بۆ بنەماڵەى كڵاو سووووووووووووور

Saturday, 22/05/2010, 12:00

1448 بینراوە


هەولێرى تۆ هەولێرى من..
پایتەختێكە لە بۆ كوشتن
شەرمیان نەكرد بێ شەرمەكان
لە بەر چاوت گەنجیان فڕان
ئێستاش ئەڵێن هەولێرەكەم
ئارامە و بێ ترس و خەم
دە وەرە جواب هەولێرەكەم
ئەى هۆلاكۆ بەزێنەكەم
بڵێ بەسە چیدى بەسە
شكاندنى ڕۆحی قەڵەم
كوا مەسرور كوا پاراستن
بیدەن بە دادگا مەوەستن
كوا حاجى كوانێ مەلا
كوا ئافرەت كوانێ هەڵا
كوا قوتابى كوا مامۆستا
كوا كریكار كوانى وەستا
دەبا هەموو هاوار بكەین
بڵێن چیدى بێ دەنگ ناكرێن.....


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە