منیش کتێبەکانى فەرهاد پیرباڵ ناکڕم

Friday, 31/07/2009, 12:00

1769 بینراوە


من وەکوو کەســێکى هۆگرى خوێندنەوەى کتێب و نووســینە ڕەنگاوڕنگەکانى ڕۆشــنفکران و بیرمەندانى میللەتەکەم، ماوەیەک لەمەوبەر بیرم کردەوە هەندێ کتێبى دیکە بکڕم و پاش خوێندنەوەیان کتێبخانەى ماڵەکەمى پێ دەوڵەمەند بکەم ، کە لە پێش هەموویاندا کتێبەکانى فەرهاد پیرباڵ بوو وە بڕیارم دابوو بودجەیەکى بۆ دابنێم و بیانکڕم ، بەڵام ئەمە قەدەرە یان ڕێکەوتە ئەو پیاوەى بە دەمامکێکى ترەوە هێنایە بەرچاومان و کوڕنووشــى بۆ بتەکانى ســەردەم برد و پاش ئەو هەموو هەڵمیزان و گوو هەڵتووڕانەى ، بە عەقڵى خۆى و خوێنەرەکانیشــیدا هەڵتووڕا و هەڵمیزا، ئیتر ئێمەیەک چى بکەین کە کەســانێکى وەک ئەو بەشــەرانە هیچ بەهایەک ناهێڵنەوە بۆ دەور و بەریان و ئەمجارە هەڵمیزانەکەى هەموو دنیا پیس دەکات، ئەبێ بڵێین هەروایە ئتر ئەمە بەشــەرە و هەر ڕۆژەى لە ســەر مەزاجێکە؟ بێگومان نەخێر ، چونکە کۆمەڵگاکەمان ئەوانە ناو ئەنێن (حولحولى مەزەب) ، بۆیە منیش پاشگەز بوومەوە لە کڕینى کتێبەکانى ئەو (حولحولى مەزەبە) بەڵام ئەو بودجەیەى دامناوە بۆ کڕینى کتێبەکانى ئەو بڕیارم دا بیدەم بە جووتێ کەوشــى تازە بۆ منداڵێکى هەتیوو و بێنازى ئەم ووڵاتە پڕ لە دۆلار و تەڵایە کە هەمووى لاى ئەو بتانەیە کە ئەو کووڕنووشــى بۆ بردن
ســلێمانى
31/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە