بەرەى گۆڕان نەك ڕیفۆرم

Sunday, 15/03/2009, 12:00

1013 بینراوە


له‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان نێتدا باس لە سرودەكەی باڵی ڕیفۆرم كردووه‌‌ و بە شێوازی كلاسیكی بەسەرچوی شاخ ئامادەكراو باسی لێوه‌کراوه‌.
سەرەتا ریفۆرم ئەو كاتە بو لە ناو ڕیزەكانی (ی.ن.ك)دا هەوڵی چاكسازی دەدرا، بەڵام ئەمڕۆ ئەو باڵە بو بە هێزێكی گەورەى خاوەن جەماوەر و وەك بەرەى گۆڕان كار بۆ گۆڕانی بنەرەتی دەكەن لە كوردستاندا یەك ڕیزی و یەك دەنگی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گیانێكی تازەوە دروست دەكەنەوە.. بە هەڵبژاردنێكی پاك لە كوردستاندا لە ماوەى (5) رۆژدا نیشانەى ئەوەیە گەلی كوردستان تامەزرۆی گۆڕان و ناوی نەوشیروانە.
سرودەكەش لەسەر مقامی حجاز وتراوە بە شێوازێكی هونەری جوان كە دوەم سرودە لە كوردستان لەسەر مەقامی حجاز وترابێت و سەركەوتنی بەدەست هێنا بێت واتە شێوازێكی تازەیە، ئازادیش خاوەنی سێ خەڵاتە لە هونەردا...
مارشی ئیستعرازی واتە (مەسیرەى گەل)ی لەسەرە و پاشان نیشانەى (ڕاوح) واتە هەڵوێستەیە لەسەر سندوقی دەنگدان و گەیاندنی پەیامەكان و داخوازیەكان بۆ ناو سندوقی دەنگدان دروشمەكانی گۆڕان گونجاوە و خواستی هەمو خەڵكن. خەڵك ماف و رێزو ژیان و تەنانەت ناموسیشیان داگیركراوە.
ئازادە ڕەش لە ساڵی 1981 بچوكترین پێشمەرگەى شۆڕش بوە و دەیان سەروەری تۆماركردوە خاوەنی دەست و تفەنگی ئاگرین بوە لە كاتی هەڵمەتدا بۆ سەر بنكەو پێگەكانی بەعس.
ئازادە ڕەش ئەو كەسەیە بەرەبەیانی 7/3/1991 جاڕی زەماوەندی داو شاری سلێمانی ڕاپەڕاند و بەعس قڕانی راگەیاند.
حەڤدە ساڵە بەرپرسەكان یادی راپەرین دەكەنەوە و فیستیڤاڵ دەگێڕن بە قەدەر (ئافرەتێكی سۆزانی) گرنكیان نەدا بە ئازاد بە كارتێكی دەعوەت بانگی بكەنە ئاهەنگ و فیستیڤاڵێك لە یادی راپەڕین دا.
حەڤدە ساڵە وەكو چەرچی ماڵەكەى لە كۆڵ دەنێ و كۆڵان كۆڵان بە دوای خانوی چۆڵدا دەگەڕێ و كرێ چییە، كاتێك دزە گەورەكانی سەدەى بیستەم بە پێڵاوی لاستیكەوە دابەزین ئازاد خاوەنی بارەگاو سەدان چەكدار بو، بەڵام هەر زو بەرائەتی داو بو بە تەماشاچی رەفتاری دزێوی بەرپرسان و خیانەتی لەگەل و هەڤاڵانی و خوێنی شەهیدان نەكرد.
چۆن لە ڕاپەڕینی سلێمانی یەكەم فیشەكی ڕزگاری ئاراستەى سنگی مقەدەم عەدنان كرد و بەعس قڕانی راگەیاند، ئاواش یەكەم سرودی گۆڕانی ئاڕاستەكرد و مژدەى عەدالەت و رۆژو ژیانێكی نوێی دا بە گوێی جەماوەردا و گۆڕانی حەتمی خستە پێش چاوی هەمو كەسێك. بۆیە سرودەكە شیاوە و كاتێتی...
ئازادە ڕەش بە ناوبانگە و خۆشەویستی گەل و پێشمەرگە و خانەوادەى شەهیدانیشە بۆ ئاگاداری بەڕێزتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە