بۆ دادگایی كردنى ئەنفالچیەكان هەموومان ئەندام و پاڵپشتى چاكین

Monday, 24/08/2009, 12:00

1435 بینراوە


ئەم كاتەتان باش:
ئێمە وەكو كۆمەڵە گەنج و لاوێكى گەرمیان كە ژمارەمان زیاتر لە43 گەنجى سەرووى تەمەن 25 ساڵیە و هەموومان خاوەنى شەهیدین بە هەموو هێز و توانایەكمانەوە پاڵپشتى گیانى بەگیانى ناوەندە سەربەرزەكەمانین ناوەندى چاك، لەم میمبەرەشەوە داواكارین لە هەموو كوردپەروەرێك لە هەموو مرۆڤدۆستێك لە هەموو مرۆڤێكى شۆڕشگێڕ دەنگى خۆی بخاتە پاڵ دەنگمان بۆ ئەوەى هەوڵ و كۆشش بكەین تا ئەمجارە بەیەكجارەكى دواین فشار بۆ سەر حكومەت بێنین تاوەكو ئەم لیستە ناوە ئەنفالچیەى كە ئەم ناوەندە بەڕێزە بڵاوى كردۆتەوە بە سزاى خۆیان بگەن
لێرەوە داوا لە هەموو ماڵپەڕە كوردیەكان دەكەین كە رۆژانە بەبەردەوامى وەكو فشارێك مانشێتەكانیان كەمپین و دروشم و بابەت بێت بۆ بەدادگایی كردنى ئەم لیستە ئەنفالچیە بە خالیدى خولە سوریشەوە . لەپێناو شادبوونى گیانى شەهیدانمان و لەپێناو شەهیدە سەربەرزەكانمان كە خوێنى پڕ لە بەرائەتیان بەدەستى ئەم جاش و خۆفرۆشانە رژاوە لەم پێناوە با هەموومان ئەندامى ناوەندى چاك بین و دەنگتان بخەنە پاڵ دەنگمانەوە.

07701578733


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە