وه‌ڵامێک بۆ شیلان شه‌قڵاوه‌یی هه‌سته له خه‌و!!!
Friday, 23/10/2009, 12:00
1368 بینراوە
چه‌ند رۆژێک به‌ر له ئه‌مرۆ نووسه‌رێک به‌ناوی (شیلان شه‌قڵاوه‌یی) له سایتی کوردستان پۆست له رۆژی 8/10/2009 هه‌ندێ بابه‌تی رووژاندو باسی به‌نده‌شی کرد له نێو چه‌ند دێرێک تیشکی خستبووه سه‌ر سه‌ره‌تا ده‌ستی خۆش بێت که وه‌کو هه‌ر نووسه‌رێک به ئه‌رکی نیشتیمانی و ئه‌خلاقی پیشه‌که‌ی و ویژدانه‌که‌ی له خۆشه‌ویستی بۆ ناوچه‌که و نیشتیمانه‌که‌ی ده‌ربری به‌ڵام ! ده‌کرا به‌ر له‌وه‌ی من ئیدانه بکه‌ی نامه‌یه‌کت بۆ ناردبام یان نا‌مه‌یه‌کی ئاشکرای کراوه‌ت ئاراسته‌ی من کردبا نه‌ک وه‌کو دوژمنێک من ریسوا‌و ئیدانه بکه‌ی و هاو‌شێوه‌ی (هه‌ژار و فه‌رهاد خه‌یات) م هه‌ژمارم بکه‌ی چونکه ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ویژدانی خۆیان زه‌میر به‌کار نه‌ینن تۆ ناکرێ بڵێی بۆچی له‌سه‌ریان نانووسی یان خۆت کڕ کردووه له ئاست شه‌له‌لی ئیداری ناوبراوان و جه‌نابی به‌ناو قائیمقام . من بێ ده‌نگ نیم به‌ڵام تۆ له جیاتی شته شاراوه‌کان ئاشکرا بکه‌ی هاتی که‌سانێکت کردون به (ته‌ره‌زان) وه‌کو (هه‌ژار زه‌خۆک) که گوایه بکوژی (کمال عه‌جه‌م) ه من پێت ده‌ڵێم راست نیه چونکه نابراو تا ئێستا جگه له‌کاری سیخوری کاری تری له ژیانی حزبایه‌تی ئه‌نجام نه‌داوه تاکو به‌توانێ که‌سێک تیرۆر بکات له‌وانه‌یه ده‌ستی هه‌بێت به‌ڵام بکوژی کمال که‌سێکی تره ئیستا له کوردستان نیشته‌جێیه به‌ناوی (ف . م) تۆ هاتی ئه‌م کابرایه‌ت وا زل کرد له‌وانه‌یه نوسینی جه‌نابت (هه‌ژار زه‌خۆک)ی دڵخۆش بکات که به‌ڵێ پیاوێکی ره‌شیده وه له چه‌ند شوێنیکی تر باسی (فه‌رهاد خه‌یات) ت کردووه ده‌ست خۆش به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه من وا هه‌ست ده‌که‌م له نێو هه‌ناوی کاره‌کان و روخساری جه‌نابی (قائیمقام و فه‌رهاد) رێکه‌وتنێکی ژێر به‌ژێر هه‌یه به پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆم هاتوون ئه‌ویش سه‌رده‌مانێک هه‌ردووکیان دژی یه‌ک ده‌وه‌ستان هه‌رده‌م کاکه فه‌رهاد ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرت و پاشمله باسی ده‌کرد ئه‌م کاره‌ش قائیمقامی بێزار کرد بوو ناچار رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قائیمقام بێ ده‌نگ بێت له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ی چوار زه‌ویه‌که‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی و ته‌جاوزی کاوانیان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که خۆی بێ ده‌نگ بکات ببێته کوتله‌ی خۆی ئه‌مه‌ش له‌کۆتایدا له‌به‌ر چاوی هه‌موو شه‌قڵاوه به‌رجه‌سته‌یه ، بۆیه من پێشنیار ده‌که‌م بۆ هه‌موو سه‌رۆک ی فه‌رمانگه‌کان و کار به‌ده‌ستان و کادرانی هه‌موو حزبی سه‌ره‌کی له ده‌ڤه‌ره‌که ئه‌م بلانسه به ئاقارێکی چاک و ئارام دا‌ببه‌ن ئه‌وانه‌ی مێژووی ره‌شیان هه‌یه له کارکردن ئیدی دزو ماستاوجی و پله‌ی خوێنده‌واری نزم نه‌کرێت به‌زمان حاڵ و ده‌م راستی سه‌یر بکه‌ن له‌وه‌ته‌ی ئه‌م جۆره مرۆڤه بیر سه‌قه‌ته و ئایدیا بۆگه‌ن و رابردوو ره‌ش گه‌وره‌مانن کام کاری چاک بۆ ده‌ڤه‌ره‌که کراوه ئاخر خاوه‌ن که‌مه ده‌ستکه‌وتن تا من لێره به‌وپه‌ری شانازیه‌وه باسی لێوه بکه‌م بۆیه داواکارم ووڵامه‌کانم ببێته هۆی بائاگا هاتنه‌وه‌ی عه‌قلی ویژدانی بۆ ئه‌وه‌ی ئاسوده‌مان بکه‌ن له تاراوگه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست