هێمن نائەمین پەیامنێرە دزوپارەوەرگرەكەى كوردسات

Monday, 14/12/2009, 12:00

1528 بینراوە


كارى رۆژنامەگەرى كارێكى جوان و پیرۆزەو وەك دەوترێت دەسەڵاتى چوارەمە ، رۆژنامەنووس دەبێت راستگۆو بێلایەن بێت لەپیشەكەى و پرەنسیپەكانى رۆژنامەگەرى بپارێزێت و زوومى كامێراكەى بێلایەن بێت و نووكى قەڵەمەكەى بێلایەن بێـت ،بەڵام پەیامنێرە ماستاوچى و پارەخۆرەكانى ناومیدیاى یەكێتـى و پارتى نەوەك هەرسەربەخۆنین ،بەڵكو بوونەتە عەبدى بەرپرسەكانیان و كارى ئەوان لەپاڵ كارى راگەیاندن ماستاوچى و جاسوسى و ژن بردنە بۆبەرپرسەكانیان
هێمن ئەمین پەیامنێرى كوردسات لەهەولێركەدەنگێكى بێزاركەرو سیمایەكى ناشرینى هەیەو بۆهەموو شتێك دەشێت تەنیا بۆكارى رۆژنامەگەرى نەبێت رۆژانە بەچاكێت و پانتۆڵێك لەكۆنگرەكان و لەدانیشتەكانى پەرلەمان ئامادە دەبێت ،بەڵام ئەو نائەمینە زوومى كامێراكەى بەهیچ جۆرێك بێلایەن نییە زوومى كامێراكەى ئەو تەنیا ئەو پەرلەمانتارە ترسنۆك و جەبانانە دەبینێت كەمەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى نارددوینە بۆپەرلەمان بۆئەوەى لەوێ دیفاعیان لێ بكەن و گەندەڵیەكانیان بشارنەوە
ئەو هێمنى نائەمینە زوومى كامێراكەى لەدانیشتەكانى پەرلەمان یەك پەرلەمانتارى گۆران نابینێت بۆنمونە ئەو رۆژە لەدانیشتنى پەرلەمان كەتێیدا ئاشتى هەوارمى دزە گەورەكەى نێچیرڤان بارزانى بانگێشت كرابوو ئەندامانى لیستى گۆڕان كۆمەڵێك رەخنەو گلەییان هەبوو لەسەرشێوازى دانیشتەكەو لەسەر وەڵامى هەورامى دز ،بەڵام ئەوهێمنە نائەمینە زوومى كامێراكەى خستە سەرئەوكەسانەى كەلەبەرژەوەندى حیزب قسەیان كرد زوومى كامێراكەى خستە سەرئەوپەرلەمانتارانەى كەمەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى بەومەرجە ناردویانە پەرلەمان كەدیفاع لەوان بكەن و دزیەكانیان داپۆشن
سیفاتێكى ترى ئەونائەمینە ئەوەیە كاتێك بچێتە لاى هەربەرپرسێك هەتا200یات 300دۆلارێكى لێنەسێنێ نایەتە دەرەوە ئافەرین هێمنى نائەمین بۆخۆت و چ كارێكى رۆژنامەوانیت
ئافەرین بۆئەو حیزبەى كەتۆى كردۆتە پەیامنێرى كاتێك نەدەنگت دەنگە نەرەنگت رەنگە نەهیچ سیفاتێكى جوانت هەیە ئافەرین بۆراگە یاندنى یەكێتى نیشتیمانى كەهیچ لەمیدیانازانى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە