لەبێ وەزیری كوردان بوودجەیان تێپەڕاند..

Wednesday, 15/01/2014, 12:00

1319 بینراوە





دوێنێ ئەنجومەنى وەزیرانى ئێراق لەدانیشتنێكدا كە تەنها سێ وەزیری كورد تیایدا ئامادەبوون، بە زۆرینەی دەنگ بودجەیان تێپەڕاند.

ڕەنگە ئێمە گلەیی ئەوە بكەین بڵێین: ئەو عەرەبە شۆفێنیستانە لەدەستڕۆیشتووى خۆیان ئەگەر ئەقڵیان شتێك بگرێ دەیكەن و لەنەگرتنیشیدا هەمان سیاسەت پەیڕەو دەكەن بێ ئەوەى پەنجەى كەمتەرخەمى بۆ وەزیرەكانى خۆمان و بێ هەڵوێستیان درێژ بكەین لەكاتێكدا بەدەیان وەزیرمان بەخودی جێگری ئەنجومەنى وەزیران لەوێ هەیە كەچی نەدەتوانن ڕوونكردنەوەیەك دبدەن، نە دەوێرن ڕاشكاوانە ئۆباڵی ئەو تێپەڕاندنە بخەنە ئەستۆری نوری مالیكى.

وەزیری بازرگانى لەلێدوانێكیدا وتى: تەنها سێ وەزیری كورد لەو دانیشتنە ئامادەبوو، لێرەدا پرسیارێك دێتە گۆڕێ:

ئایا ئیشی وەزیرەكان چیە بۆ مەسەلەیەكى چاوەرەنووسساز نەتوانن ئیش و كارەكان بەلاوە بنێنن كە ئەویش هەر ئیشە بچنە ئەنجومەن و ببنە داكۆكیكارێكى سەرسەخت بۆ بودجە؟

بەقەناعەتى من وەزیرە كوردەكان بەشێكیان ئەوەندەى لەخەمى خۆیان و خۆ دەوڵەمەند كردنى خۆیانن هەرگیز ئامادەنین دڵی بەرپرسانى بەغدا لەخۆیان عێدز بكەن چونكە وابیر دەكەنەوە ئەگەر هەر قسەیەكیان كرد ڕەنگە ژیانیان بكەوێتە مەترسیەوە وە ئەگینە كوا لێدوانى وەزیرێك كە خەڵكى كوردستان بەگوێبیست بوونیدا ستایشی بكات و هەڵوێستەكەى بەرز بنرخێنێ.

وەزیرى زیرەك دەبێ بۆ هەر كارێكى چارەنووسسازى نەتەوەیی بەرژەوەندى خۆی و حزبەكەى بەلاوەنێ و ئامادەبێ قوربانى بەخۆی بدات، سەیرە تا ئێستا هەڵوێستێكى جوانمان لەوەزیرەكانمان نەبینیوە كە ڕەنگە قسە بێتە سەر قسە پاساویان ئەوەبێ كە ئێمە وەزیری هەموو ئێراقین دەبێ ئێراقیانە بیر بكەینەوە بێ ئەوەى بیر لەوە بكەنەوە كە ئەوان بوونەتە دەمڕاست و نوێنەری كورد بۆیە دەبێ ببنە داكۆكیكار هەرنا مافەكانى نەخورێ و مافەكانى پێشێل نەكرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە