ویش نه‌هێشتنی ئۆپۆزسیۆنه. ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت ئه‌م دوو پارته له ژیریانه‌وه نیه که ئه‌م ئامانجه‌یان نه‌پێکاوه به‌ڵکو له نه‌زانینیانه‌وه‌یه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی باسم کرد ڕاپه‌ڕین بریتیه له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی کاتێک ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌ره‌و خراپبوون چوو وه‌ک ئه‌وشێوه سه‌رکوت کردن و تێرۆر کردن و مۆنۆپۆڵکردنه‌ی هه‌موو لا‌یه‌نێکی ژیان و داموده‌زگاکانی حکومه‌ت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزب‌دا، له‌هه‌مان کاتیش‌دا تاڕاده‌یه‌ک ده‌رگا واڵابوو بۆ ئۆپۆزسیۆن، له‌مه‌وه خه‌ڵکی بۆ هه‌لێک ده‌گه‌ڕیت تا تۆڵه‌ی خۆی بکاته‌وه‌و جۆرێک له ڕاپه‌ڕین درووست بکات. که‌واته ئه‌مه‌ی که گۆڕان خوازان ده‌یکه‌ن خروقات نیه جۆرێکه له ڕاپه‌ڕین.
ئه‌مه توڕه‌یی هه‌ژارێکه له‌وه‌ی که تۆی ئه‌ندامی یه‌کێتی و پارتی بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن به‌و نا عه‌داله‌تیه‌و ئه‌ویش بۆ هه‌ژار. ئه‌مه داخی ئه‌وگه‌نجه‌یه که ته‌سکیه‌ی حیزبی نه‌بوو داتان نه‌مه‌زراند، ئه‌وه توڕه‌یی ئه‌و گه‌نجانه‌یه که ڕۆژێک له ڕۆژان وه‌ک گه‌نج نه‌ژیان هه‌میشه له‌گه‌ل خه‌ون و خه‌یاڵدا هاوڕێ بوون. ئه‌مه چاوه‌ڕوانی ئه‌و دایک و باوکه به‌ساڵاچوانه‌یه که کوڕه‌کانیانتان چه‌نده‌ها ساڵه به بێ دادگایکردن بێسه‌رو شوێنکردووه. ئه‌مه توڕه‌ی دایک و که‌سوکاری ئه و شه‌هیدانه‌یه که ڕژێمی به‌عسی هات له 31 ئابدا کوڕه‌که‌یان کوشت که چی تۆ ده‌ڵێی ده‌نگبده به ژماره 12 بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم. ئه‌مه توڕه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌یه کاتێک تۆ کیمیاویی ڕێژه‌که‌ت به‌رداو ئیمزات له‌سه‌ر به له سێداره‌دانی خاوه‌ن کیمیاویه‌که ناکه‌یی و دێت بۆ شاره‌که‌یان و ده‌ڵێیت ده‌نگبده به لیسته‌که‌ی ئێمه. ئه‌مه بێ هیوابوونی که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کانه که شه‌وان به‌ده‌م چاوه‌ڕوانی که‌س و کاریان که بگه‌ڕێنه‌وه له بیابانه‌کان خه‌ویان لێنا‌که‌وێت و به‌ڕۆژیش به‌ده‌م بێگۆزه‌رانی باری ژیانیان هه‌ر خه‌ریکی ئاخ هه‌ڵکێشانن. ئه‌مه باجی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌یه که داوتانه، ئه‌مه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و سه‌رکوتکردنه‌یه، ئه‌مه خه‌میی ئه‌وهه‌مووه ڕۆتیناته‌ی دام‌و ده‌زگاکانتانه، ئه‌مه خه‌می که‌می خزمه‌ت گوزاریه، ئه‌مه ئاخ هه‌ڵکێشانی بێکاره‌بای و گه‌رمای هاوینانه و ڕه‌قبونه‌وه‌ی زستانانه...... هد.
له لایه‌کی تر گه‌ر باس له لیستی گۆڕان بکه‌ین، ئه‌م لیسته لیستێکی نوێیه و چه‌ند مانگێکی که‌مه دامه‌زراوه. بۆیه دڵنیام له‌وه‌ی ڕێکخستنێکی وه‌هایان نیه که بتوانێت ئه‌م جه‌ماوه‌ره زۆره‌ی پێهانبدرێت یان پێ کۆنترۆڵ بکرێت. که‌واته ئه‌م هه‌موو مرۆڤه‌ی دێنه سه‌رشه‌قامه‌کان زۆربه‌ی که‌سانی ساده‌ن، بگره زۆریان له ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ترن. من پێم وایه گه‌ر لا‌یه‌نگرێکی یه‌کێتی، پارتی یان ئه‌و حیزبانه‌ی چه‌نده‌ها ساڵه خه‌بات ده‌که‌ن و ڕێکخستنیان هه‌یه گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌ن ئه‌وا له ڕوی لۆژیکه‌وه خروقاتی پێ ده‌وترێت، چونکه به‌هۆی ئه و په‌یوه‌ندیه ڕێکخرواوه‌ییه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵه هه‌یانه ڕه‌نگه پیان وترابێت یان به پلان ئه‌و کاره ئه‌نجامبده‌ن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی گۆڕانیان ده‌وێت ته‌نها ناڕه‌زابوون و ڕقی میلله‌ته به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات که پێکه‌وه ده‌یان به‌ستێته‌وه نه‌ک پلان و ڕێکخستنی لیستی گۆڕان. بۆیه کاتێک سکاڵایه‌ک ده‌کرێت به‌رامبه‌ریان ئه‌وا سکاڵا‌یه له میلله‌ت، چونکه ئه‌م جه‌ماوه‌ره زۆره هه‌ڵقوڵاوی هه‌موو چین و توێژ‌و ئاینێکن که ته‌نها نیشتمان پاڵپشتیانه.
من پێم وایه زۆبه‌ی ئه‌م خه‌ڵکانه‌ی که گۆڕانیان ده‌وێ و به‌و حه‌ماسه‌ته‌وه دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان ڕه‌نگه له خۆشه‌ویستیان نه‌بێت بۆ لیستی گۆڕان به‌ڵکو له‌توڕه‌یاندایه له ده‌سه‌ڵات، بۆیه ئه‌مه جۆرێکه له‌و هه‌له‌ی که بۆیان ڕه‌خساوه که ئه‌م جۆره ڕاپه‌ڕینه‌ی تیابکه‌ن. که‌واته زۆر ئاسایی ده‌بێت گه‌ر جامی سه‌یاره‌کانتان بشکێنن یان هه‌رشتێکی تر بکه‌ن. له ڕاستیدا ئێوه (یه‌کێتی و پارتی) ده‌بێت به شکانی هه‌ر جامی سه‌یاره‌یه‌ک دان به‌هه‌ڵه‌یه‌کی خۆتاندا بنێن. ئه‌گینا به‌س تۆزێک تێبفکرێن و بیربکه‌نه‌وه له‌وه‌ی بۆچی ئه‌م مرۆڤه به‌جه‌رگانه‌ی که هه‌مان ئه‌و مرۆڤانه بوون که قۆڵیان له‌قۆڵنان و ڕاپه‌ڕینیان کرد‌و ڕژێمی به‌عسیان له‌ناو برد، ئێستا بۆ به‌وشێوه‌یه دژتان ده‌وه‌ستن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست