سەعدى پیرەى فایلدار، خۆپیشاندان نا، به‌ڵکو راپەرین

Sunday, 26/04/2009, 12:00

1406 بینراوە


لە شاشە ئاسمانیەكەى یەكێتییەوە كە بە گەلى كوردستان ناساندویانە. سەعدى بەچكە جاشى فایلدار كەوتە كاویژكردن و گفتوگۆ یەكى زۆر كۆمێدی ئامێز ئەتووت قسە بۆ مناڵى باخچەى ساوایان دەكات. پیرەى خەڵەفاو لەسەر هەڵبژاردنەكان و پێویستییە زۆرگرنگەكانى ئەمرۆى كوردستان لە دیدى خۆیانەوە. ناحەقیشى ناگرین هەرچیەك بڵێ و بدوێ چونکە دەزانێ لەسەرەمەرگدان و وەك كاتەكانى پێش روخانى سەدام و شاى ئێران دڵى سەرۆك و گەورەكانیان بەدرۆ و قسەى زل خۆش دەكەن، که‌ چۆن علوجەكەى سەدام دەبابەكان لە بەغداد پیاسەیان دەكرد دەیووت سوپاى ئەمریكا ناوێرێت لە سنوور نزیك بكەوێتەوە تاقوریان كرد بەسەر سەدامدا. بەهەمان شێوەش شاى ئێران خەڵكەكەى هەمووى بێزاربوون (وەك ئێستاى لاى خۆمان) كەسە نزیكەكان بە شایان دەووت خەمت نەبێت زۆرینەى میللەتمان لەگەڵدایە. وەك ئەوەى ئێستا مەلا مێرولە و بارزانى ئەحمەد خەڵكى بەزۆر سوارى كۆستەر دەكەن و دەیان برد بۆ كۆبونەوەى تاڵەبانى. ئایندەى تاڵەبانى و بارزانیش بەهەمان شێوەیە، بەڵام خۆشە هەندێك روونكردنەوە لەسەر لێدوانەكەى سەعدى بڵێم.. سەعدى باس لە یەكریزى گەلى كورد دەكات؟ سەعدى ئاگاى لێ نەبوو لە نەمسا خەریكى جاسوسى بوو بۆ بەعس پێش هاتنەوەى بەرەى كوردستانى و ئەوان میللەت یەك دەنگ ویەك ریز بوون و بەعس قرانیانیان كرد و بەعسیان راونا. ئێوە سەركردەكانتان هاتنە سەر حازرى و دووبەرەكى و تێكدانى یەك ریزیتان هێنایە كایەوە بۆ دەسەڵات و پارەو بەرژەوەندى خۆتان وبنەماڵەكانتان میللەتان قوربەسەر و دەربەدەركرد وشەرى براكوژى وكوردكوژیتان پێ كردن وهەزارەها رۆلەى داماوى ئەم وڵاتەتان بۆ ناوگەڵ وگیرفانى خۆتان بە شەهیدكردن دا؟ سەعدى خائین بەمیللەت باس لەخەتەرى دەرەكى دەكات؟ ئەم ووتەیەى سەعدى بووە بەمانشێت و بنێشتە خۆشەى سەر زمانى هەموو بەناو سەركردەكان كە لە هەموو بۆنەوە و مناسە باتەكاندا باسى دەكەن..
ئایا خەتەر هەیەگەورەتر بێت لە ئەنفال و كیماباران. كە نەیتوانى گەلى كورد لەناو ببات و بگرە بەپێچەوانەشەوە یەكریزى و وزە و هێزى سیحراوى بەخشى بەكورد و راپەرینى ساڵى 1991 بەڵگەى حاشا هەڵنەگرە كە رق و تۆڵەى سەدەیەكى بەسەر داگیركەراندا داباراند. ئێوە بۆچى وەهاى دەناسێنن كە یەكریزى پێویستیەكى مێژوویى كورد و كوردستانە بەڵام لە ژێر چەترى هەردوو حیزبى ستۆك و بنەماڵەى ستۆك دا. ئەى ناكرێت ئەم یەك ریزییە لە ژێر سایەى بیرى نۆى و رابەرى نوێ و كەسانى نوێ و كیانى نوێ سیاسى پێگەیشتووى تردابێت؟ ئەگەر باوەرتان بەدیموكراسى و ئازادى و راى تاك و كۆ هەبێت چ پێویستە ئەم هەموو هات و هاوار و دەهۆڵ و زورناژەنینە..
دڵنیابن خەڵكى كوردستان ئەوەندە ئێوە بەخەتەر دەزانن لەسەر ژینگەو وژیانیان هیچ خەتەرێكى ترنابیرێ .باس لەسەروەریەكان وشۆرش وخوێنى شەهیدان دەكەن. چ شۆرش وسەروەریەك چ شۆرشێك ئێوە هەموویتان كردە قوربانى شەوانى سورتان. چ خوێنى شەهیدێك ئێستاش ماڵە شەهید هەیەسادەترین مافى وەرنەگرتووە . ماڵە شەهید هەیە لەسایەى تۆو تاڵەبانى ئەتك كراوە ودەست بۆ ناموسى براوە؟ ئێوە گەر دڵتان بە مێژوو بە گەل وبەخوێنى شە هیدەكان دەسوتێ هیچ نەبێت ئازادییان لێ زەوت مەكەن سەروەت وسامانى خەڵكى داگیر مەكەن ناموسى خەڵكى بپارێزن كە خۆتان نیتانە. سەعدى پیرەى فیاگرا ئەو بەڵێنەت كە دابوو بە بەعسیەكان تا ئێستاش نەیشكاندووە. بۆ یە بەگەورەترین راپەرینى خەڵكى كوردستان دەڵێت (خۆپیشان دان؟) ئافەرین بریاردەرى سیاسى لە چارەنوسى میللەتێكى بێ چارە. كەهەڵبژاردنى ئەمجارە چارەى دەكات ونهێنى یەكانى سەعدى وسەعدیەكانى تر یەكلا دەبێتەوە وئەو دیووى قوللەى قافیش دەبینرێ وفەنتەڵوس لە حاكم ودارۆغا وشێلم فروشەكەو وەستا شەوكەت و رەشید بەگ وحەكیم بەگ وكورەكانیان رزگار بكەین وجارێكى تر ناوى لێ بنیێێنەوە كوردستانى سەربەرزو سەربە خۆ و ئازاد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە