هەڵوسیتى شەرمنانەى كاربەدەستانى هەرێم خزمەتى كى دەكات؟

Friday, 11/06/2010, 12:00

1680 بینراوە


هێرشەكانى ئیران بۆسەر خاكى كوردستان و پێشێلكردنى سەروەرى كوردستان لەلایەن ئەو ڕژێمەوەو بیدەنگ بون و كاردانەوەى شەرمنانەى حكومەت و پەرلەمان و سەرۆكایەتى هەریمى كوردستان و بێدەنگ بونى حكومەتەكەى نورى مالكى لەم كاتەدا , لەبەرامبەر دوژمونكاریەكانى ئیران بۆسەر خەڵكى كوردستان دوباتكردنەوەى كۆیلایەتى و سەلماندنى گەورەى دەسەڵاتى ئیرانیەكانە لە نێو پێكهاتە و كایەجیاوازەكانى ئەو حكومەتە ى عێراقداو سەرەتایەكى ترسناكە بۆ هاندانى دوژمونانى كورد بۆ بەردەوامبونیان لەسەر تاونكاریەكانیان .
هەڵویستى شەرمنانەى كاربەدەستانى كورد دووپاتكردنەوەى كۆیلایەتیە بۆ ئاغاكانى ئیران و نەرمیى نواندى لەبەرامبەر سوتاندن و كوشتنى ڕۆڵەكانى كوردا خۆبردنە پیشەوەو خۆخۆشەویستكردنیانە لاى كاربەدەستانى ئیران لەسەر حسابى شەرف و كەرامەتى نەتەوەى كوردو سوككردنى پرسە نەتەوایەتى و نیشتیمانییەكانمان .
كاربەدەستانى هەرێمى كوردستان نەبێت كە هیچ ڕێزێك بۆئیرادەى نەتەوەو تاك بەتاكى كوردى دانانێت , ئەگەر چى لەهەر شوێن و وڵاتیكى ترى دونیادابیت كاربەدەستانى سیایاسى ئەو ولاتانە لەبەرامبەر پێشێلكردنى سەروەرى خاكەكەیان و ئیهانەكردنى هاوڵاتیەكانى هەرگیز بێدەنگ نابیت و لەئاستێكى باڵاى حكومى دا هەڵویسَت وەردەگرن و سەفیرى وڵاتى دەست درێژیكەر بانگ دەكرێت بەتوندى سەرۆكۆنەى هەڵویستى حكومەتەكەیان دەكەن و ئاگادارى دەكەنەوە لە تێك چونى پەیوەندیكانیان , بەڵام ڕۆژانە بەبەرچاوى هەمو دونیاوە ڕژێمى ئێران و توركیا سەروەرى خاكمان پێشێل دەكەن و لەخاكى خۆماندا دەمان سوتێنن و گەنجان و پیرى نیشتیمانەكەمان دەكوژن و خانو بەسەرماندا خاپوردەكەن , كەچى نابینین و نەمانیست هیچ هەڵوێستێكى شلگیرانەو لێبڕاوانەى كاربەدەستانى هەرێم بدركێنرێت و هەڵوێستێكى مەردانەى ئەوان هەندێك لەغەمەكانمان سوك بكات و زیاتر بڕوامان بەخۆمان و كاربەدەستانمان هەبێت و بڕوا بەخۆمان بهێنین كە سەرۆكەكانمان و كاربەدەستانى حكومەتەكەمان هیچ جیاوازیى یەكیان نییە لە سەرۆك و كاربەدەستانى ئەو وڵاتانەى تر كە لەپێناوى سەروەرى خاكەكەیدا ئامادەیە بمرێت.
ئەگەر بیانوى بوردومانكردنى كوردستان لەلایەن ئیرانەوە بونى چەكدارەنەیارە كوردەكانى پارتى ژیانەوەى ڕۆژئاواى كوردستان (پژاك) بێت, ئەى بێدەنگ بونى كاربەدەستانى هەرێم چى بیانویەكە ؟ هەڵوێستى شەرمنانەى سەرۆكایەتى هەرێم و پەرلەمان و حكومەت لەپێناوى كام بەرژەوەندى باڵاى كوردستاندایە لەكاتێكدا ڕۆژانە ئیرانیەكان ئەتكى سەروەرى خاكمان دەكەن ؟ ئایا سەفەركردنى سەرۆكى هەرێم لەم كاتەدا بۆتوركیا پێوست بو یان سەردانى ئەو ناوچانەى كە ڕۆژانە خەڵكەكەى لەگەڵ مردن و ئاوارەیدا ڕوبەڕودەبنەوە ؟ بەشدارى كردنى كاربەدەستانى حكومەت لەیادى لەدایك بونى ئیمامەكەى ئیران (خومەینى) دا پیرۆزترە یان ئاگاداركردنەوەى سەفیرى ئیران لە توڕەبونى خەڵكى كوردستان لە تاوانەكانیان .
لێرەوە بە كاربەدەسانى هەرێمى كوردستان دەڵێم, ئەگەر ئیوە لەسەر حسابى ژیانى خەڵكى كوردستان دەتانەوێت زیاتر دەسكەوتى تاكەكەسى و حیزبى لاى ئیرانیەكان بۆخۆتان مسۆگەربكەن , ئەوا خەڵكى كووردستان هەرگیزبێ دەنگ نابیت و بەتوندى سەرۆكەنەى تاوانكاریەكانى ئیران دەكەن و شەرمەزاریان دەكەن , بەهەمان شێوەش هەڵوێستى ترسنۆكانەو شەرمنانەى ئیوە شەرمەزاردەكەین و داواتان لێدەكەین كە لەتاقى كردنەوەى ئەخلاقى و مەردایەتیدا ئەمجارە سەركەوتببن و ڕێگەمەدەن لەوەزیاتر منداڵان و گەنجانمان لەخاكەكەى خۆیاندا بە باروت و پارچە ئاسنى ژەنگاوى تۆپە دورهاوێژەكانى ئیران بكوژرین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە