هیزى پیشمەرگە یان هیزى جەلالى و مەلایى

Saturday, 28/07/2012, 12:00

1323 بینراوە







هەموومان ئەو راستیە دەزانین كە هیچ كاتیك شتیك نەبووە بە ناوی هیزی پیشمەرگە بیجگە لەو چەند پیشمەرگەیە نەبیت كە بەشداربوون لە پیكهینانى كۆمەلەى رەنجدەرانی كوردستان ئەگینا ئەوانەى تر تەنانەت ناتوانین ناویان بنین میلیشیاش چونكە هەروەك ئاشكرایە میلیشیا لەوانەیە سەر بە حیزبیك بیت یان كەیسیكى دیارى كراوى هەبیت بەلام ئەوانە دووهیزن لە خزمەتى خودی دوو بنەمالە دان هەر ئەوەش بووە هۆى ئەوەى كە خۆیان ناوى (جەلالى و مەلایى) دابهینن,سەیرەكە لەوەدایە مەسعود بارزانی تەنانەت بە ناوبردنى میلیشیاش توورە دەبیت!هۆى نووسینى ئەم باسەم دەگەریتەوە بۆ ئەم لیدوانانەى ئەنوەر ناویك كە بەناوى وەزارەتى پیشمەرگە لیدوان دەدات و بەبۆنەى ئەم گرژیەى پاش هینانى سووپاى عیراقیەوە بۆ ناوچەى زوومار,پرسیارى یەكەممان لە ئەنوەر ئەوەیە ئەگەر ئەم زاتە خودى خۆى ئاگاى لە هیچ هەیە لە كوردستان ئایا ئیمە لە كام لەم حالەتانەداین لەگەل بەغدا(شەر,نەشەرو نە ئاشتی,ئاشتى)؟ئەگەر ئیمە لە دوو حالەتەكەی یەكەمین ئەی ئەم هەموو وەزیرو گزیرو سەركردەی سووپاو ئەندام پەرلەمانانە چی دەكەن لە بەغدا؟ئایا هەر پرسیان پی ناكریت یان ئەمانە (قەرەقۆزن) واتە كارتونین؟وە ئەگەر لە حالەتی ئاشتی داین بووچی بترسین لە جوولاندنی هیزی سەربازی عیراقی؟پرسیارەكەی تر ئەوەیە كاك ئەنوەر ئایا هیزی بەناو پیشمەرگەكەی جەنابت تا چەند دەتوانیت بەرگریت لی بكات؟وە ئەگەر قەوما تا چەند مەلایی هاوكاری جەلالی دەكات؟ ئایا جەلال و مەسعود یەك هەلویستن بەرامبەر حكومەتی بەغدا؟نازانم ئەنوەر وەلامی چیە بۆ ئەم پرسیارانە بەلام ئەوەی من دەیزانم و لیى دلنیام هیزی پیشمەرگەی ئەنوەر لەدوو هەفتە زیاتر لە دەشتایی شەری پی ناكریت ئەوە ئەگەر هاتوو هیزەكانی شەریان كرد چونكە كاك ئەنوەر سەرۆكەكەت تەنیا لە كرینی چەند تەیارەیەكی (اف-16)زراوی رژابوو ئەی ئەگەر قەوما چیدەبیت؟وە لە 31ی ئابدا دیمان بە چەند سەعاتیك و دەبابەیەك هیزەكانت ئاودیو كران(خۆشترین نووكتە ئەوەیە یەكیك لە مەسئولەكانی مەلایی(عەبدالحمید سورجى كۆنە موستەشارو باوكی نەبەزی مودیر ناحیەی دارەتوو) لە ناحیەی كەلەك كە پیاوەكانی لە ترسی جەلالی نە دەویران بینەوە هەولیر لە دواییدا ووتبووی بە هەر3 تەلاقم دەبابە وا لەناو پەرلەمانی دەسووریتەوە),بۆ وەلامی دووەم برگەی پرسیارەكە هاوكاری جەلالی و مەلایی تەنانەت لەو كاتانەدا دەبیت كە مەترسیەكان دەگەنە ئاستی مەترسی بۆ سەر ففتی ففتی وە رووداوەكانی ئەم دوایەی نیوان مەسعودو جەلال سەبارەت بە پرسی مالكی ئەم راستیە زیاتر دەسەلمینیت,لە دواییدا لە ئەنوەر دەپرسم ئایا جەلالی و مەلایی لە بەكار هینانی هیز بۆ سەركووت كردنی روولەكانی گەلەكەمان نەبیت چیتریان پی دەكریت؟ چیتان كردووە بەرامبەر تۆپبارانی رۆژانەی ئیران وتووركیا؟ چەندە تووانیتان بنكە سەربازیەكانی تووركیا لە ئامیدی دەربكەن؟هەرئەوەندەش بەرگریتان پیدەكریت بەرامبەر بەغدا كاك ئەنوەر,چەندە توانیتان ناووچە دابراوەكان بگەریننەوە سەر كوردوستان؟سەبارەت بەو خەیالەش كە دەیكەیت بە ئەمەریكا ئەمە وەك ئەو كابرایەیە كە دوو ژنی هەیە كاتیك دەچیت بەلای هەریەكیان بە گویرەی دلی ئەو قسە دەكات,لە كۆتیاییدا وا بزانم ترسە گەورەكەی ئیوە لە مەترسیەكانی بەغدا نیە بەلكو لەوە دەترسن ئەگەر هاتوو لە سوریا گەلی كورد ئازادی بەدەست هینا ئیوە هەلویستتان چی دەبیت و ئاغاكانتان لە ئیران و تووركیا چەندە بەم بارە رازی دەبن و چۆن ئەزموونەكەیان شكست پیدەهینن بۆ مەرامە گلاوییەكانتان,جا لیرەوە تكاتان لیدەكەم رۆلە بەشەرەفەكانی كورد نەبنە داردەستی ئەم دوو بنەمالەیە بۆ پیلان گیران و جاشایەتی چونكە ئەمانە ئاغاكانیان فەرمانین پیداون كە ئەم دەورە ببینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە