رونكردنەوەیەك دەربارەی پرۆفیسۆر فاروق عبداللە كەریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلیمانی

Friday, 07/08/2009, 12:00

2019 بینراوە


بەر لەماوەیەك بۆ جاری دوەم لەكوردستانپۆست دا دەربارەی پرۆفیسۆر فاروق عبداللە كەریم یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلیمانی بۆ كاروباری كارگیری هەندی شتی بی بنەما نوسرابوو بەتۆمەتی گوایە هاوكاری كردنی ئەم بۆ كاك كۆسرەت رەسول و كاك عەدنان موفتی كەكاتیك ئەم راگری كۆلیجی یاسا بوە. هەروەها گوایە ئەم پیاوی حیزبە. بەخویندنەوەی بابەتەكە توشی سەرسورمان هاتم چونكە زانیاریەكان دوور بوون لەراستیەوە، راستی ئەوەی كە ئەم بەریزە تیگلابیت لەهەر هاوكاریەكی ئەوانەی ئاماژەم پیدان. مەبەستیكی تری من لیرەدا ئەوەیە داوام لەو بەریزەی بەرپرسی كوردستان پۆست هەیە كەپێش بلاوكردنەوەی هەر بابەتیك لەسەر كەسایەتیەكی لەم شێوەیە بەریگای پەیامنیریانەوە بەدواداچونێك بۆ تۆمەتەكە بكەن.د.فاروق یەكیكە لەو كەسایەتیە زانستیە كەمانەی ناو زانكۆ كەهەمیشە رۆحی هاوكاری هەمیشە تێدابوەو هیچ فەزیحەیەكی ئیداری و زانستی نەبوە ئەمە یەكیك بوە لەو خالانەی وای لێ كردوە كەلەناو ئەنجومەنی زانكۆشدا بێ سلەمینەوە بەرگری لە حەق بكات وخاوەنی هەلویست بێت. تەنانەت داوای دەست لەكاركیشانەوەی كردوە لەپۆستەكەی كە قبول نەكراوە.من ئاگاداری ئەو راستیەشم كەكاتی خۆی كاك كۆسرەت ویستی سەیارەیەكی گرانبایی بداتێ بەلام د.فاروق رەدی كردەوەو وتی لەبری ئەوە پێم باشە كە ئەم بڕە پارەیە بدرێ بە پێنج سەیارەی بەرازیلی وبدریت بەپێنج مامۆستای كەم دەرامەت لەبری من بەتەنیا.لیستی كوردستانی (یەكیتی) خستیە سەر لیستی ئەندام پەرلەمان وژمارەكەشی لەبار بوو بۆ بوون بەئەندام بەلام ئەم پۆستە گرنگەی رەد كردەوەو مایەوە لەسەر ژیانی زانستی خۆی لەناو زانكۆدا، پۆستیك كەكەسانیكی زۆر ملی خۆیانی بۆ دەشكێنن.زۆرتر كەسە باشەكانە كەبەداخەوە دەكەونە بەر شالاوی كەسانی ناحەزو مل شكینەر ئیتر لەبەر هەر هۆیەك بیت. هەربۆیە نوسینی بێ بەلگە مەبەستی ناوزراندن و شتی شەخسیی تیدایەو هیچی تر.
- مامۆستایەكی زانكۆی سلێمانی -



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە