ڕۆژی مەرگی ژن ڕۆژی بەرخۆدان

Thursday, 08/03/2012, 12:00

1137 بینراوە



هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنان
نابیت بكری بەشایی وسەیران
ئەوڕۆژە ڕۆژی قوربانی دانە
رۆژی تاوانی ستەمكارانە
رۆژیكە پیاوی خاوەن سەرمایە
گڕی تێبەردا هەرچی بەهایە
بەدەستی رەشی ستەم وتاوان
ئاگری بەردا لە خەرمانی ژیان
ئێستا كە سەدە ونیوێك زیاترە
بڵیسەئەدا گڕئەوئاگرە
هەمیشەوهەردەم ئەگەشێتەوە
نایەوێت هەرگیز بكوژێتەوە
بۆئەوەی كپ وخامۆش بكرێ
بۆئەوەی ژنان نەسوتێنرێ
باهەموساڵێ لە هەشتی ئازار
رۆژی مەرگەسات بكەین شەرمەزار
ژنان وپیاوان ئازادیخوازان
هەموپێكەوە بەرەوتێكۆشان
بۆژیانێكی ئازادویەكسان
بەبێ ماندوبون هەردەم بەخۆدان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە