لە سفرە خوانێكی نهێنیدا و چونكە دز نەبوو بەڕێوەبەری پۆلیسی ماوەت لادرا . . . !

Thursday, 19/11/2009, 12:00

1887 بینراوە


دوای ئەوەی ناحیەی ماوەت بووە قەزا و دوای ئەوەی لە ئەنجامی سستی بەڕێوەبەری ناحیەی پێشوو كە هەرخۆی راستەوخۆ بووە قائیمقامی قەزای ماوەت تا ئێستا هیچ شتێكی نەكردووە بۆ قەزاكە و چەندینجار لەسەری نوسراوە لێرەو لەوێ ، بەڵام ئەوەی شیاوی وتنە ئەو كەسە ئەڵێی نە بای دیوە و نە باران و وەك سەردەمی گۆڕ بەگۆڕەكە لە ژێرەوە كارە نهێنی و شەڕەنگێزیەكانی بەڕێوە دەبات و ئەوەی مایەی نیگەرانیە خۆی وا پیشان دەدات كە كەسێكی سادەیە و زۆر لەسەرخۆ و بەرائەتی لێ دەبارێت ، جارێكی دیكە من وەك كەسێكی ماوەتی و خەڵكی ماوەت هەر لەم مینبەرە ئازادەی كوردستان پۆستەوە لەسەریم نووسی كەچی لەجیاتی ئەوەی بەخۆیدا بچێتەوە و كارەكانمان بۆ جێبەجێ بكات كەچی خراپتر بووە باشتر نەبووە و هەرچی خراپ بێت و لەدژی قەزاكەمان بێت ئەنجامی دەدات و دەڵێی سوێندی خواردووە هیچ شتێكی باشە نەكات بۆ ئەو قەزایە ، من دەپرسم ئادەی خەڵكی ماوەت بە ویژدانەوە (قائیمقام) چی كردووە بۆ ماوەت ؟! چ شتێكی سەرنجی راكێشاون ؟ ئەم كاسە لێسیە تا كەی ؟ بۆ ناوێرن بڵێن ئەم قائیمقامە كە سەرۆكی یەكەی ئیداری قەزاكەیە گەندەڵە ؟ كوا چ شتێكی قەزای ئێمە وەك قەزاكانی دیكەیە ؟ ئایا ئێمەش وەك چوارتا نین ؟ بۆ لەوێ كارەكان بەِێوە دەڕوات و لە سنووری ئێمەش هەر ئەوە یاری ؟ ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە ئازادانە بڵێین (نا بۆ قائیمقام) نا بۆ گەندەڵی ؟ هەر بەوەشەوە نەوەستاوە بەڵكو بزانێت كەسێك كارێكی باش دەكات بۆ قەزاكە و هەڵسوڕاوە ئەم هەوڵ دەدات دووری بخاتەوە و لای بدات ! سەرتان سوڕنەمێنێت ماوەیەك لەمەوبەر كەسێك بە بەڕێوەبەری پۆلیس دانرا لە قەزای ماوەت ڕاستە سەرەتا ئێمە وەك دانیشتوانی قەزاكە نەماندەزانی كێیە و ڕابردووی چیە ؟ بەڵام دواتر زانیمان كە یەكەمینجارە بەخت یاوەری قەزاكەمان بووە و ئەو كەسە خەڵكی (چوارتا) سەر بە ناوچەكەیە و پاشان پرسی شاری سلێمانیشمان كرد بۆمان دەركەوت كە كەسێكی شیاو وداوێن پاك و شەریفە و خاوەن رابردویەكی بێ وێنەیە لە جوامێریدا ، ئێستا لەوانەیە بڵێن كەسێكی نزیكی خۆیەتی بەڵام بڕواتان هەبێت من لە قەزاكە ناسیومە و لەوانەیە ئەو كەسە نەزانێت من كێم بەڵام لەگەڵ چەند برادەرێكدا چووم بۆ بەخێرهاتنی كاتێك بوو بە بەرٍِێوەبەر زۆر بەڕێز و بێ فیز و سادە بوو ، پاشان ئەوە ماوەی (6) مانگێك دەبێت ئەو بەڕێزە لە قەزاكە وەك بەڕێوەبەری پۆلیس كاردەكات زۆر ماندوو بووە و زۆر شتی باشی كردووە بۆ پۆلیسی ئەوێ و بە شاهیدی هەموو بە ویژدانەكان و خودی كارمەندانی پۆلیسیش نەك ئەوەندە بەڵكو تا ئێستا یەكجار لیژنەی تەندروستی بە قەزاكەدا گەڕا بۆ دەست بەسەراگرتنی خواردنی بەسەرچوو ئەو بەڕێزە كردی و كەسێكی بەراستی خەمخۆرە ، بەڵام قائیمقامە فەندی لێی هەڵپێچاوە و بە ئاشكرا لای كەسێك وتویەتی كە ناهێڵم لێرە بمێنێتەوە چونكە بۆتە ڕێگری لەبەردەم زۆر شت كە نیوتووە چیە ؟ و ئەو كەسە لەو ڕوەوە بەڵگەی لایە و قسەكانی تۆماركردووە ؟ چونكە كەسێكی گێلە و لای هەموو كەس قسە ئەكات ، بەم دواییانە و دوای ئەوەی بەڕێوەبەری پۆلیس جوامێرانە لەوە گەیشتووە كە كەسێكی لاوازە و هیچ پرس و ڕایەكی پێی نیە هەڵدەسێت لێرەو لەوێ لێی دەدات و بیانووی خۆی وتەنی ئیداری بۆ دەدۆزێتەوە تا لادرێت لە پۆستەكەی و هەرواش بووە ئەوەتا ماوەیەكە بەڕوەبەر دەوام ناكات لەسەر ئەوەی لە (داوەتێكدا) لەلایەن جەنابی نا قایمقامەوە هەوڵی لادانی ئەو كەسە دراوە و جێ بەجێ كراوە لەلایەن بەرێوەبەری پۆلسیی سلێمانیەوە و زۆر نیگەرانانە وتویەتی كە گواستنەوەی ئەو كەسەم بەزۆر پێ كراوە لەلایەن قایمقامەوە و ئەو كەسە ئامادەیە بێتە ڕوو بۆ ئەم قسانەی و بەڕاستی حەق وایە خەڵكی ماوەت ڕێگە نەدەن كە قایمقام وەك خۆی نوستووە ببێتە مایەی زیانیش بۆ قەزاكە و بزانێت كە خەڵكێك هەیە كارایە بیگوێزێتەوە و لایدات ؟ بۆچی دەبێت قایمقام سەربەخۆ و بە نهێنی ئیش بكات ؟ سوودی لادانی بەڕێوەبەری پۆلیسی ماوەت بەو چیە ؟ ئەمە پرسیارە ؟ بەڕێوەبەری پۆلیس رێگرەلەبەردەم چ شتێكی قایمقام و ناهێڵێت بیكات ؟ بۆچی تا ئەمڕۆ لە سەرەتای كابینەی شەشەمی حكومەتی هەرێمدا بە تەكلیف بەرپرسان ئیشی نهێنی بكەن ؟ حەقی خۆیەتی كە دەزگا حیزبیەكانی ناوچەكە و حكومەتیش بەدواداچوون بۆ ئەوكارە بكەن و بزانن قایمقام چ گەڕێكی لە بەڕێوەبەری پۆلیس گرتووە و كێی دەوێت لەو جێگەیە بێت ؟ ئێمە ئاگادارین كە چەندینجار بەڕێوەبەری پۆلیس بە سوپاسەوە ویستویەتی زۆر شتی باش بكات بۆ قەزاكە و سنووری قەزاكە قایمقام بە پێی دەسەڵاتی خۆی نەیهێشتووە بۆ نمونە و وەك جاری پێشوو باسمكرد ویستی بچێت سنورێك بۆ پیسكردنی ئاوەكەی (ماشان) دانێت و بە ڕێگەیەكی یاسایی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكات قایمقام نەیهێشتبوو ؟! بۆچی ؟! ئەمە مشتێك بوو لە خەروارێك و باشترە خودی قایمقام پێی خۆش بێت كەسێك هاوكاری كارە باشەكانی بێت بە تایبەت بەڕێوەبەری پۆلیس كە جێنشینی ئەوە لەڕووی یاساییەوە و دەستخۆشی لە هەر كارێكی باشەی بكات نەك ملی بشكێنێت و بڵێت كێشەی ئیداری بۆ دروست دەكەم و لایدەبەم ؟! ئەمە دژایەتی كردنی قەزاكەیە نەك خودی بەڕێوەبەری پۆلیس .

وێنەی بۆ /

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی / بۆ زانین .

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارباژێڕ / بۆ زانین و بەدواداچوون .

مەڵبەندی شارباژێڕی یەكێتی نیشتمانی كوردستان / بۆ بەدواداچوون .

كۆمیتەی قەزای ماوەت / بۆ زانین و تكایە بەدواداچوونی بۆ بكەن .

ناوچەی قەزای ماوەت / بۆ زانین .

ئاسایشی قەزای ماوەت / بۆ زانین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە