دیسان جه‌لال و مه‌سعود و زوڕنا ژه‌نی بۆ فاشیه‌تی تورک

Friday, 25/11/2011, 12:00

2288 بینراوە


دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو، له‌زمانی مه‌سعوده‌وه‌‌ ڕاگه‌یه‌ندرا، که‌ مه‌سعود به‌رزانی، بۆیه‌ چوه‌ بۆ تورکیا، تاو له‌و‌ چونه‌یدا بۆ تورکیا، داوای له‌سه‌رانی فاشستی تورکبکات‌، که‌ کێشه‌ی کورد، به‌ ئاشتی چاره‌سه‌ر بکه‌ن. هه‌ر دوێنێش پڕوپاگه‌نده‌ له‌ زۆرجێگا، بڵاوکرایه‌وه‌، که‌ په‌که‌که‌ و تورکه‌ فاشسته‌کان پێکه‌وه‌ دانیشتوون و ئێستا له‌ گفتووگۆدان.
هه‌ردوێنێش سه‌رجه‌م مه‌دییا چه‌قاوه‌سوه‌کان و زوڕناژه‌نه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی، که‌وتنه‌ شاباش و ده‌هۆڵکوتان، بۆ فه‌تحولا گه‌یله‌نه‌کان، گوایا ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ربه‌ فه‌تحوڵا گویه‌له‌ن، دانی به‌تاوانی کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیمدا ناوه‌.
له‌هه‌مان کاتیشدا عه‌بدوڵاگویلی ئه‌ندامی فه‌تحوڵا گویله‌نیش له‌لای خۆیه‌وه‌ گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی کردوه‌، که‌ گوایه‌ کێشه‌ی کورد، گه‌وره‌ترین کێشه‌ی تورکیایه‌،
سه‌ره‌تا، ئه‌وه‌ڕاسته‌ که‌ حزبه‌که‌ی که‌مال کلیچئۆغولوو هه‌مان پارته‌که‌ی که‌مال ئه‌تاوتورکی گۆڕگه‌گۆڕه‌، به‌ ناوی (جه‌،هه،‌په‌) جه،‌ به‌مانای کۆماری، هه،‌ به‌مانای خه‌ڵک،په،‌ ش به‌مانی پارتی، که‌ ساڵی 1923 ،که‌مال ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕ دایمه‌زراند.
ئێستا سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ کوردێکی له‌دایک بووی ده‌رسیمی عه‌له‌ویه و خودی که‌سو کاری ئه‌و باڵته‌جیه‌، که‌مال کلیچ ئۆغلو کۆکوژکراون، به‌ده‌ستی که‌مال ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕ، ئه‌ویش که‌سێکی ‌شه‌بیحه‌یه‌ وه‌ک جه‌لال و مه‌سعودی خائین و خۆفرۆشه‌.
گه‌وهه‌ری کێشه‌که‌ له‌وێدایه‌، که‌ کورده‌عه‌ولیه‌کان، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان له‌ترسی عوسمانیه‌کان، که‌ سنه‌ بون، ده‌نگی خۆیاندا به‌ پارته‌که‌ی که‌مال ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوو، گوایه‌ چه‌ترێکه‌ و ده‌یان پارێزێت، له‌ وه‌حشیه‌تی عوسمانیه‌کان، ئه‌وه‌بوو، پارته‌که‌ی که‌مال ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕ، به‌ کۆمه‌ڵکوژی ده‌رسیم، که‌ جه‌نه‌ڕالێکی خۆدی تورکه‌ فاشسته‌کان، له‌به‌رده‌م دادگا گووتی: که‌ژماره‌ی قوربانیه‌کانی ده‌رسیم زیاتر له‌ 90000 که‌س ده‌بێت.
له‌دوا هه‌ڵبژرادنیشدا، که‌مال کلیچ ئۆغلو گووتی: چاره‌سه‌رمان هه‌یه‌، بۆ کێشه‌ی کورد، پێشتر ساڵی 1936 توانیمان، ئه‌و کێشه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ئێشتاش هه‌مان چاره‌سه‌ر، به‌ ڕه‌وا ده‌بینم. که‌مال کلیچ ئۆغلو مه‌به‌ستی کۆمه‌ڵ کوژیه‌که‌ی ده‌سیمی ساڵێ 1936،ه‌. ئه‌و وڕێنه‌ی که‌مال کلیچ ئوغلو، وایکرد، که‌ زۆرینه‌ی عه‌له‌ویه‌کان، ده‌ستبه‌رداری پارتی (جه‌هه‌په) ببن، ئه‌وه‌ش گورزێکی گه‌وره‌ی له‌ پاشماوه‌ی پارته‌که‌ی، که‌مال ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕدا. له‌و لینه‌کی خواره‌وه‌، زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی تڕۆبوونی پارتی جه‌هه‌په‌ به‌تایبه‌ت له‌باکووری کوردستان.
 http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=00838df7
 ‌
که‌واته‌، ئه‌وه‌ی که‌ ئێستا، له‌نێوان حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغانی فه‌تحوڵاگویه‌له‌ن به‌ناوی (پارتی دادو گه‌شه‌پێدان) ه‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌که‌ی که‌مال کلیچ ئۆغولو به‌ناوی (پارتی کۆماری، خه‌ڵك) ه‌، ته‌نها ملاملانێی نیوان عوسمانی و که‌مالیسته‌ فاشسته‌کانه‌.
ئه‌ردۆغان و حزبه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر له‌ حزبه‌ فاشسته‌که‌ی که‌مال ئه‌تاتورکی گۆڕبه‌گۆڕ فاشسترنه‌ببن، هه‌گریز که‌متر، نین، ئه‌ردۆغانی فه‌تحوڵا گویله‌ن هه‌زران جار، درۆزن تر، ساخته‌چیتر، هه‌زار ڕووتره‌، بۆ نمونه‌، نه‌بیت به‌ قسه‌ی به‌نیسه‌دری یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری مه‌رگی ئیسلامی ئێران: به‌نی سه‌در ئه‌ڵی: ئه‌ونده‌‌یان گووت: که‌من واتا به‌نی سه‌در گووتوویه‌: پێڵاوه‌کانتان دامه‌که‌نن، تا ته‌واوی کورد له‌ناو ده‌به‌ن، خۆشم باوه‌ڕم کرد، که‌وام گووتبێت(بڕوانه‌ هاوڵاتی هه‌فته‌ی 47)، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاماژه‌ به‌وه‌ناکات، که‌ به‌نی سه‌در ناوی کوردی هێنابێت، هه‌روه‌ها به‌نی سه‌در ڕاستده‌کات، که‌ ئۆتۆنۆمی له‌به‌رزترین ئاستی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ددانی پیادانرا، سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، گه‌واهی ئه‌و لێدوانه‌ی به‌نی سه‌در ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ حزبه‌که‌ی عه‌به‌ دز (عه‌به‌ی مهته‌دی، که‌ پاره‌ی له‌ئه‌ندامه‌کانی خۆی ده‌دزێت، وه‌ک جه‌لال و مه‌سعود)و شێخ عێزه‌ده‌ینی حوسه‌ینی بوو، نه‌یان هێڵا، ئه‌و کاره‌ سه‌ربگرێت، بیره‌وه‌ریه‌کانی مامۆستا که‌ریمی حسامی، گه‌واهین. ئه‌ردۆغانیش، له‌ پڕوپاگه‌نده‌کردنی، دوا هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، هێنده‌ جادووگه‌رانه‌ ده‌دوا، خۆم به‌زه‌یم به‌ ووته‌کانی ئه‌ردۆغاندا،ده‌هات. کاتێ گووتی: ئێمه‌ فرمێسکی خوێنینمان به‌ چاوا ده‌هاته‌خوارێ، کاتێ شوان په‌روه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ ئاهه‌نگی ده‌گێڕا، هه‌روه‌ها جه‌رگی خۆمان له‌سه‌ر تاوه‌ ده‌بینی، کاتێک ئه‌حمه‌د قایه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات کۆچی دواییکرد، ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌دان نموونه‌ی دیکه‌، هه‌روه‌ک ڕه‌فسه‌نجانی به‌ جه‌لال ئه‌ڵی:قه‌حبه‌ی سیاسی، ئه‌ردۆغانیش، قه‌حبه‌ ئاسا، که‌وته‌ هه‌ڵڕشتنی فرمێسکی تیمساحی. دواجاریش، عه‌بدولا گوڵ، ئه‌ڵێ: پرسی کورد گه‌وره‌ترین کێشه‌ی تورکیایه‌‌، بڕوانه‌ لیڤین پرێسی24ی11ی 2011. ئه‌و لێدوانانه‌، سه‌راپای درۆ و ده‌له‌سه‌و ساخته‌چێتیه‌ و له‌ فریودانی گه‌لی کورد، زیاتر به‌هایه‌کی نیه‌، جگه‌له‌وه‌ی، که‌ دێوجامه‌یه‌که‌، بۆ مه‌سعود و جه‌لال که‌ خۆیان وه‌ک فریشته‌ی ئاشتی نیشان بده‌ن هیچئ دیکه‌ نیه. جارێ به‌پیی هه‌موو به‌ڵگه‌کان له‌ سه‌دا 90دی ئه‌و کۆمپانیا تورکییانه‌ی له‌ کوردستانه‌، سه‌ربه‌ جه‌نه‌ڕاڵه‌کان و مه‌هه‌په‌(پارتی ڕه‌گه‌ز په‌رستی تورکی)، هه‌روه‌ها عوسمانیه‌ نوێکانی به‌سه‌رپه‌رشتی(فه‌تحولا گیوله‌نه‌کان)، سه‌راپای قسه‌و قسه‌لۆکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکی فاشی، له‌شه‌ڕی ساکۆلۆجی زیاتر، هیچ شتێکی دیکه‌، نیه‌،ئه‌گه‌ر وانیه‌ و بۆ چوونه‌کانم هه‌ڵه‌یه‌، باوای دابنێن، که‌ په‌که‌که‌ش هه‌ڵه‌یه‌، ئه‌ی مه‌گه‌ر پارته‌کوردیه‌کانی باکوری کوردستان چه‌کدارن؟
ئه‌گه‌ر ئه‌ردوغانه‌کان ڕاست ده‌که‌ن، باواز له‌په‌که‌که‌ بهێنن، گفتووگۆ له‌گه‌ڵ پارته‌ سیاسیه‌ سڤیله‌کان، بکه‌ن.
ئه‌وردۆغانه‌یه‌کان، هه‌روه‌ک سلێمان دیمرێل، که‌ گووتی: ئه‌گه‌ر کورد قه‌واره‌ی سیاسی له‌ ئه‌فریکاش بۆ خۆی دروست بکات، ده‌یڕوخێنن، ئه‌ردوغانیش به‌ فه‌رمی هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات، که‌له‌م به‌هاری عه‌ره‌بیه‌دا، کورده‌کانی باشووری بچوک هیچیان پێنه‌بڕێت، ئه‌مه‌یان بۆ؟
مه‌گه‌ر، دوو هه‌فته‌ی پێشوو، خودی ئاکه‌په‌ چه‌کی کیمائی به‌کار نه‌هێنا، دژ به‌ گه‌ریلاکان، مه‌گه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمائی دوا قۆناغی وه‌حشیه‌تی مرۆڤ نیه‌؟ ئه‌و ڤیدیۆ دۆکۆمێنتانه‌ ببینه‌ و ئه‌وسا بزانه‌، که‌ ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌رده‌می وه‌حشیه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا ڕویداوه‌، ئه‌وسا بزانه‌ له‌مانه‌ وه‌حشیتر، مه‌گه‌ر جه‌لال و مه‌سعود بێت، ئه‌گینا نموونه‌یان له‌جیهاندا نادۆزرێته‌وه‌.
http://www.youtube.com/watch?v=u0JYMYkwA5c&NR=1
http://www.youtube.com/watch?v=Jpy9PDTkIUw&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=mpdK0VO8BZs
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ زیاتر له‌ 7000که‌س زیندانی سیاسین، که‌ به‌پیی یاسای تورکییای فاشی، ڕێگه‌ پێدراون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تیرۆرکردنی زیاتر له‌ 200 منداڵی کورد.
ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان، ڕاست ده‌کا و درۆ ناکات، بۆ ڕێگه‌ی نه‌دا که‌ ته‌رمی کۆچکرد و سیاسه‌ت مه‌داری کورد مامۆستا عیسه‌مه‌ت شه‌ریفوانلی، بگه‌ڕێندرێته‌وه‌و خاکی کوردستان، ئه‌ی جه‌رگی خۆی له‌سه‌ر تاوه‌ ده‌بینێت، به‌ مه‌رگی هونه‌رمه‌د ئه‌حمه‌د قایه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات؟
ئه‌مانه‌ گه‌واهین، که‌ گوێ له‌ کوردسات و ده‌نگی گه‌لی کورد و کوردستان تێڤی نه‌گیردرێت، لۆمه‌و ڕه‌خنه‌ی ده‌سه‌ڵات، ته‌نها چه‌واشه‌کاریه‌کی به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌، ئه‌گینا مه‌سعود و کاری مه‌ردانه‌ کوجا، مه‌رحه‌با!
مه‌سعود و کاری نامه‌دانه‌، ئا و هه‌زار جار ئا، چونکه‌ به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستداته‌، هێنانی له‌شکری شا، پاشان خومه‌ینی، پاشان له‌شکری فاسستی تورک، پاشان هێنانی 700 ده‌بابه‌ی به‌عس، بۆ سه‌رجه‌نگاوه‌رانی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌. ئیتر هیوادرام هه‌ر کاتێک مه‌سعود و جه‌لال ووته‌یه‌کیان له‌زمان بێته‌ده‌ر، پێچه‌وانه‌که‌ی باوه‌ڕ بکه‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یهێننه‌ زمان. چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ کوردستان ڕووده‌دات، جگه‌ له‌ شه‌ڕێکی ده‌روونی(سایکۆلۆجی) زیاتر، بۆ هێمن کردنه‌وه‌ی، کورد، تا له‌سه‌ر له‌شکر کێشه‌ کوردی ناوچه‌ جیاوازه‌کان له‌ خشته‌به‌ری و که‌س ده‌نگ نه‌کات، ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌، هیوادارم که‌ مه‌ن هه‌ڵه‌بم، به‌ڵام نیازی تورکیا به‌هاوکاری پدک و پوک په‌لامردانی په‌که‌که‌یه‌، به‌ هێواشی و له‌سه‌رخۆ، هه‌روه‌ها بۆ ڕوخاندنی ووره‌ی گه‌ریلا زیاتر، هیچی دیکه‌ نیه‌. هه‌رچه‌ند ووره‌ی به‌رزی گه‌ریلا هه‌رگیز به‌م گه‌جه‌روو گوجه‌رانه‌ ناڕوخێت، چونکه‌ گه‌ریلا باوه‌ڕی به‌خۆیه‌تی، ئه‌گینا، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌که‌که‌دا هێندراوه‌، به‌سه‌ر هه‌ر ڕێخراوێکی دیکه‌دا، بهاتایه‌، هه‌رگیز خۆی نه‌ده‌گرت و سه‌دان جار ئاشبه‌تاڵیان ده‌کرد، چونکه‌ ئه‌وه‌ تورکیا نیه‌، که‌به‌ته‌نها شه‌ڕی په‌که‌که‌ ده‌که‌ن، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ناتۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، ئه‌و شه‌ڕه‌، پاشای سویدیشی تێتدا به‌شداره‌. ئاخر سوید ده‌یه‌وێت، فلیمی کۆێدی به‌ده‌ست بخات، بۆ له‌ فلیمه‌که‌دا، پارتی کرێکارانی کوردستان به‌ تیرۆر ناوده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر وانیه‌؟
http://www.youtube.com/watch?v=otCMQNaLke4
ئاخر بۆ سوید و ناتۆ و ووڵاتانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ئه‌مه‌ نابینێت، که‌ خودی تورکییای فاشی ناوی کۆمه‌ڵیک بازرگانی ماده‌بێهۆشکه‌ره‌کان و مافیا و تیرۆریسته‌ ڕاسته‌قینه‌کان، ده‌داته‌، ده‌ست پۆلیسی ئنیته‌رپۆڵی جیهانی، که‌چی له‌ ڕوداوێکی ماشێنیدا، هه‌مان مافیاو تیرۆریست و بازرگانی نه‌رکۆتیکا، له‌گه‌ڵ قه‌حبه‌یه‌کی ناوداری تورکیا، بریندار ده‌بن، چای نابینێت و کوێره‌؟!
، یان هه‌ر مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری ئه‌وروپا، درۆ و ده‌له‌سه‌ و، دیزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ کردنه‌؟!
من دڵنیام، که‌ تورکییای فاشی دوور نا به‌م نزیکانه‌، ده‌بێت، چۆکدابدات، چونکه‌ نه‌کورد ئه‌و کوردیه‌، که‌ ئیتر به‌فتوای مه‌لای خه‌تێ، شه‌ڕنه‌کاو بێده‌نگ بێت، له‌ترسی دۆخینه‌که‌ی، چونکه‌ به‌ڵگه‌، هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی خودی تورکه‌ فاشسته‌کان، مه‌هه‌په‌ له‌ باکووری کوردستاندا، نه‌ماوه‌، که‌ جاران یه‌کێک بوو له‌ پارته‌ هه‌ره‌ به‌هێزه‌کان، هه‌موو که‌سێکیش به‌ شانازی ده‌زانی که‌ مه‌هه‌په‌ بوایه‌. هه‌روه‌ها جه‌هه‌په‌ش، له‌نیوه‌ زیاتری ئه‌و کورسیانه‌ی که‌ به‌ده‌نگی کورده‌ عه‌له‌وه‌یه‌کان به‌ده‌ستی هێنابوو، دۆڕاندی. هه‌رچه‌ند هێشتا زۆرینه‌ی کورده‌کانی باکور، به‌مه‌به‌سته‌و به‌سته‌زمان کراون، هێشتا ژماره‌یه‌کی، باوه‌ڕ پێنه‌کراو، که‌ کوردن و ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ حزبه‌ تورکیه‌کانی دژی کوردن و چونکه‌ وا تێگه‌یندراون، که‌ ده‌نگ به‌ئه‌وان بدرێت بۆ کورد باشتره‌، چونکه‌، 80 ساڵه‌ ماشێنی پڕوپاگه‌نده‌ی درۆو ده‌له‌سه‌ی، کاریگه‌ی ماوه‌. هه‌روه‌ها تورکه‌که‌ش ئه‌و تورکه‌ی جاران نیه‌، که‌ به‌بێ پرسیار، چه‌ک بکاته‌ شانو بۆ شانو شکۆی تورکی مه‌زن، تورکی سه‌روه‌ری جیهان، خۆی بدات به‌کوشت، به‌ڵکوو، هه‌رچۆن بێت، تورکیش وڵاتێکه‌ که‌ ملێۆنه‌ها ده‌رچووی زانکۆ و ڕۆشنیری تێدایه‌، له‌بریشامان نه‌چیت، که‌ فاشسته‌کانی تورک 80 ساڵه‌ ده‌یان گووت:کورد له‌ ووڵاتی ئێمه‌ نیه‌، که‌چی ئێشتا ئه‌ڵێن هه‌یه‌، که‌واته‌ به‌ڵگه‌ی زیندوو ده‌ست تورک که‌وتوه‌ که‌ تورکه‌ فاشسته‌کان درۆیان له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆیان کردوه‌، بۆ ماوه‌ی 80 ساڵ. ئه‌وانه‌ توانیان که‌ 80 ساڵ بڵێن کورد له‌ ووڵاتی ئێمه‌ نیه‌، به‌ڵام ناتوانن که‌ 80 ساڵی دیکه‌، بڵێن کورد تیرۆریسته‌، هه‌روه‌ها، ئاڵوگۆڕیه‌ جیهانیه‌که‌ش، دژ به‌ خواستی تورکه‌ فاشسته‌کانه‌ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردایه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە