دەریا ئێوە ئەخنكێنێ !!

Friday, 02/11/2012, 12:00

1333 بینراوە




داسولكەكان
نەمامی ئازادییان ئەبڕی
كەچی دەمی خۆیان شكا؟!
بۆیە هاوریان برد بۆتەور
كڕنوشیان برد كەوتنە تكا !!
تەور پێی وتن
ئەگەر ئازادی ئەكوژن
بڕۆن چیا ڕوتكەنەوە؟!!
كەڵبەكانتان تیژتیژ بكەن
داربەرووەكان ببڕنەوە !!
هەرچیان كرد
داری ئازادی زێدە تر
ڕەگ وڕیشەی دائەكوتا ؟!!
بەشكستێكی زۆرەوە
چونەوە بۆ نزاو تكا !!
تەوەر بۆخۆی هات ،
لەگەل هەمو دۆستەكانی ؟!!
وتیان شاڕگ ببڕینەوە
وشكیان ئەكەین بە ئاسانی !!
بەپێلانێك ،
شاڕەگ تەوەر باری بەسەریا؟!!
لە سەرخاك دووریان خستەوە
بردیان بۆقوڵایی دەریا !!
وتیان ئیدی
دار بەڕووە كان كۆتایی دێ ؟!!
شاڕەگمان خستە دەریاوە
ئیتر هیچ نەمامێ ناڕوێ !!
شەرمەزاربن،
سەیركەن داسولكەوتەورەكان ؟!!
چیا ئازادی پۆشیوە
ئازادی شەپۆل ئەهاوێ
لە شەقام وكۆڵانەكان !!
چەن هەڵەبون،
ئێوە بە هیوای دەریا بون
خەونەكەتان بەدی بێنێ !!
ئێستا دەریای ئازادیخواز
لەهەموو لاوە هاژەی دێ !!
بڕۆن سەرخۆتان هەڵگرن
دەریا ئێوە دەخنكێنێ ؟!!
1\11\2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە