چەند گەندەلێكى كەمى ناو مەڵبەندى چەمچەماڵ

Saturday, 24/10/2009, 12:00

1599 بینراوە


مەڵبەندى چەمچەماڵ بۆ ماوەى (4 تا 5) ساڵە دامەزراوە لەم ناوچەیە بۆ ئەوەى كارى باشتر بكرێت بۆ ئەندامانى یەكێتى و پاشان بۆ خەڵكى و تەواوكەرى ئیش و كارەكانى حكومەت بێت لەم ناوچەیە .
پێشتر بەرپرسى مەڵبەند (سیروانى كوێخا نجم) بوو پاشان لە هەڵبژاردكانى چەند ساڵى ڕابردوو بە هۆى كەمى حزمەتەوە یخود بە هۆى ئەو كەسانەى كە لە گەڵى كاریان دەكەرت چونكە پسپۆڕ نەبوون و بگرە گەندلیش بوون ئەوە بوو دەرنەچوون ئیتر مستەفا چاڵاوى و رێبوار جاف خویان كانیدد كرد بۆ ئەو پۆستە ئەوە بو دەرچوون .
خودى مستەفا چاڵاًوى بەرپرسى مەڵبەند
مستەفا بۆ ماوەیەكى زۆرە لە ناو شۆڕشەكاندا پێشمەرگە بوو بێ دابڕان و بەشدارى چەندین نەبەردیەكانى یەكێتى كردوو بە واتاى لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەكانى بەشداربوو تاوەكو ئێستا كراوە بە بەرپرسى مەڵبەند كێشەكە لێرەدا ئەوە كە ئەم بەڕێز تاوەكو بڵى كەسایەتێكى بەڕێز بەڵام بۆ كارى لێپسراویەتى كارا نیە ئەپرسم لە مەڵبەند تاوەكو ئیستا ئەم ستافە گۆرشاوە یاخود بڵین دەرچووە چ كارێكى باشیان كردووە لە ڕووەكانى (ئابوورى , ئاینى , ڕۆشنبیرى , سیاسی ...... هتد) یاخود لە هەر ژوورێكى مەڵبەندا چەندین كادێرى بێ ئیش كار دانیشتوون بۆ خۆیان ڕۆژانە 2 تا 3 جار حكومەت دروست دەكەن و هەڵدەوشێننەوە چونكە كاریان نیە یاخود بلێن مشغول نین یان خەریكى كوتلە كوتلەن بۆ زیاتر جێگر كردنى خۆیان لە ناو مەڵبەندا كەس لێپرسینەوە ناكات (دەڵێن ئاشى نەزان حوا ئەگێڕێت) بە بەڵكەوە ئَستا بۆتانى دەسلمێنم كە هاتمە سەر باسى . مستەفا چاڵاوى تاوەكو ئێستا قسە لە گەڵ جێگرەكەى ناكات واتا مستەفا لە جێگاى حەوانەوەى خۆى دەوامى ئاسایى دەكات واتا ناچێتە ناو مەڵبەندەوە ئەپرسم لە ئێوە ئەى باشە ئەگەر بتانەوێ كاتێك قسە بۆ گۆمەڵگا بكەن شەرم ناتانگرێت ئێوە ناتوانن كێشەى خۆتان چارەسەر بكەن ئەى چون چارەسەرى كێشەى خەڵكیتان پێ دەكرێت . ڕاستە كێشەكانیان زۆرە (ڕێبوار جاف) لە كاتى هەڵبژاردەنەكاندا بە پاڵپشتى (مستەفا) دەرچوو كرا بە جێگر بەڵام ئێستا ئەم كەسە ئەوەندەى دژایەتى مستەفا دەكات دژایەتى (لیستى گۆڕان) ناكات لەم ناوچەیەدا واتا هەموو كارێك دەكات بۆ كاڵ كردنەوەى مستەفا بەڵام پێ ناكرێت چونكە مستەفا كەسایەتێكى باشى ئەم ناوچەیە یاخود بڵین كەسیكى (داوێن پیش نیە و نەسریەى مەڵبەند سەرف ناكات بۆ ئەو كەسانەى كە خۆى مەبەستێتى).
بەشەكانى ناو مەڵبەند
بەشەكان لە چەندین بەش پێك هاتوو گوایە ئیش و كارەكان بە جوانى بچێتە ڕێوە بەڵام نەخێر زۆر بەسەر یەكێتیەوە بە خراپ شكاوەتەوە هەر وەكو پَشتر وتم هەر ژوورێك چەند كەسێكى بێ ئیش و كار دانیشتوون هەر خەرێكى كوتلە كوتلەن مل شكاندنى بەرامبەركەیەتى یاخود زۆرترین كادری مەڵبەند بۆ زایاتر جاوەریى بێت ئەگینا كار بۆ نوێبونەوەى یەكیتى لەم مەڵبەند نیە .

چۆنیەتى سەرف كردنى نەسریە
ئەم مەڵبەندە نزیكەى (40 بۆ 45) ملیۆن دینار نەسریەى هەیە لە مەكتەب ڕێكخستنەوە بە شێوەیەى مانگانە سەرف دەكرێت بۆ مەڵبەندەكە مەڵبەند (12) كۆمیتەو بەشى هەیە هەر بەشێكیش مانگانە (1) ملیۆن دینار هەیە واتا مانگانە (12) ملیۆن بۆ بەشە كان با بڵین (2) ملیۆنیش بۆ كڕێنى ئاو چا و (3) ملیۆنیش دانا بۆ ادامەى ناو مەلبَەند بە هەموو جۆرەكانیەوە واتا كۆى گشتى با بلێن (20) ملیۆن دینار سەرف كرا ئەى باشە كوا (20 تا 25) ملیۆنەكەى تر لە پێناوى چیدا سەرف دەكرێت لە پێناوى خەڵكى یەكێتى یاخود دروست بونى ڕێكخسنەكانى یەكێتى نەخێر چونكە زۆر زانیارى وردشم هەیە لە سەر رێكخستنەكانى یەكێتى لەم ناوچەیە دڵنیابن ئەو پارەیە سەرف ناكرێت جگە لەوەى یەكسەر بۆ خۆتانى ئەبەن نامێنى .

فەوجى بەرگرى تایبەت بە مەڵبەند

ئەم فەوجى دروست كراوە بۆ بەرگرى مەڵبەند بەڵام بەس ناوەكەى هەیە چونكە كەسێك سەرپەرشتى دەكات یاخود كراوە بە ئەفسەر ى ئەم فەوجە كەسێكى دزە ئەوەیش (فریاد كوێخا شەریف)ە كە ئەڵێم دزە بە بەڵگەوە دەڵێم خوێنەرى بەڕێز ئەم دزە قاچێكى نیە ئێوە بە پرسن بڵین مەبەستت چە لەوەى كە قاچى نەماوە منیش بە دڵنیایەوە پێتانى ڕادەگەیەنم لە پێناو دزینى كێبڵى كارەبا دا لە سەر عامودەێكى نزیك بانى مەقان كەوتەو خوارەوە قاچێكى لە دەست داوە ئێستا كراوە بە ئەفسەرو بە امر فەوجى بەرگرى مەڵبەند چونكە مەڵبەند ئەم جۆرە كەسانەى ئەوێ چونكە وەكو خۆیان گەندەڵە .

لە كۆتاید ئەڵیم مەكتەب رێكخستن ئەم هەموو سەرف كردنى نەسریەو موچەى ئەم هەموو كادێرى و كارمەندە باى ئەوەى كە خزمەتى یەكیتى بكەن لەم ناوچە یە؟ جگە لە موچەى ئەم فەوجە كە كۆى هەموو ئەم سەرف كردنە كە نزیكەى دەكاتە مانگانە (150) ملیۆن دینار ئایا ئەم پارەیە بۆ بێ لێپرسینەوە لە سەرى ناكرێت بەڕاستى مەڵبەند پرۆزى لە دەست داوە یاخود بڵین ئێستا زۆر بە كەمى لە ناو جەماوەرى شاردا بە چاوێكى زۆر كەم سەیر دەكرێت . بەهیوام بتوانن چارەسەرى بكەن مەكتەب رێكخستن .

بە بەڵگەوە زۆر بەڵگەى وێنەیم لایە بۆ گەندەڵیەكانى ناو مەڵبەند بەڵام لێرەدا نامەوێ جارى ناوى ئەو كەسانە بەرم تاوەكو چاودێرى دەكەم با بزانم چاك دەكرێت ئەگینا دواتر بڵاوى دەكەمەوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە